ئەو خاڵانە چین کە لە کاتى شۆردنی مردوودا دەبێت ڕەچاو بکرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو خاڵانە چین کە لە کاتى شۆردنی مردوودا دەبێت ڕەچاو بکرێت؟

ئەگەر كەسێك بمرێت پێویستە لە سەر كۆمەڵێك لە خەڵك دەست پێشخەری بكەن لە شۆردنی ، وە لە شۆردنەكەیدا ئەم خاڵانە ڕەچاو دەكرێت :
یەكەم : سێ‌ جار شۆردنی یان زیاتر ، بەو پێیەی كە ئەو كەسانە بە باشی دەزانن كە هەڵدەستن بە شۆردنی
دووەم : شۆردنەكان با تاك بن .
سێ‌یەم : هەندێك لەو شۆردنانەی سدری لە گەڵدا بەكار بهێنرێت ، یان هاوشێوە و جێگەی سیدر دەگرێتەوە لە مادە پاك كەرەوەكان وەكو سابوون .
چوارەم : ئاوی شۆردنی كۆتایی هەندێك بۆنی تێكەڵ بكرێت ، باشتریش وایە كافور بێت .
پێنجەم : كردنەوەی پەلكی مردووەكە ئەگەر ئافرەت بوو ، و شۆردنی بە باشی .
شەشەم : داهێنان و شانەكردنی پرچی .
حەوتەم : كردنی پرچی بە سێ‌ پەلكە ئەگەر ئافرەت بوو ، و خستنی بە پشتی .
هەشتەم : دەست پێكردن بە لا ڕاستەكانی مردووەكە و شوێن و ئەندامەكانی دەستنوێژی .
نۆیەم : پیاوان هەستن بە شۆردنی نێرینە ، و ئافرەتانیش بە شۆردنی مێینە ، بەڵام ژن و مێرد دەتوانن یەكتر بشۆن واتە ئەگەر ژنێك مرد پیاوەكەی دەتوانێت بیشوات وە بە پێچەوانەشەوە .
دەیەم : بە پارچە پەڕۆیەك ، یان هەر شتێكی هاوشێوەی بشۆردرێت ، لە ژێر داپۆشەرێك كە لەشی داپۆشیبێت ، دوای داماڵینی و داكەندنی هەموو جلەكانی ، چونكە كرداری موسڵمانان لە سەردەمی پێغەمبەری خوا بەو شێوە بووە
یانزەیەم : بەڵام ئەو كەسەی كە لە حوكمی گشتی ژمارە ( 4 ) جیابكرێتەوە كەسێكە لە ئیحرامدا بێت ، چونكە كەسی ئیحرام پۆش نابێت بۆنخۆش بكرێت .
سیانزەیەم : شارەزاترین كەس بە سوننەتەكانی شۆردنی مردوو هەستێت بە شۆردنی ، بەتایبەت ئەگەر لە كەس وكار و خزم وخێشی مردووەكە بێت

وەرگیراوە لە كتێبی [ئەحكامەكانی جەنازە و داهێنراوەكانی ] نووسینی زانای فەرموودە ناسی سەردەم پێشەوا شێخ : محمد ناصرالدین الألبانی

سەردان: ٣,٦٥٥ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو