ئافرەتێک دەیەوێ لەبری خۆشوشتن تەیەموم بکات لەبەر شەرم کردنی لەکەس وکاری مێردەکەی ، ئایا ئەم کارەی حوکمی چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتێک دەیەوێ لەبری خۆشوشتن تەیەموم بکات لەبەر شەرم کردنی لەکەس وکاری مێردەکەی ، ئایا ئەم کارەی حوکمی چی یە ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەنیسبەت خۆ نەشوردنەوە بەهۆی شەرم کردن ، ئەوا کارێکی دروست نی یە ، ونابێ تەیەمووم بکرێت ، وپێویستە لەسەر مرۆڤ ترس و شەرم کردنى له خودا لەسەروی هەموو ترسەکانەوە دانێت .
وەحەتمەن شەرمێک ببێتە هۆی پەک خستنی واجب شەرمێکی خراپە ، بەڵکو زەعیفی وبێ تواناییە ، و ئەو شەرم کردنە شەرم کردنێکی باش نی یە .
وە دەتوانێت لەو کاتانەدا خۆت بشۆیت کە ئەوان هەستت پێ ناکەن ، وەک خۆشوشتن پێش نوێژی بەیانی ، ویاخود بەکار هێنانی ئاو بەشێوەیەک کە دەنگی ئاوەکەیان گوێ لێنەبێت .

 

پێویستە بەئاو غوسڵی لەش گرانی دەربکرێت ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَقْرَبُوا الصَّلاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلا جُنُباً إِلا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّى تَغْتَسِلُوا وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيداً طَيِّباً فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوّاً غَفُوراً ) النساء/43
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە نزیکی نوێژ مەکەونەوە کاتێ سەرخۆشن بۆ ئەوەی بزانن چ دەڵێن ، وەهەروەها کاتێ لەشتان گرانە نوێژ مەکەن (مەگەر کەسێک نەبێت کەڕێبوار بێت) تاوەکو خۆتان دەشۆن ، جا ئەگەر ئێوە نەخۆش بوون یاخود لەسەفەردا بوون ویاخود یەکێک لەئێوە چوونە سەرئاو ویاخود جوت بوون لەگەڵ ئافرەتان ، وەئاوتان دەس نەکەوت ، ئەوا تەیەمووم بکەن بەگڵێکی پاک ، ودەم وچاو ودەستتان مەسح بکەن ، بەتەئکید خودا لێبوردەو لێخۆشبووە .

وەهەروەها لەبەر ئەم ئایەتە : ( وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيداً طَيِّباً فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ وَلَكِنْ يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) المائدة/6 .
واتە :
گەر ئێوە لەشتان گران بوو ، ئەوا خۆتان پاک بکەنەوە ، جا ئەگەر ئێوە نەخۆش بوون یاخود لەسەفەردا بوون ویاخود یەکێک لەئێوە چوونە سەرئاو ویاخود جوت بوون لەگەڵ ئافرەتان ، وەئاوتان دەس نەکەوت ، ئەوا تەیەمووم بکەن بەگڵێکی پاک ، ودەم وچاو ودەستتان مەسح بکەن ، خودا نایەوێت توشی ناڕەحەتیتان بکات ، بەڵکو دەیەوێت پاکتان بکاتەوە ونیعمەتەکەی لەسەرتان تەواو بکات بەڵکو سوپاس گوزار بن .

وەهەروەها لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : (إنَّ الصَّعِيدَ طَهُورٌ لِمَن لَم يَجِدِ المَاءَ عَشرَ سِنِينَ) رواه أصحاب السنن وقال الترمذى حسن صحيح .
واتە : واته‌: گڵ و خۆڵ پاك كه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاویان ده‌ست ناكه‌وێت با ده‌ ساڵیشی پێ بچێت.

بۆیە دروست نی یە تەیەمووم بکرێت مەگەر نەتوانرێت ئاو بەکار بهێنرێت ، جا بەهۆی نەبوونی ئاو بێت ، یاخود ئاو زیانی پێبگەیەنێت ، لەبەر ئەو ئایەتەی پێشوو .

بەڵام بەنیسبەت خۆ نەشوردنەوە بەهۆی شەرم کردن ، ئەوا کارێکی دروست نی یە ، ونابێ تەیەمووم بکرێت ، وپێویستە لەسەر مرۆڤ ترس و شەرم کردنى له خودا لەسەروی هەموو ترسەکانەوە دانێت ، هەروەک خودا فەرموویەتی : ( فَلا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْن ) المائدة/44
واتە : لە خەڵک مەترسن ولەمن بترسن .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَوْهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ) التوبة/13 .
واتە :
ئایا لەخەڵک دەترسن ؟! خودا لەپێش ترە لێی بترسن گەر ئێوە باوەڕ دارن .

وەحەتمەن شەرمێک ببێتە هۆی پەک خستنی واجب شەرمێکی خراپە ، بەڵکو زەعیفی وبێ تواناییە ، و ئەو شەرم کردنە شەرم کردنێکی باش نی یە .

وە تۆ دەتوانیت لەو کاتانەدا خۆت بشۆیت کە ئەوان هەستت پێ ناکەن ، وەک خۆشوشتن پێش نوێژی بەیانی ، ویاخود بەکار هێنانی ئاو بەشێوەیەک کە دەنگی ئاوەکەیان گوێ لێنەبێت و نەزانن خۆت دەشۆیت وهەر ڕێگایەکی تر کەدەزانیت دەبێتە هۆی ئەوەی ئاگایان لێ نابێت کەتۆ خۆت دەشۆیت .

والله أعلم .

سەردان: ٥,٩١٥ بەش: خۆشۆردن (غوسل)