ڕوكنەكانی ڕۆژوو کامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕوكنەكانی ڕۆژوو کامانەن؟

ڕوكنەكانی ڕۆژوو
ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان پێك هاتووە لە دوو روكن ، هەر كەسێك ئەم دوو ڕوكنەی لە ڕۆژیەكەی دا نەبێت ئەوا ڕۆژوەكەی بەتاڵە و دروست نیە ، ئەم دوو ڕوكنانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:
1.نیەت هێنان بە دڵ لەگشت شەوەكانی مانگی ڕەمەزان : مەبەست لەم ڕۆژووگرتنە دا دەبێت تەنها ڕەزامەندی خوای گەورە بێت ، مەبەست ڕیاو سومعە نەبێت .
پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: (مَنْ لَمْ يُجْمِعِ الصِّيَامَ قَبْلَ الْفَجْرِ فَلا صِيَامَ لَهُ) صحيح أبي داود : 2118.
واتە: هەر كەسێك نیەتی ئامادە نەكات بۆ ڕۆژوو بوون پێش بانگی بەیانی ، ئەو كەسە ڕۆژووی بۆ نیە.
شێخ ابن عپیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەڵێت: هەندێك لەزانایان دەڵێن هەر كەسێك لەیەكەم شەوی مانگی ڕەمەزان نیەتی هێنا ئەم نیەتەی كیفایەتە بۆ گشت ڕۆژووەكانی تر بە مەرجێك لە دوای یەكتریان بگرێت و هیچ شتێك نەبێتە هۆكاری پچڕانی ڕۆژوەكەی ، بەڵام ئەگەر ڕۆژێكیان بەهۆی عوزرێكەوە پچڕان كەوتە ڕۆژووەكەی بەڕۆژوونەبوو ، كاتێك دەست بەبەڕۆژووبوون دەكاتەوە دەبێت دووبارە نیەتەكەی بهێنێتەوە. كتاب الصيام وكتاب الاعتكاف: 8.
2- خۆگرتنەوە لەخواردن وخواردنەوە : واتە وازهێنان لەگشت جۆرەخواردن و خواردنەوەیەك لە دوای بانگی بەیانی تا خۆر ئاوابوون. الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز: 236 .

سەردان: ٢,٧٧٢ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو