ئایا گەر کەسێک پارەیەکى کەمى دۆزیەوە چی لێ بکات؟ دەتوانێ بۆ خۆى بیبات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا گەر کەسێک پارەیەکى کەمى دۆزیەوە چی لێ بکات؟ دەتوانێ بۆ خۆى بیبات؟

پرسیار کراوە لە شێخ الألباني -رحمه الله- :
گەر کەسێک لەقەراغ ڕێگایەک ماڵ یاخود هەر شتێکی کەم نرخی بینی یەوە چی لێ بکات ؟
شێخ ئەلبانى لە وەڵامدا فەرمویەتى : گەر ماڵەکە بەو شێوەیە بێت کە باست کرد ، و ئەو کەسەی بینیەتیەوە هەژار بوو ، ئەوا خۆی لەپێش تر لەهەر هەژارێکی تر ، بەڵام گەر دەوڵەمەند بوو ئەوا دەیکاتە خێر و دەیدات بەکەسێکی هەژار .
[ سلسلة الهدى والنور|439 ]

وە شێخ محمد بن صالح العثیمین -رحمه الله- دەفەرموێ :
گەر کەسێک شتێکی بینی یەوە جا پارە بوو یاخود زێڕ ، ئەوا تەماشا دەکات :
• گەر شتێکی کەم بوو ، و مرۆڤ گرنگی پێ نەدەدا کاتێ بزری دەکات ، ئەوا بۆ خۆیەتی و پێویست ناکات بەشوێن خاوەنەکەیدا بگەڕێت ، بەڵام گەر خاوەنەکەی بناسێ و بزانێ هی کێ یە ئەوا پێویستە لەسەری بۆی بگێڕێتەوە ، بۆنموونە :
کەسێک پێنج ڕیاڵ دەدۆزێتەوە ، ومەعلومە کە پێنج ڕیاڵ کەس گرنگی پێ نادات و بەدوایدا ناگەڕێت گەر بزری بکات ، چونکە الحمد لله خەڵک ژیانی باشە .
بەڵام گەر زانی ئەو پێنج ڕیاڵە هی کێیە ئەوا واجبە لەسەری بیداتەوە جا داوای لێ بکات یاخود نا .

• بەڵام گەر شتەکە بەنرخ بوو و عادەت خەڵک گرنگیان پێ دەدا لەکاتی بزر کردنیدا ، ئەوا پێویستە لەسەر ئەو کەسەی دەیبینێتەوە تاوەکو ساڵێک خەڵک ئاگادار بکاتەوە کەشتێکی وای بینییەتەوە و بەشوێن خاوەنەکەیدا بگەڕێت .
[ نور على الدرب - 254 ] .

سەردان: ٢,٥٨٢ بەش: هەمەجۆر