گەر سوننەتێک لەسوننەتەکانی نوێژی نەکرد ئایا سەژدەی سەهو دەبات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر سوننەتێک لەسوننەتەکانی نوێژی نەکرد ئایا سەژدەی سەهو دەبات ؟
پرسیار:

کەسێک نوێژ دەکات و لەبیری چووە لەکۆتایی خوێندنی فاتیحادا بڵێت ( آمين ) ، ئایا چ شتێکی لەسەر پێویستە؟ 
وە حوکمی نوێژی ئەو کەسە چی یە کە (بسم الله)ى لەبیر چووە ، ئایا چ شتێک پێویستە لەسەری؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بسم الله کردن لەکاتی خوێندنی سورەتی فاتیحا وباقی سورەتەکانی تردا سوننەتە وبەهەمان شێوە گوتنی آمين ، بۆیە هەر کەسێک شتێکی لەو شێوەیەیی لەبیر چوو ئەوا سەژدەی سەهوی لەسەر پێویست نی یە، بەڵام سوننەتە سەژدە ببات ، خۆ گەر سەژدە نەبات هیچی لەسەر نییە ، ونوێژەکەی دروستە .
شێخ ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : گەر مرۆڤ کارێك یاخود وتەیەكی سوننەتی لەبەر لەبیر چوونەوە نەکرد ونەوت ، وعادەتی وابو ئەو شتانەی دەکرد ودەوت ، ئەوا دروستە بۆی سەژدەی سەهو ببات ، ئەوەش بەبەڵگەی گشتگیری ئەم فەرموودەیە: (لكلِّ سهو سجدتان) 
واتە: هەموو هەڵەیەك دوو سەژدەی بۆ هەیە .
وە لە صحيح مسلم دا هاتووە : (إذا نسيَ أحدُكم، فَلْيَسْجُدْ سَجدتين)
واتە: گەر یەکێک لەئێوە شتێکی لەبیر چوو ، با دوو سەژدە ببات .
ئەم فەرموودە یە گشتگیرە ، بەڵام گەر کەسێک سوننەتێکی نەکرد و ئەو کەسە  عادەتی نەبوو ئەو سوننەتە بکات ، ئەوا سوننەت نییە بۆ ئەو کەسە سەژدەی سەهو ببات ، چونکە هەر بەمێشکیشی دا نەهاتووە ئەنجامی بدات  "الشرح الممتع" (3/333).

سەردان: ١,٦٥٤ بەش: نوێژ