ئایا کەسی بەڕۆژوو دەتوانێت نینۆکى بقرتێنێ یان سەری بتاشێ یان عەتر لە خۆى بدات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کەسی بەڕۆژوو دەتوانێت نینۆکى بقرتێنێ یان سەری بتاشێ یان عەتر لە خۆى بدات؟
پرسیار:

لەناو خەڵكیدا تا ئێستا هەندێ‌ شت هەر بڵاوە كە گوایە كاریگەری بەسەر رۆژوەوە هەیە وەكو ئەوەی كە لەكاتی ڕۆژوو نینۆكیان بكەن، یان سەریان بتاشن، یان بۆن لە خۆیان بدەن، یان بۆنی گوڵێك بكەن، ئایا ئەمە هیچ بەڵگەی لەسەر هاتوە كە قەدەغە بێ‌ بۆ مرۆڤی ڕۆژوەوان یاخود تەنها شتێكە لەناو خەڵكیدا بڵاوە؟

تەنها شتێكی ئەفسانەیی‌و شتێكی خوڕافیە‌و بێ‌ بەڵگەیە‌و هیچ بەڵگەی لەسەر نیە:
(إِنَّ اللَّهَ جَمِيلٌ يُحِبُّ الْجَمَالَ) ( أخرجه مسلم في صحيحه رقم 131.).واتە: خوای گەورە جوانە‌و جوانیشی پێ‌ خۆشە، وە لە سونەنی فیترەت‌و پاكێتیدا ئەوەیە كە مرۆڤ نینۆكی خۆی بكات، مرۆڤ مووی خۆی بكات، ئەو شوێنانەی كە لە شەرعدا هاتووە، وە بۆنی خۆش لە خۆی بدات، ئەوانە هەموویان لە جوانێتی‌و پاكێتی ئیسلام‌و موسوڵماندایە، مرۆڤ بەڕۆژوو بێت ئەو كارانە بكات خێری پێ‌ دەگات نەك گوناهی پێ‌ بگات، لە كاتی بەڕۆژوو دا نینۆكی بكات یا خۆی بشوات یا بۆن لە خۆی بدات ئەو شتانە هەمووی شتی شەرعیە، چونكە هیچ بەڵگە لەسەر ئەوە نیە كە ڕۆژوو بەوانە بشكێت بەڵكو بەڵگە لەسەر ئەوەیە كە مرۆڤ بەڕۆژوو بێت یان بەڕۆژوو نەبێت پێویستە پاك‌و خاوێن‌و جوان بێت ان شا‌ء الله .

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە