خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆرۆنا بە دوعا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆرۆنا بە دوعا
پرسیار:

وەک دەزانن ئێستا نەخۆشی کۆرۆنا پەیدا بووە و خەڵێکى زۆر ترسی لێ نیشتووە ، جا ئێمە وەکو موسڵمان و شوێنکەوتەى ئاینى پیرۆزى ئیسلام پێغەمبەرەکەمان  چ دوعایەکى فێرکردوین بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەمەى خوارەوە هەندێکە لەو دوعا گشتگیرە صەحیحانەیە کە پێغەمبەرى خوا کردوونى و داواى لە خواى گەورە کردوە کە پەناى بدات و بیپارێزێ لەم شتانە :

یەکەم: ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ وَالْـجُنُونِ وَالْـجُذَامِ ، وَمِنْ سَيِّيءِ الأَسْقَامِ)) .
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە گولی و شێتی و گەڕی ، وە لە خراپترینی دەرد و نەخۆشیەكان .

بێ گومان ئێستا یەکێک لە دەرد و نەخۆشیە خراپەکان کۆرۆنایە .

دووەم: ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْـهَدْمِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ التَّرَدِّي ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الْغَرَقِ وَالْـحَرَقِ وَالْـهَرَمِ ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ يَتَخَبَّطَنِـي الشَّيْطَانُ عِنْدَ الْمَوْتِ ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ فِي سَبِيلِكَ مُدْبِرَاً ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ لَدِيغَاً)) .
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە داڕووخانی شتێك بە سەرمدا ، وە پەنات پێدەگرم لە كەوتنە خوارەوە ، وە پەنات پێدەگرم لە خناكان و سووتان و پیری ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە شەیتان تێكەڵم ببێت و تێكمبدات لە كاتی مردندا ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە بمرم لە كاتێكدا كە پشتم هەڵكردبێت لە تێكۆشان لە پێناوی تۆدا ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە بمرم بە پێوەدراوی .

سێیەم :  ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ ، وَتَـحْوِيلِ عَافِيَتِكَ ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ)) .
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە نەمانی نیعمەتەكانت ، وە لە گۆڕاندنی خۆشگوزرانیت ، وە لە كوتوپڕی تۆڵەسەندنەوەت ، وە لە هەموو تووڕەییكت .

چوارەم : ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْـجُبْنِ وَالْبُخْلِ وَالْـهَرَمِ وَعَذَابِ الْقَبْرِ ، اللَّهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا ، وَزَكِّهَا أَنْتَ خَيْرُ مَنْ زَكَّاهَا ، أَنْتَ وَلِيُّهَا وَمَوْلاَهَا ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ ، وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَـخْشَعُ ، وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ وَمِنْ دَعْوَةٍ لَا يُسْتَجَابُ لَـهَا)) .
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە بێ‌دەسەڵاتی و تەمبەڵی و ترسنۆكی و ڕەزیلی و پیری و سزای گۆڕ ، خوایە ویستی خۆپاراستن لە تاوان ببەخشە بە ناخ و دەروونم ، وە پاك و خاوێنی كەرەوە لە ویستی تاوان و خراپەكردن چونكە تۆ باشترین كەسیت خاوێنی كەیتەوە ، خوایە تۆ سەرپەشتیار و خاوەنی ناخ و دەروونمی ، خوایە من پەنات پێدەگرم لە زانستێك كە سوودی نەبێت ، وە لە دڵێك كە لە تۆ نەترسێت ، وە لە دەروونێك كە تێر نەبێت ، وە لە پاڕانەوەیەك كە وەڵام نەدرێتەوە .

پێنجەم : ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْـجُوعِ فَإِنَّهُ بِئْسَ الضَّجِيعُ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الْـخِيَانَةِ فَإِنَّهَا بِئْسَتِ الْبِطَانَةُ)) .
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە برسێتی چونكە بەڕاستی برسێتی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە ، وە پەنات پێدەگرم لە خیانەت و ناپاكی چونكە بەڕاستی خیانەت و ناپاكی خراپترین دەورەدەستن .

شەشەم: ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ ، وَبِـمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ ، لاَ أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ)) .
واتە : خوایە من پەنا دەگرم بە ڕەزامەندیت لە تووڕەیت ، وە پەنا دەگرم بە لێبوردەییت لە سزات ، وە پەنا دەگرم بە خۆت لە خۆت ، ناتوانم ستایشت بكەم بە ئەندازەی ئەوەی كە خۆت ستایشی خۆتت كردووە .

حەوتەم : ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْـهَمِّ وَالْـحَزَنِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الْـجُبْنِ وَالْبُخْلِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ وَقَهْرِ الرِّجَالِ)) .
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە غەم و پەژارە و بێ‌ تاقەتی ، وە پەنات پێدەگرم لە بێ‌دەسەڵاتی و تەمبەڵی ، وە پەنات پێدەگرم لە ترسنۆكی و ڕەزیلی ، وە پەنات پێدەگرم لە زاڵابوونی قەرز بە سەرمدا وە لە زاڵبوونی ستەمی پیاوان .

هەشتەم : ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْفَقْرِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الْقِلَّةِ وَالذِّلَّةِ ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَظْلِمَ أَوْ أُظْلَمَ)) .
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە هەژاری ، وە پەنات پێدەگرم لە كەمێتی و سەرشۆڕی ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی ستەم بكەم و لەوەش ستەمم لـێ‌ بكرێت .

نۆیەم : ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ سَمْعِي ، وَمِنْ شَرِّ بَصَرِي ، وَمِنْ شَرِّ لِسَانِـي ، وَمِنْ شَرِّ قَلْبِـي ، وَمِنْ شَرِّ مَنِيِّي)) .
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە خراپەی بیستنم ، وە لە خراپەی بینینم ، وە لە خراپەی زمانم ، وە لە خراپەی دڵم ، وە لە خراپەی ئاوی شەهوەتم .

دەیەم : ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَـةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ ، اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْمَأْثَـمِ وَالْمَغْرَمِ))
واتە : خوایە من پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ ، وە پەنات پێدەگرم لە فیتنە و تاقیكردنەوەی دەججالی چاو سڕاوە ، وە پەنات پێدەگرم لە فیتنە و تاقیكردنەوەی ژیان و مردن (كاتی سەرەمەرگ و پرسیارەكانی ناو گۆڕ) ، خوایە من پەنات پێدەگرم لە تاوانباری و قەرزاری .

وەرگیراوە لە کتێبی : ( ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟ پاڕانەوە لە خوای پەروەردگار ) لە نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٣,٣٩٦ بەش: ڤایرۆسی کۆرۆنا