کاریگەری جنۆکە لەسەر مرۆڤ و ڕێگاکانی خۆپارێزێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاریگەری جنۆکە لەسەر مرۆڤ و ڕێگاکانی خۆپارێزێ
پرسیار:

ئایا جنۆکە كاریگەرى لەسەر مرۆڤ هەیە؟ وە ئایا ڕێگاى خۆپارێزى و خۆپاراستن لێیان چیە؟

گومانى تێدا نیە كە كاریگەریان هەیە لەسەر مرۆڤ لە ئازاردانێك كە جارى وا هەیە سەردەكێشێت بۆ كوشتن، وە یان بە بەرد تێگرتن، وە جارى وا هەیە بە ترساندنى مرۆڤ و جگە لەوانەش كە لە سوننەتدا هاتووە و واقعیش شاهێدە لەسەرى، وە لە فەرموودەشدا هاتووە كە پێغەمبەرى خوا    مۆڵەتى هاوەڵێكى داوە كە بچێت بۆ لاى خێزانەكەى لەیەكێك لە غەزاكاندا – پێم وابێ غەزاى خەندەق بوو – وە ئەو كەسە گەنجێك بوو كە تازە هاوسەرگیرى كردبوو، جا كە گەیشتە ماڵەوە بینی خێزانەكەى لەسەر دەرگایە وئەمیش ئەوەى پێناخۆش بوو، بۆیە خێزانەكەى پێى ووت : بڕۆ ژوورەوە، ئەویش چووە ژورەوە و بینی مارێك خۆى لوول داوە لەسەر جێگاى نووستنەكە و ئەمیش ڕمێكى پێ بوو لێى دا هەتا مرد و لە هەمان كاتدا گەنجەكەش مرد و گیانى دەرچوو، جا نازانرێت كامیان زووتر مردن گەنجەكە یان مارەكە، جا كە ئەو هەواڵە گەیشتە پێغەمبەرى خوا    ئەویش نەهى كرد مارى نێو ماڵان بكوژرێت تەنها دوو جۆر لەمار نەبێت كە پێیان دەووترێت: (الأبتر) و( ذا الطفتين)(1) .
 ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە جـن جارى وا هەیە دەستدرێژى دەكەنە سەر مرۆڤ و ئازاریان پێ دەگەیەنن هەروەكو واقیع شاهێدە لەسەرى و هەواڵى زۆریش هاتووە لەسەر ئەو ڕاستیە لەنێو خەڵكیدا بەوەى جارى وا هەبووە كەسێك رۆیشتووە بۆ ناو كەلاوەیەك یان شوێنێكى چۆڵ و بەردێكى تێ تەقێنراوە و ئەمیش كەسی نەبینیوە لەو شوێنە، وە یان دەنگە دەنگى و خشپەى بیستووە وەكو خشپەى درەخت و گەڵا و هاوشێوەى ئەوە كە هەست بەترس دەكات و دڵەڕاوكێى بۆ دێت و ئازارى پێ دەچێژێت.
 وە هەروەها جارى وا هەیە دەچێتە نێو لەشی مرۆڤەوە بە عاشق بوون یان بۆ مەبەستى ئازاردانى وە یاخود بۆ مەبەستى تر و ئەم ئایەتەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەفەرموێت: (الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسّ)(البقرة: من الآية275)
 واتە: ئەوانەى مامەڵە بەڕیباوە ( سوەوە ) دەكەن ـ كە بریتیە لە زیادەى سەر بنمایە ـ لە گۆڕەكانیان هەڵناسنەوە ـ لە دواڕۆژدا ـ مەگەر وەك هەستانى ئەو كەسە نەبێت كە شەیتان دەستى لێ وەشاندووە و شێتى كردبێت. وە لەم جۆرەیاندا ئەكرێ جنەكە لەناخى مرۆڤەكەدا قسە بكات و تەنانەت قسە لەگەڵ ئەو كەسەدا بكات كە قورئانى بەسەردا دەخوێنێت، وە یان قورئان خوێنەكە پەیمانى لێ وەردەگرێت بەوەى جارێكى تر نەگەڕێتەوە بۆ ئەو كارەى، ئەمەش لەنێو خەڵكیدا زۆر بڵاوەو گێڕراوەتەوە، لەبەر ئەم هۆكارە ئەوەى كە چارەسەر و خۆپارێزیە و دەبێتە پارێزبەند لە خراپەى جنی ئەوەیە مرۆڤ ئەوانە بخوێنێت كەلە سوننەتدا هاتوون لەوانە خوێندنى ئایەتى كورسی، چونكە خوێندنى ئەم ئایەتە لەشەودا دەبێتە هۆى ئەوەى كە ئەو شەوە بەردەوام پارێزەرێكى بەسەرەوە بێت لەلایەن خواوە و هەروەها شەیتانیش نزیكى نەكەوێتەوە هەتا بەیانى.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(1) أخرجه البخاري، بدء الخلق، باب خير مال المسلم غنم يتبع به شعف الجبال (3311) .

سەردان: ٥,٦٥٦ بەش: بیروباوه‌ڕ