ئادابی جل لەبەر کردن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی جل لەبەر کردن
پرسیار:

ئادابەکانى لەبەر کردنى جلوبەرگ کامانەن؟

ئادابی جل لەبەر کردن :
1) واجبە عەوڕەتی داپۆشرێت ، واتە : لەبەر چاوی کەسانی تر جل دانەنێت.
2) باش وایە جلی سپی لەبەر بکرێت.
3) باش وایە جلی جوان و بۆن خۆش لەبەر بکرێت ، وە نابێت جلى ئافرەت بۆن خۆشبکرێ بۆ دەرەوەى ماڵ .
4) باش وایە جلێک لەبەر کات کە نیعمەتەکانی خودای بەسەرەوە دیار بێت ، واتە : گەر هەیبوو جلی ناشرین وکۆن لەبەر نەکات.
5) باش وایە جلی زۆر بەناو بانگ و کەشخە لەبەر نەکرێت.
6) نابێت جلی پیاوان بکەوێت ژێر قولە پێوە ، وەحەڕامە ڕاکێشانی جل بەدوای خۆتدا بۆ فیز.
7) ئافرەتان دەبێت جلەکانیان شۆڕ بێت بەشێوەیەک پێیان داپۆشێت ، وپێویسته لەچکەکانیان بدەن بەسەر سەر و مل وسنگیاندا.
8)سوننەتە لەکاتی جل لەبەر کردندا لەلای ڕاستەوە دەست پێ کرێت وەلەکاتی داکەندندا لەلای چەپەوە دەست پێ کرێت.
9) عەمامە لەسەر کردن.
10) حەڕامە خۆشوبهاندنی پیاوان بەئافرەتان وەبەپێچەوانەشەوە.
11) حەڕامە جلی شوهڕەت لەبەر کردن.
12) نابێ جلی تەسک وتەنک لەبەر بکرێت.
13) حەڕامە جلێک لەبەر بکرێت کەسەلیب یاخود وێنەی لەسەر بێت.
14) حەڕامە جلێک لەبەر بکرێت کەتایبەتە بەکافران .
15) دوعا کردن لەکاتی لەبەر کردنی جلی تازەدا ، بەوەی بوترێت :(اللَّهُمَّ لَكَ الْحَمْدُ ، أَنْتَ كَسَوْتَنِيهِ ، أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِهِ وَخَيْرِ مَا صُنِعَ لَهُ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهِ وَشَرِّ مَا صُنِعَ لَهُ )

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٣٧١ بەش: ئادابەکان