چی پێوستە لەسەر ئەو کەسەى کە هەواڵى مردنى کەسێکى نزیکى پێ دەدرێ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی پێوستە لەسەر ئەو کەسەى کە هەواڵى مردنى کەسێکى نزیکى پێ دەدرێ؟

پێویستە لەسەر خزم و كەس وكاری مردوو كاتێك كە هەواڵی مردنیان پێ دەگات ئەم دوو خاڵە ڕەچاو بكەن :
یەكەم : ئارام گرتن و ڕازی بوون بە قەدەری خوا ، چونكە خوای گەورە دەفەرمووێت : ( وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ * الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ * أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ ) البقرة/ 155 – 157
وە لە بەر ئەو فەرموودەیەی كە ( أنس ) ی كوڕی ( مالك ) رضي الله عنه دەیگێڕێتەوە كە : پێغەمبەر دای بەلای ئافرەتێكدا لەسەر گۆڕێك دانیشتبوو دەگریا ، پێغەمبەری خوا پێی فەرموو : لە خوا بترسە و ئارامت هەبێت ، ئافرەتەكەش پێی وت : وازم لێ بێنە ( دوور بكەوە لێم ) ئەوەی تووشی من بووە تووشی تۆ نەبووە !! ( أنس ) ووتی : ئەو ئافرەتە پێغەمبەری خوای نەناسیەوە ! پێیان وت : ئەوە پێغەمبەری خوا بوو !! ئافرەتەكەش وەكو چۆن تووشی مردن بوبێت وای لێ هات ، و هاتە بەردەرگای پێغەمبەر وهیچ دەرگاوانێكی بەرچاو نەكەوت ، وتی : ئەی پێغەمبەری خوا من تۆم نەناسی ، و پێغەمبەری خواش پێی فەرموو : ئارام گرتن ئەوەیە كەلەسەرەتای لێ قەومانەوە بێت . أخرجه البخاري (3/ 115- 116) ومسلم (3/40-41) والبيهقي (4/65) والسياق له .
دووەم : شتێكی تر لەو شتانەی كە لەسەر كەس وكاری مردوو پێویستە : ئیسترجاع كردنە ( الاسترجاع ) كە بریتیە لە وتنی : ( إنا لله وإنا إلیه راجعون ) ، وە بە دوایدا بلێت: " اللهم أجرني في مصيبتي واخلف لي خيرا منها " ، واتە : ئەی پەروەردگارم پاداشتم بدەرەوە لەسەر ئەم ( موصیبەتە ) م و شتێكم تووش بكە بۆ ئەوەی جێی بگرێتەوە لەو باشتر بێت
-----------------------
 وەرگیراوە لە كتێبی [ئەحكامەكانی جەنازە و داهێنراوەكانی ]نووسینی زانای فەرموودە ناسی سەردەم پێشەوا شێخ : محمد ناصرالدین الألبانی رحمه الله

سەردان: ٣,٢٤٣ بەش: مردن