چۆنێتى هەڵسوکەوت لەگەڵ باوکێکى عەرەق خۆر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى هەڵسوکەوت لەگەڵ باوکێکى عەرەق خۆر
پرسیار:

باوکم عەرەق دەخواتەوە ، چۆن هەڵس و کەوتی لەگەڵ بکەم ؟ و چۆن دەتوانم باوکم دوور خەمەوە لەعەرەق خواردنەوە  ؟

پرسیاری ئەم کەسە دەربارەی باوکی کەعەرەق دەخوات بەڵگەیه لەسەر ئەوەی کەسێکی حەریسە لەسەر خێر  ، وباوکی خۆش دەوێت ، ودەیەوێت باوکی ڕزگار بکات لەم تاوانە گەورەیە ، خودا پاداشتی بداتەوە .

بێگومان عەرەق خواردنەوە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ـ پەنا بەخودا ـ دایکی پیساییەکانە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) [المائدة:90] .
واته :  ئه‌ی ئەوانەى کە ئیمان و باوەڕتان هێناوە به‌دڵنیایی و بێگومان خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و قومار كردن ، و ئه‌و بتانه‌ی كه‌ ئه‌په‌رستران، وه‌ ئه‌و تیرو پشكه‌ی ئه‌یانكرد له‌سه‌رده‌می نه‌فامى كه‌ بیانوویستایه‌ هه‌ر كارێك بكه‌ن سێ داریان هه‌بوو له‌ یه‌كێكیان ئه‌یاننووسی بیكه‌، له‌ یه‌كیان ئه‌یاننووسی مه‌یكه‌ و یه‌كیان به‌سپێتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیكه‌ ده‌ربچوایه‌ ئه‌وه‌ ئیشه‌كه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌یكه‌ ده‌رچوایه‌ نه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر سپیه‌كه‌ ده‌ربچوایه‌ دووباره‌یان ئه‌كرده‌وه‌ تا یه‌كێك له‌و دووانه‌ ده‌رئه‌چوو، خێرو شه‌ڕو سوودو زیانیان دابووه‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ [رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ] ئه‌مانه‌ هه‌مووی پیس و حه‌رامن وه‌ كرده‌وه‌ی شه‌یتانن و شه‌یتان لاتان جوانی ده‌كات و ئه‌یڕازێنێته‌وه‌ ئێوه‌ لێی دووربكه‌ونه‌وه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه‌ [لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (90)] به‌ڵكو سه‌رفراز بن .

 بەنیسبەت مامەڵە کردن لەگەڵ باوکیدا ، واجبە لەسەری بەجوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ بکات ، وڕێزی لێبگرێت ، ، ونابێ بەهۆی ئەوەی عەرەق دەخوات کەم تەرخەم بێت لەمافەکانیدا ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : ( وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا ) [لقمان:15] .
واتە : لەدونیادا هەڵس و کەوتی چاک لەگەڵ دایک و باوکتاندا بکەن .

وە پێویستە لەسەری بەجوانترین شێواز خزمەتی بکات ، وئامۆژگاری بکات ، وزیانەکانی عەرەق خواردنی بۆ ڕوون بکاتەوه ، وبیترسێنێت بەخودا ، بەڵکو واز لەو تاوانە گەورەیە بێنێت ، هەروەک باش وایە داوای لەهاوەڵ و برادەر و خزمەکانی و زانایان بکات ،ئامۆژگاری باوکی بکەن ، وبۆی ڕوون کەنەوە کە عەرەق خواردن یەکێکە لەتاوانە گەورەکان ، وزیان بەمرۆڤ دەگەیەنێت لەدونیا و دواڕۆژدا  ؛چونکە عەرەق خۆر سەر خۆش دەبێت و ئاگای لەخۆی نامێنێت ، ڕەنگە کەسێک بکوژێت ، وڕەنگە کاری داوێن پیسی ئەنجام بدات، ودوور نی یە ئاگای لەخۆی نەبێت و هەڵمەتی دایک و خوشک و کچەکەی بدات ـ پەنا بەخوا ـ .

وە پێویسته لەسەری زۆر ببپاڕێتەوە و داوای هیدایەتی بۆ بکات و واز هێنان لەم تاوانە قێزونە بێنێە.
 والله الهادي والموفق .

سەردان: ٣,٢٦٣ بەش: مافەکان