ئەو سوننەت و ئادابانە چین کە لە کاتى كفن كردنی مردوودا ئەنجام دەدرێن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو سوننەت و ئادابانە چین کە لە کاتى كفن كردنی مردوودا ئەنجام دەدرێن؟

سونەت و ئادابەکانى كفن كردنی مردوو

1- وە دوای لێبوونەوە لە شۆردنی مردووەكە ، واجبە و پێویستە مردووەكە كفن بكرێت .
2ـ كفنەكە و نرخەكەی لە دارایی و سامانی مردوەكە دەبێت .
3ـ وە دەبێت كفنەكە درێژ و تێر و تەسەل بێت ، بە شێوەیەك هەموو لەشی مردووەكە بگرێتەوە .
4ـ ئەگەر كفنەكە ئەوەندە نەبوو كە مردووەكە بە تەواوی داپۆشێت ، نەشتوانرا كفنێكی درێژ و تێر و تەسەل بێت ، بە شێوەیەك هەموو لەشی مردووەكە بگرێتەوە ، ئەوا سەری مردووەكەی پێ‌ دادەپۆشرێت ، و ئەوەندەی لەشیشی كە درێژترە ، و بـــــــە دانەپۆشراوێتی ماوەتەوە ، ئەوا هەندێك ( الإذخر ) ، یــان هـەر گژوگیایەكی تــری دەخرێتە سەر .
5ـ وە ئەگەر كفنەكان كەم بوون ، و مردوش زۆر بوو ، ئەوا ڕەوا و جائیزە كۆمەڵێك لە یەك كفندا كفن بكرێن
6ـ وە نابێت ئەو پۆشاك و جلانەی كە شەهیدی تێدا دەكوژرێت دابكەندرێت ، بەڵكو دەنرێتە گۆڕ و ئەو پۆشاك و جلانەشی هەر پێوە دەبێت ، لە بەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر كە سەبارەت بە كوژراوەكانی ( أحد ) فەرمووی : دایان پۆشن بە پۆشاك و جلەكانیانەوە .
7ـ سوننەتیشە ژمارەی كفنەكانی یەك كفن بێت یان زیاتر .
8ـ ئیحرام پۆشیش هەر لەو دوو پۆشاكەی خۆیدا كە تیایاندا مردووە كفن دەكرێت ،
9ـ وە چەند شتێكیش سوننەتە لە كفندا كە ئەمانەن :
یەكەم : سپێتی كفنەكە ، لە بەر ئەو فەرموودەی كە پێغەمبەری خوا تێیدا فەرموویەتی : پۆشاكی سپی لە بەر بكەن ، چونكە باشترینی پۆشاكەكانتانە ، و مردوەكانیشتانی تێدا كفن بكەن .
دووەم : ژمارەی كفنەكان سێ‌ دانە بێت
سێ‌یەم : ئەگەر دەست كەوت یەكێك لەو كفنانە عابای ( حِبَرَە ) بێت ، كە جۆرێك عابای یەمەنیە خەت خەتی گران بەهای پیاوانەیە
چوارەم : سێ‌ جار بۆن خۆشكردنی ،
ئەم حوكمە كەسێك ناگرێتەوە كە لە پۆشاك و كاتی ئیحرام پۆشیدا مردبێت
10ـ وە ناشبێت زیادڕەوی بكرێت لە نرخی كفنەكەدا ، وە ناشبێت لە سێ‌ دانە زیاتر بێت ، چونكە ئەوە پێچەوانەی ئەو كفنەیە كە پێغەمبەری خوایان تێدا كفن كرد ، و لە كاتێكدا زیندوەكان ئەولا ترن پێ‌ی ، پێغەمبەری خوا فەرمووی : خوای پەروەردگار سێ‌ شتی بەخراپ داناوە بۆ ئێوە كە ئەنجامیان بدەن : وتی ، و بەفیڕۆدانی سامان و پارە ، و زۆر پرسیار كردنیش .
11ـ ئافرەتیش لە هەموو ئەوانەدا وەكو پیاو وایە ، چونكە هیچ بەڵگەیەك نیە جیاوازیان لە نێواندا بكات
وەرگیراوە بە کورتى لە كتێبی [ئەحكامەكانی جەنازە و داهێنراوەكانی ] نووسینی زانای فەرموودە ناسی سەردەم پێشەوا شێخ : محمد ناصرالدین الألبانی رحمه الله

 

سەردان: ٢,٤٥٥ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو