کەسى نەخۆش کە لە جێگا کەوتبێ چی پێویستە لەسەرى ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسى نەخۆش کە لە جێگا کەوتبێ چی پێویستە لەسەرى ؟

ئەو شتانەی كە لە سەر نەخۆش پێویستن
1 ـ پێویستە لە سەر نەخۆش ڕازی بێت بە قەزای خوای پەروەردگار و ئارامگریش بێت لە سەر قەدەری و گومانیشی چاك بێت بەرامبەر بە پەروەردگاری چونكە ئەوە بۆی باشترە پێغەمبەری خوا فەرموو یەتی : " عجبا لأمر المؤمن إن أمره كله خير ، وليس ذاك لأحد إلا للمؤمن ، إن أصابته سراء شكر ، فكان خيرا له ، وإن أصابته ضرّاء صبر ، فكان خيرا له " (1) ، واتە : سەرم سووڕماوە لە باروكرداری بڕواداران هەموو بارووكردارێكی چاكەیە بۆی ئەو شتە بۆ كەسی تر نی یە جگە لە بڕواداران نەبێت ، ئەگەر چاكەیەكی تووش بێت شوكرانە بژێری دەكات بە چاكە بۆی دەنووسرێت وە ئەگەر خراپەیەكی تووش بێت ئارامی لە سەر دەگرێت بە چاكە بۆی دەنووسرێت .
وە هەروەها فەرموویەتی : " لا يموتن أحدكم إلا وهو يحسن الظن بالله تعالى " (2) .
واتە : هیچ كەسێكتان نەمرن ئیللا گومانی چاكبێت بە خوای پەروەردگاری .
2 ـ وە پێویستیشە لە سەری لە نێوان ترس ( الخوف ) و هیوا ( الرجا‌ء ) دا بژێت لە بەر تاوانەكانی واتە : لە سزایی خوای پەروەردگار بترسێت و لەو لاشەوە هیوای بە ڕەحم و میهرەبانی خوای پەروەردگاری هەبێت
3 ـ وە هەرچەندە ئازاری نەخۆشیەكەی زۆر بێت بۆی نیە ئاوات و خۆزگەی مردن بكات لە بەر فەرموودەی ( أم فضل ) ـ ڕەزای خوای لێ‌ بێت ـ كە دەگێڕێتەوە :که جارێكیان پێغەمبەری خوا ڕۆشتە ژوورەوە بۆ لایان و ( عباس ) ی مامی پێغەمبەریش نەخۆش و بە ئازار بوو بۆیە ( عباس ) ئاوات و خۆزگەی مردنی كرد پێغەمبەری خواش پێ‌ی فەرموو : ئەی مامی بەڕێزم ئاوات و خۆزگەی مردن مەكە چونكە ئەگەر چاكەكار بیت ئەوا تا مردنت دوا بكەوێت چاكەی زیاتر دەكەیت لە سەر چاكەكانت وە ئەگەر خراپەكار بیت ئەوا تا مردنت دوا بكەوێت زیاتر پەشیمان دەبیتەوە لە تاوانەكانت ئەوەشت بۆ باشترە بۆیە ئاوات و خۆزگەی مردن مەكە . (3)
4 ـ وە ئەگەر هەر مافێكی لە سەر بوو با بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكانی ئەگەر لە توانایدا بوو با وەسێتی پێ‌ بكات چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : " من كانت عنده مظلمة لأخيه من عرضه أو ماله ، فليؤدها إليه ، قبل أن يأتي يوم القيامة ، لا يقبل فيه دينار ولا درهم ، إن كان له عمل صالح أخذ منه ، وأعطي صاحبه ، وإن لم يكن له عمل صالح ، أخذ من سيئات صاحبه فحملت عليه " (4).
واتە : هەر كەسێك ستم و زوڵمی كردووە لە برایەكی لە ناموسی بێت یان لە سەروەت و سامانی با بیداتەوە پێ‌ی پێش ئەوەی كە ڕۆژی دوایی بێت ئەو ڕۆژەی كە درهەم و دیناری تێدا وەرناگیرێت ئەگەر كرداری چاكەی هەبێت بەرامبەر بەو ستەم و زۆڵمانەی كە كردوویەتی لێی دەبرێت و دەدرێت بە ئەو كەسەی كە ستەم وزوڵمی لێ‌ كردووە ئەگەر نە لە خراپەی ئەو كەسەی دەخرێتە سەر .
==================
(1) رواهما مسلم والبيهقي وأحمد .
(2) رواهما مسلم والبيهقي وأحمد .
(3) أخرجه الحاكم (1/339) وقال : ( صحيح على شرط الشيخين ) ووافقه الذهبي . وإنما هو على شرط البخاري فقط .
(4) أخرجه البخاري والبيهتي (3/369) وغيرهما

سەردان: ٢,٢٩٥ بەش: کاتى سەرەمەرگ