ئادابی سیلەی ڕەحم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
 ئادابی سیلەی ڕەحم
پرسیار:

ئایا ئادابی سیلەی ڕەحم چیە؟

 ئادابی سیلەی ڕەحم :
1) سەردانی کردنی خزمان و ئەحواڵ پرسینیان.
2) قسە دانەبڕین لێیان.
3) دڵخۆش کردنیان ، وبەخشینی هەدیە و پارە بەهەژارەکانیان وهاری کاری کردنیان.
4)ئامۆژگاری کردنیان وبیر خستنەوەی کەسە بێئاگاکانیان.
5) وەڵامدانەوەیان بەباشترین شێوە ، و سەردانی کردنی ئەوانەیان کە قسەیان دابڕیوە ، و چاک بوون لەگەڵ ئەوانەی خراپن لەگەڵت ، و لێ خۆش بوون لەوانەی ستەمیان لێ کردووی.
6) دوور کەوتنەوە لەخەڵوەت دروست کردنی لەگەڵ نامەحڕەمدا یاخود تەوقە کردن لەگەڵی لەکاتی سەردانی کردنیاندا .

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٨١٩ بەش: ئادابەکان