هەركەس نەزر بكات و نەتوانێ وەفاى پێوە بكات ، چى لەسەر پێویستە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەركەس نەزر بكات و نەتوانێ وەفاى پێوە بكات ، چى لەسەر پێویستە ؟

ئەمە درێژە پێدانى دەوێ: 

ئەگەر نەزرى وەكو تاعەت (عیبادات) ێك كردبوو ئەوە دەبێت وەفاى پێوە بكات وەكو ئەوەى نەزر بكات بە نوێژێك یان رۆژویەك یان هاوشێوەى ئەم پەرستشانە.لەسەرفەرمایشتى پێغەمبەر () (من نَذَرَ أن يُطِعِ الله فليُطِعْه) واتە: هەركەس نەزرى كرد كە گوێڕایەڵى خوا بكات با ئەنجامى بدات.
بەڵام ئەگەر نەگونجاو (مكروه)بوو (نەشیاو) وەكو ئەوەى دەڵى رۆژى یەك ساڵ لەسەرم بۆ خوا، یان رۆژوى هەمیشەى، ئەم نەزرە مكروهە (نەشیاوە) ناكرێ، لەم حاڵەتەدا كە فارەتى سوێندى لەسەرە،
یاخود نەزرى شتێك بكات كە لە توانایدا نەبێت،وەكو بڵێ لەسەرم بێت بۆ خوا یەك ملیۆن ریال (دینار) بكەمە خێر،كەئەمەش لە توانایدا نەبێت یاخود نزیكى ئەو بڕەشى پێنەدرێت،ئەمەش كە فارەتى سوێندێك دەدات كەواتە ئەگەر نەزرى بەشتێك كرد و كە نەیتوانى ئەنجامى بدات، كەفارەتى سوێندێكى لە سەرە، ئەمەش ئەگەر نەیتوانى و واگومانى برد كە هەرگیز ناتوانێ بەڵام ئەگەر زانى ئەتوانى ئەو بڕەى كە نەزرى كردوە دەتوانێ بیدات ، ئەوا ئەو نەزرە لە سەرى لا ناچێ، وەكو ئەوە بڵێ: هەزار ڕیال (500 هەزار دینار) نەزر بێت كە چى حازریش نیە،ئەمە لە گەردنى دەمێنێتەوە دەبێ هەوڵبدات بە دەستى بهێنێ و هەركات بە دەستى هێنا ئەبێت ئەو صەدەقەیە بكات،بەڵام ئەگەر نەزرى بە شتێك كرد كە هەرگیز نەیدەتوانى ئەنجامى بدات یان مەحاڵ بوو بگاتە ئەنجامدانى، ئەمەش دەبێ كەفارەتى یەك سوێند بدات.

الشيخ عبدالعزيز بن باز رحمه الله 

کەفارەتى سوێند بریتىیە لە سێ شت هەركامەیانى پێكرا دەتوانێت ئەنجامى بدات كە: 

1 ـ خواردن دانى ژەمێكى دە هەژار [إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ ] .
2 ـ یان كردنى پۆشاك بۆ دە هەژار [ أَوْ كِسْوَتُهُمْ ] .
3 ـ یان ڕزگار كردنى بەندەیەك [ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ] .
ئەگەر هەركامەیەكى لەو سێ شتەى سەرەوەى پێكرا ـ بەهەڵبژاردنى خۆى ـ ئەوا ئەنجامى دەدات، بەڵام ئەگەر هیچ یەكێكیانى پێ ئەنجام نەدرا ئەوا دەتووانێت سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت، لە سەر یەك بن، یان دوور لە یەك هیچ كێشەیەك نابێت، [فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ] .
خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ] (سورة المائدة 89)
چەند تێبینى یەك: 
یەكەم: خواردنى هەر ژەمێكى هەژارێك زانایان بە 750 گرام یان یەك كێلۆ گرام لە خواردن وەك برنج، دیاریان كردووە، دەتوانرێت بە خاوى بدرێت بە هەژار، یان دەتوانێت چێشتێك لێ بنێت و دە هەژارى بۆ دەعوەت بكات، و لە ژەمێكدا تێریان بكات، وە دەشتوانێت ئەو كارە لە چێشخانەدا ئەنجام بدات.
دووەم: ئەو سوێندە كەففارەتى لە سەرە كە سوێندەكە جەزم و ئاگادارى دڵى لەگەڵ دا بێت، نەك سەر زارەكى بێت، چونكە خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَاعَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ ] .
واتە: خواى پەروەدگار لێتان ناگرێت ئەگەر سوێندەكەتان سەر زارەكى بێت، 
بەڵكو ئەوەتان بە سوێند لە سەر حیساب دەكات كە جەزم و ئاگادارى دڵى لەگەڵ دا بێت.
سێیەم: سوێند خواردن بە غەیرى خوا شیرك و هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خواى پەروەردگار و تاك و تەنها، چونكە پێغەمبەرى خوا  
فەرموویەتى: " من حلف بغير الله فقد أشرك
، وە لە ڕوایەتێكى تردا هاتووە "من حلف بغير الله فقد كفر "صححه العلامة الألباني في: السلسلة الصحيحة، برقم (2042) 
واتە: هەر كەسێك سوێند بە غەیرى خوا بخوات ئەوا شیرك و هاوەڵى بڕیارداوە بۆ خواى پەروەردگار.
ئەم جۆرە سوێندە كەففارەتەكەى ئەوەیە كە بێژەرى بڵێت: (لا إله إلا الله)، و دەشبێت تۆبەى لە سەر بكات، و پەشیمان بێتەوە لێ ى، و وازى لێبهێنێت، و جارێكى تر نەگەڕێتەوە سەرى، و بەڵكو خواى پەورەدگار بە ڕەحم و بەزەیى خۆى لێ ببوورێت، و لێ ى خۆش بێت، خواش زانا ترە.

سەردان: ٤,٤٧٢ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت