به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
جیهانى جنۆكه جیهانێكى گه‌وره‌ن و له پێش ئاده‌میزاده‌وه هه‌ن وه‌ك له‌به‌سه‌رهاتى (ئاده‌م)ه وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و جۆره دروست كراوه له ئاگر دروستكراون وه‌ك چۆن خۆمان له گڵ دروستكراوین نێر‌و مێیان هه‌یه واته زاوزێ ده‌كه‌ن و نه‌وه‌یان هه‌یه و ژیان و مردنیان هه‌یه و خواردن ده‌خۆن و ژن ده‌هێنن و ماڵ دروست ده‌كه‌ن و خزم و كه‌س و كاریان هه‌یه له زۆر شت‌دا له ئاده‌میزاد ده‌چن چاك و خراپیان هه‌یه و موسڵمان و بێ باوه‌ڕیان هه‌یه له ئایندا له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاد وه‌ك یه‌ك وان له داواكارى ئاینى له‌سه‌ر یان وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} (56) سورة الذاريات
ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌وان ئێمه ده‌بینن ئێمه ئه‌وان نابینین ئه‌مه‌شه بوه‌ته هۆى خراپ تێگه‌شتنى هه‌ندێ كه‌س له‌م دروستكراوه به‌ڵام خواى گه‌وره به‌لاواز ناوى بردوون وه‌ك ده‌فه‌رموێ : {إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا} (76) سورة النساء واته : فێڵیان لاوازه له‌سه‌ر كه‌سێك ئیماندار بێت جا ئه‌مه به‌كورتى له‌سه‌ر عاله‌مى جنۆكه ئه‌گینا باسه‌كه زۆر هه‌ڵده‌گرێت چونكه جنۆكه باڵداریان هه‌یه چه‌ندین ڕه‌نگ و شێوه و شێوازیان هه‌یه كه ناتوانرێ لێره هه‌موو باس بكرێت .
له لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه