پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتى :ئەگەر ڕۆژی بەڕۆژووبوونی یەكێكتان بوو ئەگەر كەسێكیش هات شەڕی لەگەڵ كردی یان جنێوی پێدای با بڵێت من بەڕۆژووم من بەڕۆژووم، نەك جنێوی پێ بداتەوەو شەڕی لەگەڵ بكات، كەواتە كەسێك كە شەڕیشت پێ بفرۆشێتو جنێویشت پێ بدات تۆ دەبێت بڵێی من بەڕۆژووم نە شەڕت لەگەڵ دەكەمو نە جنێویشت پێ دەڵێم، چ جای ئەوەی تۆ خۆت دەست پێشخەری بكەیتو لەخەڵك توڕە بیتو قسەی ناشیرین بە خەڵك بدەی، ئەوە بەڕاستی ئەجری ڕۆژووی نامێنێت ئەو كاتە مرۆڤ گوناهبار دەبێت وە لەمانای ڕۆژووەكەش نەگەیشتووەو خێری بۆ نانوسرێ پەنا بە خوا.
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە