وەک دەزانن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵکێکى زۆر لە ماڵەوە ماوەتەوە ئایا چ بەرنامەیەکمان هەبێ بۆ ئەوەى سوود لە کاتەکانمان وەربگرین و زۆرترین کردەوەی چاکەى تیادا ئەنجام بدەین؟
لەبەر ئەوەى ئێستا بە هۆى ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایەوە خەڵکى لە ماڵەوەن و دەست بەتاڵن ئەم بەرنامەیە دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەى کاتەکانیان بە باشترین شێوە بەڕێ بکەن و زۆرترین کارى چاکەى تێدا ئەنجام بدەن .
يەکەم : قورئان خوێندن
هەوڵبدە ڕۆژانە لایەنى کەم جوزئێک قورئان بخوێنە کە ئەمەش پێویستى بە تەنها نیو كاتژمێر هەیە لە ڕۆژێكدا.
دووەم : ڕۆژووى سوننەت
ئەگەر توانات هەبوو هەموو دوو شەممان و پێنج شەممان و 13و14و15ى هەموو مانگێكى كۆچى بەڕۆژوو بە،
سێیەم : گرنگى دان و ئەنجامدانى نوێژە سونەتەكان وەكو:
نوێژە سونەتەكانى پێش و پاش نوێژە فەرزەكان كە (12) ڕكاتە ، و شەو نوێژ و ویتر و نوێژى چێشتەنگاو .
چوارەم : خێر و صەدەقە كردن
چونکە صەدەقەكردن دەبێتە هۆى پاڵنان و دوورخستنەوەى بەلێ و نەخۆشى
پێنجەم : گرنگى دان بە خوێندنەوەى كۆمەڵە كتێبێكى بەسوود
شەشەم : گرنگى دان بە زیکرەکان
بەتایبەت زیکرى دواى نوێژە فەرزەرکان ، زیکرى بەیانیان و ئێواران ، زیکرى خەوتن کە بەڕاستى ئەمانە قەڵاى پارێزەرن و ئینسانى موسڵمان دەپارێزن لە خراپە و شەڕى شەیتان و جنۆکەکان .
حەوتەم : دانانى بەرنامەیەکى خێزانى
هەوڵبدە لەم ماوەیەدا ڕۆژانە کاتێک تەرخان بکەى بۆ دانیشتن لەگەڵ ماڵ و منداڵدا و ئامۆژگارى کردنیان بەوەى گرنگى بە پاک و خاوێنى زیاتر بدەن .
هەشتەم : دوعا و پاڕانەوە
لە ئێستادا خەڵکى لە ترس و دڵەڕاوکێ دایە گرنگە بۆ موسڵمان گرنگى بە دوعا و پاڕانەوە بدات چونکە تەنها خواى گەورەیە کە دەتوانێ نەخۆشی و بەڵا و موصیبەتەکانمان لەسەر لابدات
نۆیەم : بیرکردنەوە لە دەسەڵات و تواناى خواى گەورە :
کاتێک دەبینى بە هۆى ڤایرۆسێکى بچووکەوە چۆن خواى گەورە هەموو جیهانى توشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە و بەم ڤایرۆسە چ دەرس و وانەیەکى پیشانى هەموو مرۆڤایەتى دا ، کەواتە مەغرور مەبە و خۆت بە گەورە مەزانە
دەیەم : تەوبە کردن
لە هەمووى گرنگ تر تەوبە کردن و گەڕانەوەیە بۆى لاى خواى گەورە و وازهێنان لە تاوان و خراپە و بەردەوام بوون لەسەر چاکەکردن .
سوپاس وستایش بۆ خواى پەروەردگار، ئەو خوایەى كە شەو و رۆژمان بەسەردا دەهێنێت و خۆر و مانگى بۆ فەراهەم كردووین و رزق و رۆزیشى داوین و لەش و لارێكى ڕێك و جوانیشى پێ بەخشیوین .
لەڕاستى دا نیعمەتى لەشساغی و دەست بەتاڵی دوو نیعمەتى زۆر گەورەن بەڵام زۆربەمان لێی غافڵ و بێ ئاگایان و قەدرى نازانین وەکو پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى : «نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس: الصحة، والفراغ» [رواه البخاري].
جا لەبەر ئەوەى ئێستا بە هۆى ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایەوە خەڵکى لە ماڵەوەن و دەست بەتاڵن ئەم بەرنامەیە دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەى کاتەکانیان بە باشترین شێوە بەڕێ بکەن و زۆرترین کارى چاکەى تێدا ئەنجام بدەن .
يەکەم : قورئان خوێندن
هەوڵبدە ڕۆژانە لایەنى کەم جوزئێک قورئان بخوێنە کە ئەمەش پێویستى بە تەنها نیو كاتژمێر هەیە لە ڕۆژێكدا.
* فەزڵى قورئان خوێندن:
خوێندنەوەى یەك پیت لە قورئان بەرانبەرە بە دە چاكە
عَنْ عَبْدَ اللّهِ بْنَ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قالَ: قَالَ رَسُولُ اللّهِ صَلّى اللّهُ عَلَيْهِ وَسَلّمَ:
" مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْڕ أَمْثَالِهَا، لَا أَقُولُ (الم) حَرْفٌ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ " صححه الألباني في المشكاة برقم (2137/29).
واتە: ئەوەى پیتێك بخوێنێتەوە لە كتێبەكەى خـوا ئەوا بەهۆیەوە دە چاكەى دەست دەكەوێت، وە چاكەیش بە دە ئەوەندەى خۆى تۆمار دەكرێت، من ناڵێم (الـم) پیتێكە، بەڵكو (ألف) پیتێكە و (لام) پیتێكە و (میم) پیتێكە.
واتە: یەك جوزئى قورئان بریتى یە له نزیكەى (100) هەزار چاكە، وە خەتمى قورئان بریتى یە لە نزیكەى (3) ملیۆن چاكە، ئەمەش دەتوانى زۆر بە ئاسانى ئەنجامى بدەى بە تەرخانكردنى نیو كاتژمێر لە ڕۆژێكدا.
دووەم : ڕۆژووى سوننەت
ئەگەر توانات هەبوو هەموو دوو شەممان و پێنج شەممان و 13و14و15ى هەموو مانگێكى كۆچى بەڕۆژوو بە، بەڵام ئەگەر توانات نەبوو ئەوا تەنها لە مانگێكدا (3) ڕۆژ بەڕۆژوو بە.
* فەزڵ و پاداشتى ڕۆژوو گرتن:
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: [ مَا مِنْ عَبْدٍ يَصُومُ يَوْمَاً في سَبيلِ اللهِ إلا بَاعَدَ اللهُ بِذَلِكَ وَجْهَهُ عَن النَّارِ سَبْعينَ خَريفاً ] أخرجه البخاري: (6 / 35) رقم: (2840) ومسلم رقم: (1153)
واتە: هەر بەندەیەك لە بەندەكانى خوا ڕۆژێك بە ڕۆژوو بێت لە پێناوى خواى پەروەردگار، ئیللا بە هۆیەوە خواى پەروەردگار ڕوومەتى لە ئاگرى دۆزەخ (70) حەفتا پایز (واتە: ساڵ) دوور دەخاتەوە.
سێیەم : گرنگى دان و ئەنجامدانى نوێژە سونەتەكان وەكو:
1- نوێژە سونەتەكانى پێش و پاش نوێژە فەرزەكان كە (12) ڕكاتە و بریتین لە: دوو ڕكات پێش نوێژى بەیانى، چوار ڕكات پێش نوێژى نیوەڕۆ، دوو ڕكات دواى نوێژى نیوەڕۆ، دوو ڕكات دواى نوێژى مەغریب، دوو ڕكات دواى نوێژى عیشا
فەزڵى ئەنجام دانى ئەم (12) ڕكاتە:
دایكى ئیمانداران أم حبيبة (خوا لێى ڕازى بێت) خێزانى پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا ﷺ دەیفەرموو: [مَا مِنْ عَبْدٍ مُسْلِمٍ يُصَلِّي لِلَّهِ كُلَّ يَوْمٍ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً تَطَوُّعًا غَيْرَ فَرِيضَةٍ إِلاّ بَنَى اللَّهُ لَهُ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ، أَوْ إِلَّا بُنِيَ لَهُ بَيْتٌ فِي الْجَنَّةِ] صحيح مسلم (1199/4/67)
واتە: هیچ بەندەیەكى موسوڵمان نییە لە ڕۆژێكدا دوانزە ڕكات نوێژى سوننەت بكات بۆ خواى گەورە جگە لە فەرزەكان ئیللا خواى گەورە كۆشكێكى لە بەهەشتدا بۆ دروست دەكات، یان كۆشكێكى لە بەهەشتدا بۆ دروست دەكرێـت.
2 - شەو نوێژ
بەڕاستى شەو نوێژ یەكێكە لە پەرستشە مەزنەكان، و نزیك بوونەوە گەورەكان، كەپیاو چاكە پێشینەكان خوایان لێ ڕازى بێت بەردەوام بوون لەسەرى، بە جۆرێك كە ئەگەر بڕۆیشتایەیتە شارێك لە شارەكان لەسەردەمى ئەوانەدا گوىَ بیستى دەنگیان دەبوویت لەشەودا وەكو دەنگى شارە هەنگ، هەریەكێكیان لەماڵەكەى خۆیدا شەونوێژى دەكرد و هانى خێزان و منداڵەكانى دەدا لەسەر ئەم پەرستشە.
بەڕاستى شەو نوێژ چێژو شیرینییەكى تایبەتى هەیە هیچ كەس هەستى پێ ناكات كەسێك نەبێت كە لە تاریكایی شەودا پێ یەكانى ڕێك كردبێت لەبەر خوا خەریكى خوا پەرستن بێت، و سكالێى تاوانەكانى بكات، وە مناجاتى خودا بكات، وە داواى بەهەشتەكەى بكات، بە ئومێدى ڕەحمەتەكەى بێت، و لە سزاكەى بترسێت، و پەنابگرێت لە ئاگرەكەى.
پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرمووێت: [ أفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ شَهْرِ رَمضَانَ شِهْرُ اللَّهِ المُحَرَّمُ، وأفْضَلُ الصَّلآةِ بَعْدَ الفَرِيضَةٍ صَلآةُ اللَّيْلِ ] رواه مسلم
واتە: چاكترین ڕۆژوو لە دواى ڕەمەزان مانگى خوایە كە موحەڕەمە، وچاكترین نوێژێكیش لەدواى نوێژە فەرزەكان شەو نوێژە.
3 - سوننەتی وەتر
* فەزڵی سوننەتی وەترو حوكمەكەی:
وەتر سوننەتێكی (مؤكدة) جەخت كراوە، پێغەمبەر ﷺ هانی خەڵكی داوە بۆ كردنی و لای خۆشەویست كردوون، لە عەلییەوە خوا لێی ڕازی بێت هاتوە دەفەرمووێت: سوننەتی وەتر وەك نوێژە فەرزەكان پێویست نییە لەسەرتان، بەڵام پێغەمبەر ﷺ نوێژی وەتری كردووەو لەپاشاندا فەرموویەتی: (يَا أهلَ القُرآنِ أوتِرُوا فَإنَّ اللهَ وَترٌ يُحِبُّ الوَترَ). (رواه أحمد وأصحاب السنن وحسنه الترمذي ورواه الحاكم وصححه). واتە: ئەی ئەهلی قوڕئان نوێژی وەتر (تاك) بكەن، چونكە خوا وەترەو وەتری خۆش ئەوێت.
4- نوێژی چێشتەنگاو
*(فضل) ی نوێژی چێشتەنگاو:
دەربارەی (فضل) ی ئەم نوێژە حەدیسێكی زۆر هاتوە لێرەدا تەنها دوانیان باس ئەكەین:
أ- لە (أبو ذر)ەوە خوا لێی ڕازی بێت هاتوە دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: [ يُصبِحُ علي كُلِّ سُلامي مِن أحَدِكُم صَدَقَة، فَكُلُّ تَسبِيحَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَحمِيدَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَهلِيلَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَكبِيرَةٍ صَدَقَةٌ، وَأمرٍ بِالمَعرُوفِ صَدَقَةٌ، وَنَهيٍ عَنِ المُنكَرِ صَدَقَةٌ، وَيُجزِِيءُ مِن ذَلِكَ رَكعَتَانِ يَركَعُهُمَا مِنَ الضُّحَى] (رواه مسلم وڕحمد وڕبوداود). واتە: هەر كە ڕۆژ بۆوە لەسەر هەموو جومگەكانتان خێرێكی لەسەرە، جا هەموو (سبحان الله) یەك خێرێكە، وە هەموو (الحمد لله) یەك خێرێكە، وە هەموو (لا إله إلا الله) یەك خێرێكە، وە هەموو (الله أكبر)ێك خێرێكە، وە فەرمان بە چاكەكردن خێرێكە، وە نەهی لە خراپەكردن خێرێكە، وە كردنی دوو ڕكات نوێژی چێشتەنگاو بری هەموو ئەوانە ئەكەوێت.
ب- لای ئەحمەدو ئەبوداود هاتووە لە بورەیدەوە كە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (فِي الإنسَانِ سِتُّونَ وَثَلاثُمِئَة مَفصِل، عَلَيهِ أن يَتَصَدَّقَ عَن كُلِّ مَفصِلٍ مِنهَا صَدَقَةٌ) قَالُوا: (فَمَنِ الَّذِي يُطِيقُ علي ذَلِكَ يَا رَسُولَ الله؟) قَالَ: (النُّخَامَةُ فِي المَسجِدِ يَدفِنُهَا، أوِ الشَّيئُ يُنحِيهِ عَنِ الطَّريقِ، فَإن لَم يَقدِر فَرَكعَتَا الضُّحَى تُجزِئُ عَنهُ) واتە: هەموو ئادەمیزادێك سێسەدو شەست جومگە لەلەشیا هەیە، لەسەریەتی بۆ هەر جومگەیەك خێرێك بكات، ووتیان: جا كێ ئەوە ئەتوانێ ئەی نێرراوی خوا؟ فەرموی: تفێك و چڵمێك لەمزگەوتا بوو بیشارێتەوە، یا شتێك زیانی هەبوو لەسەر ڕێگایەك لایبا، ئەمانە هەموو خێرن، ئەگەر توانای ئەوەشی نەبوو دوو ڕكات نوێژی چێشتەنگاو بری ئەوانە ئەكەوێت.
چوارەم : خێر و صەدەقە كردن
چونکە صەدەقەكردن دەبێتە هۆى پاڵنان و دوورخستنەوەى بەلێ و نەخۆشى وەكو پێغەمبەرى خوا – ﷺ – فەرموویەتى: " دَاوُوا مَرضاكُمْ بِالصَّدقةِ " (رواه أبو الشيخ في الثواب وحسنه الشيخ الألباني في صحيح الجامع: 3358).
واتە: چارەسەرى نەخۆشەكانتان بكەن بە صەدەقە.
پێنجەم : گرنگى دان بە خوێندنەوەى كۆمەڵە كتێبێكى بەسوود
هەوڵبدە لەم ماوەیەدا كۆمەڵە كتێبێكى بەسوود دیارى بكەى بۆ ئەوەى بە بەرنامە هەموو بخوێنیتەوە، وە ئەو سوود و پەند و ئامۆژگاریانەى لەو كتێبانە دەستت دەكەوێـت و فێرى دەبیت لەنێو دەفەرێك بینوسە .
شەشەم : گرنگى دان بە زیکرەکان
بەتایبەت زیکرى دواى نوێژە فەرزەرکان ، زیکرى بەیانیان و ئێواران ، زیکرى خەوتن کە بەڕاستى ئەمانە قەڵاى پارێزەرن و ئینسانى موسڵمان دەپارێزن لە خراپە و شەڕى شەیتان و جنۆکەکان .
بۆیە ئینسانى موسڵمان زۆر گرنگە کە ئاگاى لە کاتەکانى بێ و بە فیڕۆى نەدات چونکە تۆ لە یەک خولەکدا دەتوانیت :
أ - زیاتر لە پەنجا جار بڵێیت : ( لا إله إلا الله ) کە گەورەترین کەلیمەیە ، و کەلیمەی تەوحید ویەکتاپەرستی یە ، وە هەرکەسێک کۆتا کەلیمەی ئەم کەلیمەیە بێت دەچێتە بەهەشتەوە وچەندان فەزڵ وڕێزی تری هەیە .
ب - لەیەک خولەکدا دەتوانیت زیاتر لە سەد جار ( ٲستغفر الله) بکەیت ، وفەزڵ وڕێزی ( أستغفر الله) لای کەس شاراوە نی یە ، کەهۆکاری لێ خۆش بوون ، وچوونە بەهەشت ، ولابردنی بەڵایە ، وئاسان کاری لەکاروباری ژیاندا ، وبارینی باران وزۆر بوونی ماڵ و منداڵ .
ج - لەیەک خولەکدا دەتوانیت پەنجا جار سەڵاوات بدەیت لەسەر پێغەمبەر ﷺ ، وەلەبەرانبەردا خودا (500) جار سەڵاواتت لەسەر دەدات چونکە چاکە یەک بەدەیە .
حەوتەم : دانانى بەرنامەیەکى خێزانى
هەوڵبدە لەم ماوەیەدا ڕۆژانە کاتێک تەرخان بکەى بۆ دانیشتن لەگەڵ ماڵ و منداڵدا و ئامۆژگارى کردنیان بەوەى گرنگى بە پاک و خاوێنى زیاتر بدەن .
هەشتەم : دوعا و پاڕانەوە
لە ئێستادا خەڵکى لە ترس و دڵەڕاوکێ دایە گرنگە بۆ موسڵمان گرنگى بە دوعا و پاڕانەوە بدات چونکە تەنها خواى گەورەیە کە دەتوانێ نەخۆشی و بەڵا و موصیبەتەکانمان لەسەر لابدات
نۆیەم : بیرکردنەوە لە دەسەڵات و تواناى خواى گەورە :
کاتێک دەبینى بە هۆى ڤایرۆسێکى بچووکەوە چۆن خواى گەورە هەموو جیهانى توشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە و بەم ڤایرۆسە چ دەرس و وانەیەکى پیشانى هەموو مرۆڤایەتى دا ، کەواتە مەغرور مەبە و خۆت بە گەورە مەزانە و بزانە کە تۆ عەبدێکى زۆر لاواز و بێ دەسەڵاتى و هەمیشە خواى گەورە لە دڵتدا با زۆر گەورە بێ و بترسە لەوەى کە ئەگەر توشی بەڵا و موصیبەتێکت بکات هیچ کەسێک ناتوانێ پێشی پێ بگرێت ، بۆیە قەدرى خۆت بزانە و قەدرى گەورەیی خواى پەروەردگاریش بزانە .
دەیەم : تەوبە کردن
لە هەمووى گرنگ تر تەوبە کردن و گەڕانەوەیە بۆى لاى خواى گەورە و وازهێنان لە تاوان و خراپە و بەردەوام بوون لەسەر چاکەکردن .
لەكۆتایدا:
داواكارم لە خودای گەورە هیدایەتی من و ئێوەش بدات و بمانخاتە سەر ڕێگە ڕاستەكەی خۆی و دینداریمان لەلا خۆشەویست بكات،و ئەو كاتە بمان مرێنێ كە خۆی لێمان ڕازیە و لە بەهەشتیشدا لەگەڵ پەیامبەران (علیهم الصلاة و السلام) و هاوەڵان(رضي الله عنهم) و پیاوچاكاندا كۆمان بكاتەوە
وصلى الله على محمد وعلى آل محمد
ستافى وەڵامەکان