الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
هیچ خیلاف وڕا جیاییەک نی یە لەنێوان زانایاندا کە ڕۆژوی کەسێک دروست نی یە کەنوێژ ناکات وپێی وایە نوێژ واجب نی یە ؛ چونکە ئەو کەسە کافرە ولەئیسلام چۆتە دەرەوە بەکۆدەنگی زانایان(١)، پاشان مەعلومە کەکار وکردەوەی بێباوەڕان باتڵە ؛ چونکە کردەوە بەبێ ئیمان پوچەڵە ، ئەو کەسەش لەو حاڵەتەدا ئیمانی نی یە ، خوای پەروەردکار فەرموویەتی : ﴿وَقَدِمْنَا إِلَىٰ مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَّنثُورًا ﴾ [الفرقان]،
واتە : ئەو کردەوانەی کەبێباوەڕان کەله دونیا کردویانە خوای گەورە پوچی دەکاتەووە و دەبێت بە تەپ و تۆزو خاوەنەکەی هیچ سودی لێ وەر ناگرێت .
وەهەروەها فەرموویەتی : ﴿وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّهَ عِندَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ ۗ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ ﴾ [النور]،
واتە :ئەوانهی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته بهر کردهوهکانیان وهك سهرابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداتهوه کهسێکی تینوو وا بزانێت جۆگەلە ئاوه وبهپەلە بۆی بچێت ، ههتا کاتێك گهیشته لای دهبینێت هیچ نیه، ئهوسا کاتێك بهخۆی دهزانێت ژیانی کۆتایهو قیامهت بهرپا بووه خودای گەورەش ئامادهیه لهلایدا به گوێرهی کردهوهی موحاسهبهی دهکات و لێی دهپرسێتهوه، خودای گەورەش به خێرایی لێ پرسینهوه ئهنجام دهدات .
وەهەروەها فەرموویەتی : ﴿مَّثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ أَعْمَالُهُمْ كَرَمَادٍ اشْتَدَّتْ بِهِ الرِّيحُ فِي يَوْمٍ عَاصِفٍ ۖ لَّا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا عَلَىٰ شَيْءٍ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ ﴾ [إبراهيم].
واته : ئهوانهی بێ بڕوابوون به پهروهردگاریان نموونهی کردهوهکانیان وهك خۆڵهمێشێك وایه به توندی با لێی ههڵکردبێت لهڕۆژێکی ڕهشهبای سهختدا ئهوان هیچیان دهست ناکهوێت لهوهی که له دونیادا کردوویانه ئا ئهوهیه گومڕابوونی دوور له ڕاستی .
بەڵام بەنیسبەت کەسێکەوە کەوازی لەنوێژ کردن هێناوە لەبەر تەمبەڵی لەگەڵ ئەوەی باوەڕی بەنوێژ کرن هەیە ئەوا زانایان جیاوازن تییدا (٢) هەندێکیان بەکافری دەزانن لەبەر هەبوون بەڵگە لەو بارەیەوە ، لەوانە ئیمام ئەحمەد وجگە لەئەویش ، وهەندێکی تر لەزانایان بەکافری نازانن لەبەر هەبوونی هەندێ بەڵگە کەدەبنە ڕێگر لەکافر کردنیدا ، لەوانە ئیمام ( مالكٌ والشافعيُّ وأبو حنيفة ) وجگە لەوانیش .
جا بابەتی دروست ونادروستی ڕۆژوی کەسی نوێژ نەکەر دەکەوێتە سەر کافر کردن وکافر نەکردنی بەشێوەیەک :
یەکەم : هەرکەس پێی وا بێت نوێژ نەکەر کافرە با لەبەر تەمبەڵیش نوێژ نەکات ئەوا حەتمەن پێیشی وایە ڕۆژووەکەی قەبوڵ نی یە وەک باقی کردەوەکانی تری ؛ لەبەر نەبوونی ئەسڵی باوەڕ کەهەموو کردەکان لەسەر باوەڕ بەندن .
دووەم : وەلەبەرانبەریشدا هەرکەسێک پێی وابێت نوێژ نەکەرێک گەر باوەڕی بەنوێژ هەبێت ولەبەر تەمبەڵی نوێژ نەیکات موسوڵمانە ئەوا حەتمەن پێیشی وایە ڕۆژوەکەی دروستە ، چونکە باوەڕدارە وحەتمەن باوەڕداریش کردەوەی چاکەی لێ وەردەگیردرێت .
جا بۆچوونی ڕاست وپەسەند لەم بابەتەدا ئەوەیە تەفسیلی تێدایه ، بەشێوەیەک : هەرکەسێک وازی لەنوێژ هێنابێت بەهیچ شێوەیەک نوێژی نەکردبێت وسوور بووبێت لەسەر نوێژ نەکردن تاوەکو مردبێت ئەوا باوەڕدار نی یە وهیچ کردەوەیەکی لێ وەرناگیردرێت ، بەڵام کەسێک جار جار نوێژی کردبێت بەڵام کەمتەرخم بووبێت تیایدا ئەوا کافر نی یە ، بەڵکو موسوڵمانە ولەژێر ویستی خودادایە وبۆچوونی دروستیش ئەوەیە ڕۆژووەکەی دروستە بەپاڵ پشتی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «خَمْسُ صَلَوَاتٍ كَتَبَهُنَّ اللهُ عَلَى الْعِبَادِ، فَمَنْ جَاءَ بِهِنَّ لَمْ يُضَيِّعْ مِنْهُنَّ شَيْئًا اسْتِخْفَافًا بِحَقِّهِنَّ كَانَ لَهُ عِنْدَ اللهِ عَهْدٌ أَنْ يُدْخِلَهُ الْجَنَّةَ، وَمَنْ لَمْ يَأْتِ بِهِنَّ فَلَيْسَ لَهُ عِنْدَ اللهِ عَهْدٌ، إِنْ شَاءَ عَذَّبَهُ، وَإِنْ شَاءَ أَدْخَلَهُ الْجَنَّةَ»(٣)،
واتە : خوای گەورە پێنج نوێژ لە شەو و ڕۆژێکدا واجب کردوە لەسەر بەندەکان ،هەر کەسێک بەڕێک و پێکی بیکات و بە زایەی نەدات و بە کەمی نەزانێت ، ئەوا خوای گەورە پەیمانی داوە کە بیخاتە ناو بەهەشتەوە ، وە هەر کەسێک بە حەقی نوێژەکان هەڵنەستێت و نەیکات وەک خۆی وکەمتەرخەم بێت تیایدا ، ئەوا هیچ پەیمانێکی نیە لای خوای گەورە ، ئەگەر ویستی لێبێت ئەوە سزای دەدات لە دۆزەخ ، وە ئەگەر ویستیشی لێبێت دەیخاتە بەهەشتەوە .
وەهەروەها ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ العَبْدُ المُسْلِمُ يَوْمَ القِيَامَةِ الصَّلَاةُ المَكْتُوبَةُ، فَإِنْ أَتَمَّهَا وَإِلَّا قِيلَ: انْظُرُوا: هَلْ لَهُ مِنْ تَطَوُّعٍ؟ فَإِنْ كَانَ لَهُ تَطَوُّعٌ أُكْمِلَتِ الفَرِيضَةُ مِنْ تَطَوُّعِهِ»(٤)،
واتە : یەکەم شت کە لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێ لەگەڵ ـ مرۆڤی بڕواداردا ـ لەڕۆژی دوایدا نوێژە ، گەرنوێژەکەی بەتەوای ئەنجام دابوو ، ئەگینا دەوترێ :
بڕوانن بزان نوێژی سوننەتی هەیە ؟
گەر سوننەتی هەبوو ئەوا فەرزەکانی بۆ پڕ دەکرێتەوە لەسوننەتەکانی .
ئەم تەفسیلەی کەئاماژەمان پێدا هەڵبژاردەی شيخِ الإسلام ابنِ تيمية ـ رحمه الله ـ(٥).
والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.
العلامة محمد علي فركوس ـ حفظه الله ـ
============
(١) انظر تقريرَ الإجماع في: «المقدِّمات الممهِّدات» لابن رشدٍ الجدِّ (١/ ١٤١)، «المغني» لابن قدامة (٧/ ١٣١)، «المجموع» للنووي (٣/ ١٤).
(٢) انظر: «المقدِّمات الممهِّدات» لابن رشدٍ الجدِّ (١/ ١٤١)، «بداية المجتهد» لابن رشدٍ الحفيد (١/ ٩٠)، «المجموع» للنووي (٣/ ١٦).
(٣) أخرجه أبو داود في «الوتر»بابٌ فيمَنْ لم يُوتِرْ (١٤٢٠)، والنسائيُّ في «الصلاة»بابُ المحافَظةِ على الصلوات الخمس (٤٦١)، وأحمد (٢٢٦٩٣)، مِنْ حديثِ عُبادة بنِ الصامت رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح الترغيب والترهيب» (١/ ٢٧١) رقم: (٣٧٠) وفي «صحيح الجامع» (٣٢٤٣).
(٤) أخرجه أبو داود في «الصلاة»بابُ قولِ النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم: «كُلُّ صلاةٍ لا يُتِمُّها صاحبُها تُتَمُّ مِنْ تطوُّعه» (٨٦٤)، والترمذيُّ في «الصلاة»بابُ ما جاء أنَّ أوَّلَ ما يُحاسَبُ به العبدُ يومَ القيامةِ الصلاةُ (٤١٣)، والنسائيُّ في «الصلاة»باب المحاسَبة على الصلاة (٤٦٦)، وابنُ ماجه في «إقامة الصلاة والسنَّةِ فيها»بابُ ما جاء في: أوَّلُ ما يُحاسَبُ به العبدُ الصلاةُ (١٤٢٥)، مِنْ حديثِ أبي هريرة رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٢٠٢٠).
(٥) انظر: «مجموع الفتاوى» لابن تيمية (٧/ ٦١٤ ـ ٦١٦، ٢٢/ ٤٩).