کەسێک بەڕۆژوو بێ دروستە ماچی خێزانی خۆی بکات یان لە خێزانی نزیك ببێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک بەڕۆژوو بێ دروستە ماچی خێزانی خۆی بکات یان لە خێزانی نزیك ببێتەوە؟

پێغەمبەری خوا وەك لە فەرموودەیەك دا عائیشە(خوای لێ‌ رازی بێت) دەفەرمووێت : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُقَبِّلُنِي وَهُوَ صَائِمٌ (رواه أبو داود (2384) . وسنده صحيح على شرط البخاري. )
عائیشە(خوای لێ‌ رازی بێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا ماچی دەكردم‌و بەڕۆژووش بوو.
(وكان یباشرها وهو صائم) دەهاتە لای‌و بەرۆژووش بوو، هاتنەكە نەك بۆ جیماع كردن بێت، بەڵكو لەگەڵ خەوتن‌و لەگەڵ درێژ بوون بووە، هەروەها گاڵتەشی لەگەڵ كردووە بەبێ‌ ئەوەی كە بگاتە حەددی جیماع كردن>
پێغەمبەری خوا كە ئەوەی كردوە عائیشە دەفەرمووێت: (وَكَانَ أَمْلَكَكُمْ لإِرْبِهِ)  واتە: بەڵام پێغەمبەری خوا لە هەمووتان زیاتر خۆگر تر بووە بەڵام لەوانەیە گەنج نەتوانێت خۆی بگرێت، كاتێك گەنجێك خێزانی ماچ كات‌و لەگەڵی درێژ بێت لەوانەیە خۆی پێ‌ نەگیرێت‌و توشی تاوانێكی گەورە ببێت، توشی جیماع بێت ئەو كاتە هەم گوناهێكی گەورەی كردووە هەم بەڕۆژوو بوونی دوو مانگی دێتە سەر وەكو كەفارەت، دەنا لە أصل دا دروستە بۆ كەسێك كە (ضبط)ی نەفسی خۆی بكات‌و خۆی بگرێت وە زۆرجاريش لەوانەیە بەتایبەتی گەنج خۆی نەگرێت مادام وایە (سد للذریعة) ئینسان خۆی بپارێزێ‌، بەڵام كەسێك كە پیرە یان بە تەمەنە یان شەهوەتی بەو شێوەیە نیە خۆی دەگرێت لەگەڵ خێزانی درێژیش بێت‌ و ماچیشی بكات ئاسایی بێت لای ان شا‌ء الله چونكە پیر شەهوەتی كەمترەو زیاتریش خۆگرترە لەگەنج والله اعلم .

دکتۆر عبداللطیف أحمد