نوێژى بەیانیم کرد و دواى بۆم دەرکەوت کە لەشم گرانە ئایا دەبێ نوێژەکە دوبارە بکەمەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژى بەیانیم کرد و دواى بۆم دەرکەوت کە لەشم گرانە ئایا دەبێ نوێژەکە دوبارە بکەمەوە؟
پرسیار:

بەیانی بەخەبەر هاتم وەک هەموو جارێک خۆم شوشت ونوێژی بەیانیم کرد بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت من لەشم گرانە ، ئایا دوو بارە خۆم بشۆمەوە یاخود ئەو خۆشوشتنە پێشووم بەسە ؟ لەکاتێکدا بۆخۆشوشتنی یەکەم نیەتی دەرکرنی غوسڵی لەشگرانیم نەهێنابوو  ؟

هەرکەسێک نوێژی کرد و دواتر بۆی دەرکەوت لەشی گرانە ، ئەوا پێویستە لەسەری خۆی بشوات و نوێژەکەی دوو بارە بکاتەوە ، وخۆشوشتنی یەکەمی بەس نی یە کە وەک عادەت خۆی شوشتووە ونیەتی لەش گرانی لێ نەهێناوە ؛ بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى) . رواه البخاري (1) ومسلم (1907) .
واتە : بەڕاستی هەموو كردەوەكان بەنیەتەوە ئەنجامدەدرێن ، وە بەدڵنیایی هەموو كەسێك تەنها ئەوەی دەست دەكەوێت كە نیەتى بووە
وە ابن قدامة رحمه الله لە "المغني" (1/158)دا ، دەڵێت :
گەر کەسێک بۆ خۆ فێنک کردنەوە خۆى پاک کردەوە و دەس نوێژی گرت یاخود خۆی شوشت ونیەتی دەس نوێژ ودەرکردنی غوسڵی لەشگرانی نەهێنا ئەوا دەس نوێژ و غوسڵی لەشگرانی بۆ ئەژمار ناکرێت ؛ چونکە ئەو نیەتی ئەوەی نەهێناوە و بۆیە هیچ شتێکی بۆ حساب ناکرێت " انتهى .

تێبینى: نیەتیش جێگاى دڵە و ووتنى بە زمان بیدعەیە .

سەردان: ٣,٧٥٥ بەش: خۆشۆردن (غوسل)