چەند حوکم و ئادابێک سەبارەت بە غوسل: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند حوکم و ئادابێک سەبارەت بە غوسل
پرسیار:

غوسل چیە؟ وە حوکم و ئادابەکانی خۆشوشتن چییە لەڕوانگەی شەرعەوە؟

غوسل : شوشتنی هەموو لەشە بە ئاوێکی پاک بەشێوەیەکی دیاری کراو ، وخۆشوشتنی کامڵ ئەوەیە کەهەموو واجبات وسوننەتەکانی تێدا بێت .

1- ئەو شتانەی کەحەرامە لەسەر کەسی لەش گران :
ـ نوێژ
ـ تەواف
ـ دەس دان لەقورئان
ـ مانەوە لەمزگەوت .

2- ئەو شتانەی کە خۆ شوشتن (غوسل) واجب دەکەن :
ـ دەرچوونی مەنی
ـ داخل بوونی زەکەری پیاو بۆ نێو دامێنى ئافرەت گەرچی ئاویشیان نەیەتەوە غوسل لەسەر هەردوکیان واجب دەبێ .
ـ موسوڵمان بوونی کافر هەر چەند موڕتەدیش بێت
ـ  سوڕى مانگانە . واتە کە ئافرەت پاک بوویەوە واجبە خۆى بشوات 
ـ نیفاس : خوێنى منداڵ بوون .واتە ئافرەت دواى منداڵ بوونى کە پاک بوویەوە و خوێنى نەما واجبە خۆى بشوات 
ـ مردن جگە لەشەهید .

3- مەرجەکانی دروستێتی خۆ شوشتن :
ـ نەمانی ئەوەی واجبی کردووە
ـ نیەت
ـ ئیسلام ، واتە : مەرجە کەسەکە موسوڵمان بێت
ـ عەقڵ ، واتە : مەرجە کەسەکە عاقڵ بێت
ـ تەمییز ، واتە : مەرجە کەسەکە مێر منداڵ و بەرەو ژوور بێت
ـ لابردنی ئەو شتانەی ڕێگری دەکەن لەگەیشتنی ئاو بەلاشە .

4- واجبەکانی خۆ شوشتن :
ـ نیەت هێنان .

5- فەرزەکانی خۆ شوشتن :

ـ شوشتنی هەموو لاشە تەنانەت ئاوڕادانە دەم و لوتیش .

6- سوننەتەکاتی خۆ شوشتن :
ـ دەس نوێژ گرتن لەپێشیەوە
ـ لابردنی ئەو پیساییانەی لکاون بەجەستەوە
ـ ئاو کردن بەسەردا سێ جار
ـ لەلای ڕاستەوە دەس پێ کردن
ـ بەدوای یەکدا شوشتن ودوا نەخستنی
ـ دەس هێنان بەهەموو لاشەدا
ـ دوو بارە شوشتنەوە پێ لەجێگەیەکی تردا .

7- خۆ سوشتنە سوننەتەکان :
ـ خۆ شوشتنی بۆ دوو جەژنەکە
ـ دوای بەهۆش خۆ هاتنەوە لەبێ هۆشی
ـ بۆ ئیحڕام بەستن
ـ بۆ وەستان لەعەڕەفە
ـ خۆ شوشتنی ئافرەتێک توشی ئیستحازە (خوێنی نەخۆشی) بوبێت
ـ کەسێک مردووی شوشتبێت
ـ خۆ شوشتن لەدوای چاک بوونەوە لەشێتی
ـ بۆ چوونە نێو حەڕەمی مەکەوە

تێبینى :  سەبارەت بە خۆ شوشتنی ڕۆژی هەینی بۆچونى دروست ئەوەیە کە واجبە

سەردان: ٧,١٣٤ بەش: خۆشۆردن (غوسل)