گەر ئافرەت لەسوڕی مانگانەدا بوو مێردەکەى یارى و دەسبازی لەگەڵ کرد و لەشى گران بوو واجبە خۆى بشوات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر ئافرەت لەسوڕی مانگانەدا بوو مێردەکەى یارى و دەسبازی لەگەڵ کرد و لەشى گران بوو واجبە خۆى بشوات؟
پرسیار:

گەر ئافرەت لەسوڕی مانگانەدا بوو و تووشی لەش گرانی بوو ، بەهۆى خەوبینیەوە بوو یان بەهۆى یارى و دەستبازى لەگەڵ مێردەکەى ، ئایا پێویستە خۆی بشوات ؟
یاخود چاوەڕێ دەکات تاوەکو پاک دەبێتەوە لەسوڕی مانگانە پاشان خۆی دەشوات ؟
وە ئایا یەک خۆشۆردن بەسە بۆ لەشگرانى و پاک بوونەوە لە سوڕى مانگانەکەى؟

 

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
زاهڕی ئەو بەڵگانەی لەفەرموودەدا هاتوون ئەوەیه :
بەڵێ ، ئافرەت خۆی دەشوات گەر تووشی لەش گرانی بوو ـ لەهەموو حاڵەتێکدا ـ جا لەسوڕی مانگانەدا بێت یاخود نا ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم کە (أمِّ سُلَيْمٍ) خێزانی ئەبو طەلحەی رضي الله عنهما فەرموو کاتێ پرسیاری لێ کرد : «هَلْ عَلَى المَرْأَةِ مِنْ غُسْلٍ إِذَا احْتَلَمَتْ؟» فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «نَعَمْ، إِذَا رَأَتِ المَاءَ»(١).
واتە : ئایا خۆ شوشتن لەسەر ئافرەت واجبە گەر توشی لەشگرانی بوو ؟ پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی : بەڵێ ، گەر ئاوی بینی .
لێرەدا خۆ شوشتنی بەستۆتەوە بەبیبنی ئاوەوە ، ودرێژەی پێنەداوە لەکاتێکدا ئەم حاڵەتە ئیحتمالی شتی تری لێ دەکرێت ، بۆیە فەرموودەکە دەبێتە بەڵگە بۆ هەردوو حاڵەتەکە، واتە (لە سوڕی مانگانەدا بێت یاخود نا )
حەتمەن ئەمەش دەچێتە ژێر ئەو قاعدەیەوە کە دەڵێت : «تَرْكُ الاِسْتِفْصَالِ فِي مَقَامِ الاِحْتِمَالِ يُنَزَّلُ مَنْزِلَةَ العُمُومِ فِي المَقَالِ» .
واتە : زیاتر ڕوون نەکردنەوە لەحاڵەتێکدا کەپێویست بێت ڕوون بکرێتەوە لەبەر ئەوەی ئیحتمالی شتی تری لێدەکرێت ، ئەوا ئەو(ڕوون نەکردنەوەیە لەو حاڵەتەدا)حسابی ئەوەی بۆ دەکرێت کە بەزمان وترابێت ئەو شتە گشتگیره و تایبەت نی یە و جێی ئەو ئیحتمالەی تێدا نابێتەوە کە ڕەنگە لەمێشکی کەسێکدا دروست ببێت .
ئەمەی ئاماژەمان پێ کرد بۆچوونی ( عطاءٌ والنَّخَعيُّ والحسنُ البصريُّ وغەیری ئەوانیشە )، ولەم بابەتەدا چەند بۆچوونێکی تریش هەن .
جا لەم حالەتەدا ، پێویست نی یە لەسەر ئافرەت (لەکاتی خۆشوشتنیدا بۆ لەش گرانی نەک بۆ خۆشۆردنى پاک بوونەوە لە سوڕى مانگانە) پرچ و پەلکەکانی بکاتەوا ، بەڵام دەبێ ئاو بکات بەپرچیدا ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی( أمّ سَلَمة) رضي الله عنها گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : گوتم : «يَا رَسُولَ اللهِ، إِنِّي امْرَأَةٌ أَشُدُّ ضَفْرَ رَأْسِي؛ فَأَنْقُضُهُ لِغُسْلِ الجَنَابَةِ؟» قَالَ: «لَا، إِنَّمَا يَكْفِيكِ أَنْ تَحْثِي عَلَى رَأْسِكِ ثَلَاثَ حَثَيَاتٍ ثُمَّ تُفِيضِينَ عَلَيْكِ المَاءَ فَتَطْهُرِينَ»(٢)، واتە : ئەی پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم من ئافرەتێکم پەلکم زۆره ، ئایا لەکاتی خۆشوشتنی لەش گرانیدا بیکەمەوە ؟ فەرمووی : نەخێر ، تەنها ئەوەندەت بەسه سێ گوێل ئاو بکەیت بەسەرتدا پاشان ئاو دەکەی بەلاشەتدا و پاک دەبیتەوە .
ولەڕیوایەتێکدا هاتووە : «وَاغْمِزِي قُرُونَكِ عِنْدَ كُلِّ حَفْنَةٍ»(٣).واتە : پەلکەکانت لەگەڵ هەموو ئاو پیاکردنێکدا بەتوندی ڕاوەشێنە .
والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمَّد علي فركوس ـ حفظه الله ـ

وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - ئەگەر ئافرەت لەکاتی سووڕی مانگانەدا تووشی لەشگرانی بوو خۆشۆردنى لەسەرە؟
لەوەڵامدا فەرمویەتى :
ئەگەر ئافرەت تووشی لەشگرانی بوو لەکاتێکدا کە ئەو لەسوڕی مانگانەدایە ، ئەوا باشتر وایە بۆی خۆی بشۆرێت بۆ لەشگرانیەکەی ، بەڵام واجب نیە خۆی بشۆرێت چونکە ئەو نوێژ ناکات لەکاتێکدا کە لە سووڕی مانگانەدایە ، وە خۆشۆردن بۆ نوێژ کردن واجب دەبێت ، بەڵام باشتر وایە خۆی بشوات بۆ ئەوەی بتوانێت قورئان بخوێنێت ، چونکە ئەو کەسەی تووشی لەش گرانی بووە قورئان ناخوێنێت ، بەهەمان شێوەش پیاو ئەگەر لەشی گران بوو قورئان ناخوێنێت .
وە ئەو ئافرەتەی لەسوڕی مانگانەدایە ئەوەندە قورئان دەخوێنێت کە پێویستی پێیەتی ، هەر بۆیە سوونەتە خۆی بشوات ، وە ئەگەر خۆ شۆردنەکەی بۆ سووڕی مانگانە تاخیر بکات و بیکات بە خۆشۆردنی سوڕی مانگانە و لەشگرانی ئەوا هیجی تیا نیە ، بەڵام دروست نیە بۆ مێردەکەی بچێتە لای هەتاوەکو خۆی دەشوات لە سووڕی مانگانە ، لەبەر وتەی خوای پەروەردگار [وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ ] أي اغتسلن ، واتا : هەتاوەکو خۆیان دەشۆن ، جا کە ئافرەتەکە خۆى شت ئەوکاتە [فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ] واتە : بچنە لایان بەو شێوەیەى كە خوا فەرمانى پێ داوە .
وە بەڵگەش لەسەر ئەوەی کە خۆپاک کردنەوە [التطهر] بریتیە لە خۆشۆردن وتەی خوای پەروەردگارە [وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا] وە هەڵەی کردوە ئەو کەسەی کە وتوویەتی مەبەست پێی شۆردنی دامێنە لە خوێنی سوڕی مانگانە چوونکە پەروەردگار فەرموویەتی [حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ ] أي اغتسلن ، واتا : هەتاوەکو خۆیان دەشۆن .

===============
(١) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الغُسل» باب: إذا احتلمَتِ المرأةُ (٢٨٢)، ومسلمٌ في «الحيض» (٣١٣)، مِنْ حديثِ أمِّ سَلَمة رضي الله عنها.
(٢) أخرجه مسلمٌ في «الحيض» (٣٣٠) مِنْ حديثِ أمِّ سَلَمة رضي الله عنها.
(٣) أخرجها أبو داود في «الطهارة» بابٌ في المرأة: هل تنقض شَعْرَها عند الغُسل؟ (٢٥٢) مِنْ حديثِ أمِّ سَلَمة رضي الله عنها. وحسَّنها الألبانيُّ في «صحيح أبي داود» (٢٤٧).

سەردان: ٧,٢٣٥ بەش: خۆشۆردن (غوسل)