کافرێک موسڵمان دەبێت و مافى خەڵکى لایە ئایا ئەو مافانەى لەسەر لا دەچێ بە موسڵمان بوونى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کافرێک موسڵمان دەبێت و مافى خەڵکى لایە ئایا ئەو مافانەى لەسەر لا دەچێ بە موسڵمان بوونى؟
پرسیار:

گەر کەسێکی بێباوەڕ موسوڵمان بوو ومافی خەڵکی لەلا بوو ، ئایا موسوڵمان بوونی تاوانی ئەو مافانەی لەسەر لا دەبات بەبێ ئەوەی ئەو مافانە بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانی ، یاخود پێویستە لەسەری ئەو مافانە بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانی ؟

مافی کەسانی تری لەسەر لاناچێت تەنها مەگەر خاوەن مافەکان لێی خۆش بن ، بەڵام گەر لێی خۆش نەبن ، ئەوا ئەو مافەی هەر لەسەر دەمێنێت ، هەرچەند موسوڵمان بێت وتۆبە بکات ؛ ئەو مافانەی بەتۆبە کردن لەسەر لاناچێت ، بەڵکو تەنها مافی خوای لەسەر لادەچێت کەپێش تەوبەکەی نەیدەکرد ؛ چونکە تۆبە تاوانەکانی پێش خۆی دەسڕێتەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏{‏قُل لِلَّذِينَ كَفَرُواْ إِن يَنتَهُواْ يُغَفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ‏}‏ ‏[‏الأنفال‏:‏ 38‏.‌‏]‌‏.‏
واتە: بەبێباوەڕان ڕاگەیەنە گەر موسوڵمان بن ئەوا خودا لەتاوانەکانی پێشویان دەبوورێت.
وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله

سەردان: ٢,٤٦٥ بەش: مافەکان