حوکمی شوشتنی منداڵی لەبارچوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی شوشتنی منداڵی لەبارچوو
پرسیار:

چ کاتێک منداڵی لەبار چوو دەشۆردرێ و نوێژى لەسەر دەکرێ و چ کاتێک ناکرێ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

حوکمی شوشتنی منداڵی لەبارچوو :

1- حوکمی شوشتنی منداڵی لەبارچوو گەر دەنگی لێوە بێت:
واجبە منداڵی لەبارچوو بشۆردرێت گەر لەکاتی لەدایک بووندا دەنگی لێوە بێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە .

* دەنگ لێوە هاتنی منداڵ گریان وهاوار کردنیەتی لەکاتی لەدایک بووندا .

* وە لە لای حەنەفیەکان: ئەوەیە شتێکی لێ ڕوو بدات کەبەڵگە بێت لەسەر زیندوویی وەک بەرز کردنەوەی دەنگ یاخود حەرەکە وجوڵان ، و لەلای شافعیەکان: شتێک بکات کەبەڵگە بێت لەسەر ژیانی وەک ئەوەی بجوڵێتەوە ، جا گەر دەنگیشی لێوە نەیەت ئەوا هەر دەشۆردرێت.

2- حوکمی شوشتنی منداڵی لەبارچوو گەر دەنگی لێوە نەیەت وتەمەنی لەچوار مانگ کەمتر بێت:
منداڵێک ناشۆردرێت کەدەنگی لێوە نەیەت و حەڕەکە نەکات ، و تەمەنی لەچوار مانگ کەمتر بێت ، ئەوەش مەزهەبی مالکی وشافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، و ڕیوایەتێکیشە لای حەنەفیەکان.

3- حوکمی شوشتنی منداڵی لەبارچوو گەر دەنگی لێوە نەیەت وتەمەنی گەشتبێتە چوار مانگ:
 منداڵێک دەشۆردرێت کەدەنگی لێوە نەیەت و حەڕەکە نەکات ، بەڵام تەمەنی گەشتبێتە چوار مانگ ، ئەوەش بۆچوونی دروستە وتەواوە لای شافعیەکان ، ومەزهەبی حەنبەلیەکانە ، وەهەڵبژاردەی هەریەک لە ابن باز و ابن عثیمین ـە.

وەرگیراوە لە کتێبی : (ملخص فقه العبادات)

سەردان: ٤,٢٨٣ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو