ئایا ئەو ئافرەتەی کە بەگوێی مێردەکەی ناکات و حیجاب ناپۆشێت شیاوی ئەوەیە تەڵاق بدرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو ئافرەتەی کە بەگوێی مێردەکەی ناکات و حیجاب ناپۆشێت شیاوی ئەوەیە تەڵاق بدرێت؟

یەکەم :
خوای پەروەردگار فەرمانی کردووە بەپێغەمبەرەکەی کە فەرمان بکات بەحێزانەکانی و ئافرەتانی باوەڕدار حیجاب بپۆشێت ، هەروەک فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ ) الأحزاب/ 59 . 
واتە : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - - به‌ خێزانه‌كانت و كچه‌كانت و خێزانی باوه‌ڕداران بڵێ با جلباب و له‌چك و پۆشاكه‌كانیان شۆڕ بكه‌نه‌وه‌ تا هه‌موو له‌شیان بگرێته‌وه‌و جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن و سینگ و ملیان دابپۆشن [ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ] ئه‌مه‌ نزیكتره‌ له‌وه‌ی كه‌ بناسرێنه‌وه‌ وئەزیەت نەدرێن .

وەهەروەها فەرمانی کردووە بەئافرەت لە چاکەدا بەگوێی مێردەکەی بکات ، وبێگومان فەرمان کردنی پیاو بەخێزانی بەوەی حیجاب بپۆشێت لەگەڵ شەرعدا یەک دەگرێتەوە ، جا بۆیە گەر ئافرەت لەوەدا بەگوێی مێردەکەی نەکات تاوانێکی زۆری دەگات ، وەئەو کارە ڕەت کردنەوەی فەرمانی خوداشە ، و شیاوی ئەوەیە مێردەکەی نەفەقەی نەکێشێت تاوەکو ملکەچ دەبێت بۆ فەرمانی خودا وفەرمانی مێردەکەی ، بەڵام هەموو ئەمانە دوای ئامۆژگاری کردن و هەوڵدان لەگەڵی بەشێوازێکی نەرم و گونجاو ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ ) النساء/ 34 .
واتە : وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ترسی ئه‌وه‌تان لێیان هه‌یه‌ كه‌ سه‌رپێچیتان بكه‌ن و به‌قسه‌تان نه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵیتان نه‌كه‌ن [فَعِظُوهُنَّ] ئه‌وه‌ ئامۆژگاریان بكه‌ن [وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ] ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری سوودی نه‌بوو له‌ جێگادا پشتیان تێ بكه‌ن و جێگایان لێ جیا بكه‌نه‌وه‌و لێیان دووربكه‌ونه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش سوودی نه‌بوو [وَاضْرِبُوهُنَّ] وه‌ لێیان بده‌ن به‌ڵام (ضربا غير مبرح) نه‌ شوێنێكی بشكێنی، وه‌ نه‌شوێنه‌واری دیار بێت، وه‌ نه‌ خوێنى لێبێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانێ تۆ لێی تووڕه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیصڵاحی بكه‌ی

بێگومان بەگوێ نەکردنی مێرد لەلایەن ئافرەتەوە لەبابەتی حیجابدا ئەو (نشوزە)یە کەلەئایەتەکەدا ئاماژەی پێدراوە .

الشيخ محمد بن صالح العثيمين – رحمه الله - دەڵێت: " النشوز لغة من النَّشَز هو الارتفاع ، وفي الشرع : معصية الزوجة زوجَها فيما يجب عليها ، ومن ذلك : إذا كانت تأبى إذا دعاها إلى فراشه ، أو تأبى إذا منعها من الخروج ، أو تأبى إذا ألزمها بالحجاب الشرعي الإسلامي وهو أن تغطي المرأة جميع بدنها من وجه ورأس وكفين " انتهى من " الشرح الممتع على زاد المستقنع " ( 13 / 472 ).
واتە (النشوز) لەڕوی زمانەوانیەوە : واتە : بەرز بوونەوە .
وە لەڕووی شەرعیەوە :
بریتیە لەبێ فەرمانی کردنی ئافرەت بۆ مێردەکەی وبەگوێ نەکردنی لەو شتانەی کەواجبە ، لەوانە : گەر کاتێ پیاو داوای سەرجێی لەخێزانەکەی بکات ئەویش بەدەمیەوە نەیەت ، یاخود پیاوەکەی ڕێگری لێ بکات لەماڵ دەرچێت ئەو بەگوێی نەکات ، یاخود فەرمانی پێبکات بەحیجاب (کەئەوەش داپۆشینی هەموو جەستە بەدەست ودەم وچاویشەوە) بەڵام ئەو بەگوێی نەکات وحیجاب نەپۆشێت .

دووەم :
ئافرەتى چاک بێ فەرمانی مێردەکەی ناکات لەو شتانەی خوا واجبی کردووە ، هەروەک بەجوانترین شێوە فەرمانی مێردەکەی بەجێ دێنێت ، و بێگومان مێرد بەهەشت ودۆزەخی خێزانەکەیەتی ،وخوای پەروەردگار دەسەڵاتی بەڕێوە بردنی ماڵی داوەتە دەس پیاو ، پیاویش فەرمان بەماڵ ومنداڵ دەکات بەو شتانەی کە چاکی دونیا ودوا ڕۆژی تێدایە ، جا هەروەک چۆن خێزانەکەی لەژێر بەرپرسیارێتی پیاودان بەهەمان شێوە منداڵەکانیشی لەژێر بەپرسیارێتی پیاوەکەدان ولێیان بەرپرسە ، حەتمەن ئافرەتی چاک نابێتە ڕێگر لەبەردەم مێردەکەیدا لەو شتانەدا کەچاکی منداڵی تێدایە وپاراستنی منداڵ لە شەڕی خراپەکاران و فێڵی دوژمنان ، وەهەروەها هەر لەمنداڵیەوا ڕاهێنانی کچان لەسەر حیجاب حەتمەن ئەمەش کاریگەریکی باشی دەبێ لەسەر ئەوەی کاتێ ئەو منداڵانە گەورە دەبن ، بۆیە ناکرێ بەهیچ شێوەیەک ئافرەتی عاقڵ وباوەڕدار ببێتە ڕێگر لەبەردەم حیجاب پۆشینی خۆی منداڵەکانی ، بەڵام موشکیلەکە ئەوەیە ئافرەت خۆی کەم تەرخەم بێت لەو شتانەی کەخودا لەسەری واجب کردووە ، لەو کاتەدا چۆن دەتوانێت ببێتە یارمەتی دەری منداڵەکانی لەوەی حیجاب بپۆشن جاچ منداڵ بن یاخود گەورە ؟! .

هەر بۆیە ئێمە ئامۆژگاری دایکان دەکەین تەقوای خودا بکەن وحیجابی شەرعی بپۆشن ، حەتمەن ئەمە زیاتر واجب دەبێت گەر مێردەکەشی فەرمان پێ بکات ، وهەروەها ئامۆژگاریان دەکەین کچەکانیان بەجوانترین شێوە پەروەردە بکەن وحەیاو داوێن پاکیان تێدا بەرجەستە بکەن ، ئەو کارە خێری خێزانیشی تێدایە ، وبەپێچەوانەوە کەم تەرخەمی لەوەدا کاریگەری خراپی دەبێت وەهەرکەسێک کەمترین تەماشای حاڵی ئەو خێزانانە بکات کەسفورن و باڵا پۆش نین بۆی دەردەکەوێت لەچ دۆخێی ناجێگریدان .

پاشان ئامۆژگاری ئەو پیاوە دەکەین بەئارام بێت لەگەڵ خێزانەکەیدا لەوەی کەبەتەواوی حیجاب ناپۆشێت ، بەتایبەت گەر خۆی یاخود خێزانەکەی درەنگ هیدایەتیان وەرگرتبێت ، وەهەروەها با ئارام بگرێ لەسەر خێزانەکەی کاتێ کەڕێگری دەکات لەوەی کچەکانی حیجاب بپۆشن ، خۆ ئەگەر هەر خێزانەکەی سور بوو لەسەر ئەو هەڵوێستانەی با ئە کارە بکات کەخودا فەرمانی پێ کردووە کەئەوەش ئامۆژگاری کردنیەتی وجێگا جودا کردنەوەیە و لێدانێتی بەلێدانێکی کەم ، خۆ ئەگەر دوای ئەم هەنگاوانەش خێزانەکەی هەر سور بوو لەسەر سەرپێچی کردنی ئەوا با دوو کەسی لێزان لەخزمی هەردولا هەوڵی چارە سەر بدەن ، خۆ ئەگەر هەر بێ سود بوو ، ئەوا هیچ خێرێک لە هێشتنەوەی ئەو ئافرەتەدا نی یە .
والله أعلم

سەردان: ٢,٧٩٣ بەش: تەڵاق و جیابونەوە