کەسێک لە دەستنوێژدا مەسحى سەرى کردوە پاشان دەستى شۆردوە ئایا دەستنوێژەکەى تەواوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک لە دەستنوێژدا مەسحى سەرى کردوە پاشان دەستى شۆردوە ئایا دەستنوێژەکەى تەواوە؟

نوێژەکەی تەواو و صحیح نیە، لەبەر ئەوەی ئەم دەستنوێژە تەواو نیە، چونکە بە مەسح کردنی سەری دەستی پێکردوە پێش شوشتنی دەستەکانی، وە خوای گەورەش دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ} [المائدة:6] ، وە پێغەمبەری خوایش صلی اللە علیە وسلم دەستنوێژی بە ریزبەندی گرتووە، جا بۆیە ھەرکەسێک دەستنوێژەکەی پاش وپێش بخات ئەوا کارو کردارێکی ئەنجام داوە کە ئیزن وفەرمانی خواو پێغەمبەری لەسەر نەبووە، وە بە صحیحیش ھاتووە لە پێغەمبەری خواوە  کە فەرموویەتی: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) جا ئەگەر دەستنوێژەکە ڕەدکرایەوە ئەوا تەواو نیە و ئەگەریش نوێژی بەم دەستنوێژەوە ناتەواوەوە کرد ئەوا وەرناگیرێت لەبەر فەرموودەی: " لا يقبل الله صلاة بغير طهور" .
لقاء الباب المفتوح [1] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٢,٧٩٠ بەش: دەستنوێژ