هەموو تاوانەکانم ئەنجامداوە و دەمەوێ تەوبە بکەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەموو تاوانەکانم ئەنجامداوە و دەمەوێ تەوبە بکەم
پرسیار:

من گەنجێکم ئەمەوێت تەوبە بکەم و بگەڕێمەوە بۆ لای خودا ، و من پێشتر هەموو کارە حەڕامەکانم ئەنجام دەدا و نوێژم نەدەکرد و ئێستا دەمەوێ تەوبە بکەم وداواتان لێ دەکەم ڕێگای تەوبەم پێ پیشان بدەن

خواى گەورە دەفەرموێ : ( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ )الزمر/53-54 . 
واته : ئه‌ی محمد - - به‌و به‌ندانه‌م بڵێ كه‌ ئیسراف و زیادڕه‌ویان كردووه‌ له‌ تاوان و سه‌رپێچیدا: بێئومێد نه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا ، به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو تاوانێك خۆش ئه‌بێ ته‌نها شه‌ریك دانان نه‌بێت بۆی ئیتر له‌ هه‌موو تاوانێكی تر خۆش ئه‌بێت، وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌. 
وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه‌ بكه‌ن وه‌ خۆتان ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ سزای خوای گه‌وره‌تان بۆ بێ له‌ دونیادا پاشان كه‌س نیه‌ كه‌ سه‌رتان بخات . 

ئەم پرسیارەی تۆمان پێگەیشت وپێی سەرسام بووین چونکە سوور بوونی تۆی تێدا دەبینین لەسەر تەوبە کردن وگەڕانەوە بۆ لای خودا هەرچەند هەموو کارە حەرامەکانت ئەنجام داوە وە وازت لەکۆڵەکەی ئیسلام هێناوە کەنوێژە ، جا زۆر گرنگە ئەوە بزانیت کەدەرگای تەوبە کراوەیە ، وە ئێمە چەند هەنگاوێکت پێ پیشان دەدەین کەچۆنیەتی تەوبە کردنت بۆ ڕوون دەکاتەوە پشت بەخودا : 

سەرەتا ئەوە بزانە کە وشەى تەوبە وشەیەکى گەورەیە ، ومانای تایبەتی خۆی هەیە نەک بەو شێوەیەیی کەزۆر خەڵک لێی تێگەیشتوون ، کەئەویش گوتنی تەوبەیە بەزمان وبەردەوام بوونە لەسەر تاوان ، و ورد بەرەوە لەم ئایەتە پیرۆزە : ( وأن استغفروا ربكم ثم توبوا إليه ) هود /3 .
واته : وه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان ، پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و خۆتان بپارێزن له‌ داهاتوودا .

دەبینی تەوبە شتێکی زیاترە لەداوای لێ خۆش بوون کردن . 

جا لەبەر ئەوەی تەوبە زۆر گەورەیە بۆیە دەبێ کۆمەڵێ مەرجی هەبێت ، زانایان چەند مەرجێکیان بۆ تەوبە کردن داناوە کە لەئایەت وفەرموودەکان دەریانهێناوە ، ئەمە هەندێکیانە : 

یەکەم : دەست بەجێ واز هێنان لەتاوان  .

دووەم : دڵ تەنگ بوون بۆ ئەوەی لەدەس چووە .

سێیەم : سووربوون لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوان .

چوارەم : گەڕانەوە مافی ئەو کەسانەی کەستەمی لێ کردوون ، یاخود داوای لێ بوردن کردن لێیان .

لەبیرت نەچێ چەند بابەتێکی گرنگی تر هەن کەپێویسته لەتەوبەدا بێنە جێ لەوانە :

یەکەم : پێویسته واز هێنان لەتاوان لەبەر خودا بێت نەک لەبەر شتی تر ، وەک نەتوانینی ئەنجام دانی ویاخود ترسان لەقسەی خەڵک . 

جا بەکەسێک ناوترێت تەوبەکار کەلەبەر ناو وناوبانگ وزمانی خەڵک وازی لەتاوان هێنابێت .

وەهەروەها بەکەسێک ناوترێت تەوبەکار کەلەبەر تەندروستی تاوان ئەنجام نەدات ، وەک ئەوەی واز لەزینا بێنێت لەترسی ئایدز ونەخۆشیەکانی تر  . 

وەهەروەها بەکەسێک ناوترێت تەوبەکار کە واز لەڕەشوە وەرگرتن بێنێت لەترسی ئەوەی لێ پرسینەوەی لەگەڵ بکرێت . 

وەهەروەها بەکەسێک ناوترێت تەوبەکار کە واز لەعەرەق خواردنەوە بێنێت لەبەر نەبوونی وئیفلاسی . 

وەهەروەها بەکەسێک ناوترێت تەوبەکار واز لەدرۆ کردن بێنێت لەبەر توش بوونی زمانی بەدەردێک یاخود دز توشی ڕووداوێک هاتبێت ونەتوانێت دزی بکات ، جا پێویسته واز هێنان لەتاوان خەفەت باریش بێت بۆ ئەو تاوانەی کەلەدەستی دەرچووە ، پێغەمبەر : فەرموویەتی ( الندم توبة ) رواه أحمد وابن ماجه ، صحيح الجامع 6802 . 
واتە : خەفەت خواردن و پەشیمان بوونەوە لەتاوان خۆی لەخۆیدا تەوبە کردنە .

دووەم : هەست بەناشرینی تاوان وزیانەکانی بکەیت .

ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کەناکرێت ونابێت هەست کردن بەخۆشی لەکاتی بیرکردنەوە لەتاوانی ڕابردوو ، یاخود ئومێدەوار بێت بگەڕێتەوە بۆی  . 

زانای پایەبەرز ابن القيم رحمه الله لە کتابی( الداء والدواء)دا  چەندین زیانی تاوان کردنی باس کردووە لەوانە : 

بێبەش بوون لەزانست ، دڵتەنگی ، قورس بوونی کارەکان ، لەش سست بوون ، وکەمی تەوفیق ، وڕاهاتن لەسەر تاوان ، لەعەنەتی حەیوانات بۆی ، زەلیل بوون ، وەڵام نەدانەوەی پاڕانەوە ، خراپە نانەوە لەئەرز وبەحردا ، ونەمانی غیرەت ، ونەمانی شەرم و حەیا ، ولەدەس چوونی نیعمەت ، ودابەزینی نەگبەتی ، وترس لەدڵدا ، وکەوتنە داوی شەیتانەوە ، وئەنجام خراپی ، وسزای دوا ڕۆژ  . 

بێگومان ناسینی ئەم زیانانە وات لێ دەکات بەتەواوی دوور کەویتەوە لەتاوان ، چونکە هەندێ کەس لەتاوانێکەوە دەچن بۆ تاوانێکی تر لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە : 

پێی وایە ئەمەیان سوک ترە  . 

دەروونی زیاتر حەزی پێیەتی وشەهوەتی زیاتر بەلایدا دەڕوات  . 

ئەو تاوانەی زیاتر بۆ دەگونجێ ، بەپێچەوانەی تاوانەکانی تر کە پێویستی بەخۆ ئامادە کردن وئامادەکاری کردنە .

وەهەروەها لەبەر ئەوەی هاوەڵەکانی خەریکی ئەم تاوانەن وقورسە لەسەری وازیان لێ بێنێت . 

وەهەروەها لەبەر ئەوەی ڕەنگە ئەو تاوانە ناوبانگێکی لەنێو هاوەڵەکانیدا بۆ دەستەبەر بکات بۆیە قورسە لەسەری وازیان لێ بێنێت .

 سێیەم : پەلە بکەیت لەتەوبە کردن ، بۆیە تاخیر کردنی تەوبە خۆی لەخۆیدا تاوانە وپێویستی بەتەوبەیە  .

چوارەم : بەدەست هێنانەوەی مافەکانی خودا گەر گونجا ، وەک دەرکردنی زەکات کەپێشتر نەیداوە چونکە مافی هەژاری تێدایە  .

پێنجەم : دوور کەویتەوە لەجێگای تاوانەکە گەر بوونت لەو جێگەیە دوو بارە دەتکاتە نێو تاوانی ترەوە  . 

 شەشەم : دەست دەكەیتەوە بە ئەنجام دانی نوێژەكانت لە كاتی خۆیاندا و بە جەماعەت لە مزگەوتدا.

حەوتەم : دەستكردن بە چاكەكاری و نزیك بوونەوە و تێكەڵاوی كردنی چاكەكاران و دوور كەوتنەوە لە خراپەكاری و خراپەكاران:
چونكە لە ئایەتەكانی (سورة‌ الفرقان)دا خوای گەورە فەرموویەتی: [... إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا...] [سورة الفرقان] .
واتە: ئیللا كەسێك نەبێت كەوا تەوبە دەكات و ئیمان و باوەڕ دەهێنێت و كردەوەی چاكە دەكات.

سەردان: ٢,٦١٩ بەش: تەوبە کردن