یەکەم :
موسڵمان شوێنکەوتن و چاولێکردنی پەیامبەری خوای ﷺ لێ داواکراوە هەرچەندە حیکمەت و پەندی کارەکە بزانێ یان نەزانێ ـ خوای گەورە دەفەرموێ :
( لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرًا)
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئێوه هه‌یه سه‌ر مه‌شقی و پێشه‌وایه‌تی چاك بۆ که‌سێ به‌هیوای خوا‌و (پاداشتی) ڕۆژی دوایی یه وه زۆر یادی خوا ده‌کات.
کە هەرچەند دەبێ دڵنیابین لەوەی کە شەریعەت بەندە لەسەر حیکمەت و پەندی گەورەـ بەڵام ئەو حیکمەتە هەندێکی دەزانین و بەهەندێکیشی نەزانین و لای هەندێکیش ئاشکرا و هەندێکیش نەزانراوە ۰
دووەم:
هەندێ لە زانایان باسی حیکمەتی دەنگ بەرزکردنەوەی قورئان خوێندن لە نوێژەکانی شەودا و نزمکردنەوە لە نوێژەکانی ڕۆژدا کردووە و ئەمە کورتەی بۆچوونەکانیانە:
شەو کاتی بێدەنگی و ئارامی و پشووی دڵانە و شەرع وای داناوە کە قورئان بە دەنگی بەرز بخوێنرێ تیایدا بۆ ئەوەی تاموچێژی موناجات و خۆشی گەشتنی بەندە بەپەروەردگاری بکات و بۆ ئەوەی دڵ و زمان و گوێی تێکەڵ بە قورئان خوێندنەکە ببێ ـ کە ئەتوانین ئەم ئایەتەی خوای گەورە بکەینە بەڵگە
( إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيْلِ هِىَ أَشَدُّ وَطْـًٔا وَأَقْوَمُ قِيلًا)
به‌ڕاستی شه‌و بێداریی و گفت و گۆو پاڕانه‌وه‌و ڕاز‌و نیاز له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا زۆر كاریگه‌ر تره له‌سه‌ر شانی نوێژكار له‌نوێژی رۆژ،وه بۆ خوێندنی قورئانیش له‌بارتره
(إِنَّ لَكَ فِى ٱلنَّهَارِ سَبْحًا طَوِيلًا) به‌ڕاستی به‌رۆژیشدا مه‌ودای هات و چۆت درێژ‌و فراوانه به‌ده‌م ژیان و گوزه‌رانه‌وه ده‌ڕۆیت، جا كه‌وابوو به‌شێكی شه‌و بۆ خواپه‌رستی دابنێ و، به‌رۆژیشدا نان په‌یدا بكه‌و كاروباری ئاینه‌كه‌ت به‌ڕێ بكه
هەمان پرسیار کرا لە لیژنەی هەمیشەیی فەتوا و ئەوانیش لەوەڵامدا فەرمویانە:
"ئەم کارە دەکەین بەپێی شوێکەوتنی پەیامبەری خوا ﷺ و لەهەرکوێ دەنگی بەرزکردبێتەوە دەنگ بەرزەکەینەوە و دەنگیشی نزم کردبێتەوە دەنگ نزم دەکەینەوە چونکە خوای گەوردەفەرموێ : ( لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرًا)
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئێوه هه‌یه سه‌ر مه‌شقی و پێشه‌وایه‌تی چاك بۆ که‌سێ به‌هیوای خوا‌و (پاداشتی) ڕۆژی دوایی یه وه زۆر یادی خوا ده‌کات.
وە پەیامبەری خوا فەرمویەتی :(صلوا كما رايتموني أصلي) نوێژ بکەن وەک ئەوەی چۆن ئەم بینن نوێژ دەکەم."
فتاوي اللجنۃ الدائمۃ (٦/۳۹٤ـ۳۹۵)
وە هەمان پرسیار کرا لە شیخ بن باز رحمه الله لە وەڵامدا فەرمووى : ؟
خوای گەورە زاناترە بە حیکمەت و مەبەستە شەرعیەکانی دەنگ بەرزکردنەوە لەنوێژەکانی کاتی شەو و نزیکترین بۆچوونیش ئەوەیە ـ اللە أعلم ـ کە پەند و حیکمەت ئەوەیە کە خەڵکی لە شەودا لە نوێژەکانی بەیانی و مەغریب و عیشادا سوود زیاتر لەوە دەبینن کە بەدەنگی بەرز قورئانیان بۆ بخوێنرێ و کەمتر سەرقاڵن لەکاتەکانی عەسر و نیوەڕۆ
مجموع فتاوی ابن باز (۱۱/۱۲۲)