ئایا ئادابەکانى کاتى گەیشتن بە دۆست و هاوڕێ کامانەن؟
ئادابی گەیشتن بە دۆست و هاوڕێ :
1) سوننە تەوقە بکرێت.
2) باش وایە دەست بەر نەدەیت تاوەکو بەرانبەر دەست بەر نەدات.
3) هەستان لەبەر کەسێک کەبەرەو لات دێ.
4) باش نییە لەکاتی بەیەک گەیشتندا ماچی یەکتر بکرێت بۆ هەندێ کەس ولەهەندێ حاڵەتدا نەبێت.
5) حەڕامە خۆ چەماندنەوە یاخود سەژدە بردن لەکاتی سەلام کردندا.
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان