له نێو زانایان دوو بۆچوون هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه :
بۆچوونی یه‌كه‌م :
پێویسته له‌و كاته‌وه‌ی موسوڵمان ده‌بێ واز له‌و شتانه بێنێت كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنێت و وه‌هه‌روه‌ها پێویستیشه دواتر قه‌زای بكاته‌وه ، ئه‌مه‌ش له الإمام ئه‌حمه‌ده‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه ، وهه‌روه‌ها بۆچوونی ابن الماجشون، وإسحاق؛ چونكه فریای به‌شێك له‌عیباده‌ته‌كه كه‌وتووه بۆیه پێویسته بووه له‌سه‌ری ، هه‌روه‌ك چۆن فریای به‌شێك له كاتی نوێژ بكه‌وێت ، وه ابن قدامه له (المغنی)دا ،ئه‌م بۆچوونه‌ی لا په‌سه‌ند بووه 4/415.
بۆچوونی دووه‌م :
پێویست نی یه له‌سه‌ری قه‌زای بكاته‌وه ؛ چونكه فریای كاتی عیباده‌ته‌كه نه‌كه‌وتووه تا بیگرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه دوای ته‌واو بوونی ئه‌و ڕۆژه موسوڵمان بوبێت ، ئه‌مه بۆچوونی : الإمام مالك، وأبو ثور، وابن المنذر، وبه‌هه‌مان شێوه له ئێمام ئه‌حمه‌دیشه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه .
وه‌شێخ ابن عثيمين له (مجموع الفتاوی19 : 76)، دا ، ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌ڕاست زانیوه و ده‌ڵێت : (( گه‌ر كه‌سێك دوای نیوه‌ڕۆ موسوڵمان بوو ، ئه‌وا پێی ده‌ڵێین : ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ماوه له‌ڕۆژه‌كه به‌ڕۆژوو به ؛ چونكه ئه‌و كاته ڕۆژووی له‌سه‌ر واجبه ، به‌ڵام پێویست نی یه له‌سه‌ری بیگرێته‌وه ؛ چونكه ئه‌و ئه‌وه‌ی واجب بێت له‌سه‌ری به‌جێی هێناوه ، وپێشتر ڕۆژووی له‌سه‌ر واجب نه‌بووه تا فه‌رمانی پێ بكه‌ین بیگرێته‌وه ، وحه‌تمه‌ن هه‌ركه‌سێك به‌و شته هه‌سێتت كه‌واجبه له‌سه‌ری ئه‌وا دووباره ته‌كلیف ناكرێ ئه‌و عیباده‌ته ئه‌نجام بداته‌وه )).