گەر ژن و مێردێک منداڵیان نەبێ دروستە کەسێک کە منداڵى زۆرە منداڵێکى خۆى بە دیارى بدات بەو ژن ومێردە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر ژن و مێردێک منداڵیان نەبێ دروستە کەسێک کە منداڵى زۆرە منداڵێکى خۆى بە دیارى بدات بەو ژن ومێردە؟

شێخ محمد بن إبراهيم رحمه الله دەفەرموێ :
لەخۆگرتنی منداڵ یان به‌كوڕ كردن (تبني) دوو جۆرە:
ڕێگەپێدراو و ڕێگەپێنەدراو.
سەبارەت بە جۆرى یەکەم : ئەوا بریتیە لەوەی منداڵەکە وەک منداڵی ڕاستەقینەی کەسەکە مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت لە حوکمە شەرعیەکانیدا (وەکو ئەوەى ناسنامەکەى بکات بە ناوى خۆیەوە و بەناوى منداڵى ئەوکەسە بەخێوکەرە بانگ بکرێت و بناسرێت)، ئەمەیش ڕێگەپێدراو نیە، وقورئانی پیرۆز بەتاڵی کردۆتەوە، خوای گەورە دەفەرموێ: (و ما جعل أدعیاءكم أبناءكم) ئایەتی (٤)ی سورەتی الأحزاب.
واته : ئه‌وانه‌ش كه‌ ئێوه‌ داوای به‌كوڕبوونیان ده‌كه‌ن و، به‌ناوی ئێوه‌وه‌ بانگ ده‌كرێن، خوا نه‌یكردوونه‌ته‌ كوڕی ئێوه‌و، به‌و قسه‌یه‌ نابنه‌ كوڕتان .

وە سەبارەت بە جۆرى دووەم : رێگەپیدراوە و بەڵکو دەکرێت خوازراویش بێت، ئەویش بریتە لە جوان هەڵسوکەوت کردن لە گەڵ منداڵەکەدا وپەروەردەکردنی بە پەروردەکردنێکی ئاینی چاک ودروست، وئاراستەکردنی بەشێوەیەکی تەندروست ورێک، وفێرکردنی ئەو شتانەی سودی ئاین ودونیا تێدایە.
بەڵام نابێت منداڵەکە بە هەموو کەسێک بدرێت بەڵکو دەبێت بدرێت بەکەسێک ناسراوبێت بە دەسپاکی ودینداری ورەوشت جوانی ، هەروەها دەبێت بەرژەوەندی منداڵەکە لەلای کەسی داواکار بێتەدی، ولە دانیشتوانی وەڵات بێت بەشێوەک منداڵەکە ناچار نەبێت بچێتە دەرەوە، چونکە لەوانیە لە داهاتودا بوونی لە دەرەوەی وڵات ببێتە هۆی خراپ بوونی ئاینەکەی، كەواتە ئەگەر هاتوو ئەو مەرجانە بەدی هاتن ئەوا خراپ نیە منداڵێکی دۆزراوەی ڕەچەڵەک نادیار بدرێت بەکەسێک بۆ ئەوەی بەخێوی بکات. خوای گەورە بتانپارێزێ.

وە هەروەها زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله لەم بارەیەوە فەرمویەتى :
لەخۆگرتنی منداڵ (تبني) (كوڕێك يان كچێك بكه‌يته‌ ناوى خۆته‌وه‌ ) له‌ ئيسلامدا دروست نييه‌ ، هه‌موو مرۆڤێك نێر بێت يان مێ به‌ناوى باوكييه‌وه‌ بانگ ده‌كرێت ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تي : ((ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ اللَّهِ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوا آبَاءهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ)) الأحزاب -5-. واتە : ئه‌و به‌ کوڕکراوانه‌ به‌ ناوی باوکیانه‌وه‌ بانگیان بکه‌ن ئه‌وه‌ ڕاستره‌ به‌لای خواوه‌ ئینجا ئه‌گه‌ر باوکیان نه‌ناسن (تا به‌ ناویانه‌وه‌ بانگیان بکه‌ن) ئه‌وانه‌ برای ئایینی و دۆست و خۆشه‌ویستانن
لەخۆگرتنی منداڵ (تبني) له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامييدا هه‌بووه‌ ، زه‌يدى كوڕي حاريسه‌ ڕه‌زاي خواي لێبيت ، به‌ زه‌يدي كوڕي موحه‌ممه‌د بانگ ده‌كرا ، به‌ڵام دواي ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ ئايه‌ته‌كه‌ى دابه‌زاند ئيتر به‌ناوى باوكييه‌وه‌ بانگ كرا ، زه‌يدي كوڕى حاريسه‌ .
وه‌شه‌ريعه‌ت ئه‌وه‌ى سه‌پاند كه‌ پێويسته‌ هه‌ركه‌س به‌ناوى باوكييه‌وه‌ بانگ بكرێت و نابێت كه‌س بكرێته‌ كوڕى يه‌كێكي تر ، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كردن هيچى تێدا نييه‌ ، ئه‌گه‌ر منداڵى جگه‌ له‌ خۆيان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن و چاكه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ، به‌و مه‌رجه‌ى به‌ناو باوكييه‌وه‌ بانگ بكرێت نه‌ك به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ ئه‌وا هيچى تێدا نييه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بوترێت كوڕى فڵانه‌ كه‌س و كوڕى ئه‌و نه‌بێت ، ئه‌وابه‌ هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت .

سەردان: ٥,٩٠٦ بەش: پەروەردەى منداڵ