مێردەکەم جگەرە دەکێشێت و بۆنى ناخۆشە هەندێ جار لەگەڵی ناخەوم تا وازبێنێت ئایا تاوانبارم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مێردەکەم جگەرە دەکێشێت و بۆنى ناخۆشە هەندێ جار لەگەڵی ناخەوم تا وازبێنێت ئایا تاوانبارم؟
پرسیار:

مێردەکەم زۆر جگەرە دەکێشێت و بۆنێکی ناخۆش لەدەم و پرچ وجلەکانی دێت ، وەمن ئافرەتێکم لەخودا دەترسم ، بەڵام هەندێ جار کە لێم نزیک ئەبێتەوە لێی دوور دەکەومەوە ، وپێی دەڵێم : بۆنت ناخۆشە ، وئەو کارە خودا لێی ڕازی نی یە ، و ئەو حاڵەتەم پێ خۆش نی یە ، جا هەندێ جار وازی لێ دێنم بەتووڕەییەوە دەخەوێت ، جا من مەبەستم ئەوەیە حەدێکی بۆ دانێم ، من ڕقم لێی نی یە ، نا بەڵکو خۆشم  دەوێت ، بەڵام دەترسم توشی نەخۆشی ببێت ، بۆیە دەمەوێ هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە بگرمە بەر ، و لەهەمان کاتدا هەست بەترس دەکەم لەم بابەتەدا ، ئەترسم مەلائیکە لەعنەتم لێ بکەن ، چونکە ئەو بەعاجزی دەخەوێت ، ئایا حوکمی ئەم حاڵەتەی من چی یە  ؟

یەکەم :
جگەره خواردن حەڕامە ؛ لەبەر پیسێتی و زیان و بەفیڕۆدانی ماڵ .
خواى گەورە دەفەرمێت: [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ] [الأعراف: 157] .
واتە: خواى گەورە شتە پاك و بەسودەكانى بۆ حەڵاڵ كردوون و شتە پیس و زیان بەخشەكانى لێ قەدەغە و حەرام كردوون.
وەبێگومان جگەرە بۆنێکی پیسی هەیە ، بۆنەکەی لەدەم وجلی جگەر کێشدا دەمێنێتەوە ، گەر کەسێک غافڵ و بێ ئاگا نەبێ زوو فریای دەکەوێت وازی لێ دێنێت ، وە زۆر جێی سەرسوڕمانە چۆن کەسێک ڕازی دەبێت ئەو بۆنە ناخۆش و پیسەی لێبێت ؟! .

دووەم :
هەروەک بۆ پیاو هەیە ڕێگری لەخێزانەکەی بکات لەخواردنی شتێک کەبۆنی ئازار بەخشە ، وەک : پیاز و سیر ، ولەخواردنی هەرشتێک کەببێتە هۆی نەخۆشی (1)، بەهەمان شێوە بۆ ئافرەت هەیە داوای ئەوە لەمێردی بکات واز بهێنێت لەو جۆرە شتانە ، وەک جگەرە وهاوشێوەکانی ؛ بەهۆی ئەو ئەزیەتەی کە لەو بۆنە پیسەوە توشی دەبێت ، یاخود توشی زیان دەبێت بەهۆی جگەرەوە ، گەر لەکاتی ئامادەبوونی ئەو بیکێشێت ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ) البقرة /228 ،
واتە : ئافرەتان مافیان هەیە بەسەر پیاوانەوە بەهەمان شێوەی ئەو ئەرکەی کەلەسەریان واجبە .

ابن كثير رحمه الله دەڵێت : " ولهن على الرجال من الحق مثل ما للرجال عليهن ، فلْيؤد كل واحد منهما إلى الآخر ما يجب عليه بالمعروف " انتهى .
مافی ئافرەتان هەیە بەسەر پیاوانەوە لەحەق هەروەک چۆن پیاو مافی هەیە بەسەر ئافرەتەوە ، باهەریەکەیان ئەرکی خۆی جێ بەجێ بکات ومافی بەرانبەرەکەی بدات بەشێوازێکی جوان وڕێک وپێک .
تفسير ابن كثير (1/609) .

وە ابن عباس رضي الله عنهما ، دەڵێت : ( إني لأحب أن أتزيَّن للمرأة ، كما أحب أن تتزين لي المرأة ؛ لأن الله يقول : ( وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ )  رواه ابن جرير ، وابن أبي حاتم ، كما في تفسير ابن كثير (1/610) .
واتە : من خۆم بۆ خێزانەکەم جوان دەکەم ،هەروەک چۆن پێم خۆشە خێزانەکەم خۆی بۆ من جوان بکات ؛ چونکە خوای تەعالی فەرموویەتی : ( ئافرەتان مافیان هەیە بەسەر پیاوانەوە بەهەمان شێوەی ئەو ئەرکەی کەلەسەریان واجبە ) .

سێیەم :
گەر مێردەکەی ڕازی نەبوو واز لەجگەرە بێنێت ، و هیچ گوێى بەمافەکانى خێزانى نەدا ، ئەوا بۆی هەیە داوا بکات لێی جیا بێتەوە ؛ چونکە مانەوە لەگەڵ ئەو پیاوەدا وژیان لەگەڵی زیان بەو ئافرەتە دەگەیەنێت وەهەروەها زیان بەمنداڵەکانیش دەگەیەنێت .

بەڵام گەر ئارام گرتنی هەڵبژارد ، وئومێدی وابوو خودا هیدایەتی دەدات ، ئەوا پێویستە لەسەری مافی بدات ، وحەتمەن یەکێک لەمافەکان ئەوەیە :
ڕێگەی بدات چێژی لێ وەربگرێت ، ودروست نی یە ڕێگری لێ بکات لەجوت بوون کاتێ مێردی داوای لێکرد ؛ لەبەر ئەوفەرموودەیەیی کە ئیمامی البخاري (3237) ومسلم (1736) لەئەبو هوڕەیڕەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ فَبَاتَ غَضْبَانَ عَلَيْهَا لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ ) .
واتە : کاتێ پیاو داوای سەر جێی لەخێزانەکەی کرد ئافرەتەکە بەدەمیەوە نەچوو ، ئەو پیاوەش دڵگران بێت لێی ئەوا مەلائیکە لەعنەت لەو ئافرەتە دەکەن تاوەکو بەیانی لێدەبێتەوە .

وبەنیسبەت ڕێگە نەدات بەسەر جێی ، بەمەبەستی تەئدیب دان بۆ ئەوەی واز لەجگەرە بێنێت ، ئائەوا جۆرێکە لە قەوامی وتوانا ودەسەڵات کە هی پیاوە بەسەر ئافرەتەوە ، نەک بەپێچەوانەوە ، ئافرەت بێت تەئدیبی بدات وتوانای خۆی زاڵ بکات بەسەر پیاوەوە ، وئێمە زانایەک پێ نازانین باسی لەوە کردبێت بگونجێت ئافرەت تەئدیبی پیاو بدات ، یاخود ئەو دەسەڵات وسەڵاحیاتەی دابێت بەئافرەت .
انظر : الموسوعة الفقهية (1/21-22) ، مصطلح : " تأديب " .

جا سور بە لەسەر ئەوەی حەقی مێردەکەت بدەیت ، وەبەردەوام بە لەئامۆژگاری کردنی ، وەشەیتان زاڵ مەکە بەسەر مێردەکەتدا ، حەتمەن گەر ئافرەت حەق ومافی مێردەکەی نەدات ئەوا ڕەنگە بیر لەڕێگەی حەڕام بکاتەوە .
ئەمە لەکاتێکدایە دەتوانیت وبۆت هەیە ئەوە ئاشکرا بکەیت کەحەزت لەو بۆنە نی یە ، وبێزاری خۆت دەربڕی لەو بۆنە ناخۆشە ، وداوای لێ بکەیت ئەو بۆنە لابەرێت ودەمی پاک بکاتەوە ، وجار جار دەربڕینی توڕەیی ، لەگەڵ بەردەوام بوون لەئامۆگاری کردنی ، ودەربڕینی سۆز بۆی بەڵام پێویسته مافی بدات ، وبا کار نەگاتە هەجر کردن وقسە لەکەڵ یەک نەکردن ، یاخود ڕێگری کردن لەسەر جێی ، چونکە مادام ڕازییە لەگەڵی بمێنێتەوە ئەوا پێویستە تەحەمولی ئەو ئازارانە بکات ، جا ئاگادار بە شەیتان زاڵ نەکەیت بەسەریدا ، یاخود وا توڕەی بکەیت بەشێوەیەک ڕقی لێت بێتەوە نزیکت نەکەوێتەوە ، چونکە ئەو کارانە ئەنجامی باشی نابێت ، ڕەنگە ببێتە هۆی زیان وناتەبایی لەداهاتوودا ، شتێکی وا ڕوو بدات زیاد لەوە گەورە تر بێت کەتۆ داوای دەکەی کەئەویش واز هێنانە لەجگەره .
نسأل الله أن يوفقك ويعينك ويهدي زوجك .
=========
(1) [ بڕوانە : مغني المحتاج ، للخطيب الشربيني (3/189) ]

سەردان: ٥,٢٠٤ بەش: مافەکان