ئایا حەق و مافەکانی دراوسێ چین؟ لە ئیسلامدا چۆن باسی مافی دراوسێ کراوە؟
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على خاتم النبيين، وعلى آله وصحبه أجمعين، أما بعدُ:
دینى ئیسلام گرنگییەكى زۆر و گەورەى داوە بە دراوسێ وتەنانەت فەرموودەكانى پێغەمبەرى خوا ﷺ لەوبارەیەوە گەیشتووە بە پلەى (التواتر) واتە تێكڕا خەڵكانێكى متمانە پێكراو گێڕاویانەتەوە كە دوورن لە درۆ.
لەوانە:
پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێت: (مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ جَارَهُ)([1])، واتە: ئەوەى باوەڕى بەخواو بەرۆژى دوایی هەیە با ڕێــز لە دراوسێى بگرێــت.
لەریوایەتێكى تردا كە پێشەوا موسلیم گێڕاویەتیەوە بەم شێوەیە هاتووە: (مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلْيُحْسِنْ إِلَى جَارِهِ)(2)،واتە: ئەوەى باوەڕى بەخواو بەرۆژى دوایی هەیە با چاك بێت بۆ دراوسێى.
وە رێزگرتن لە دراوسێ: بریتیە لە چاك بوون بۆی, چونكە ئەم فەرموودەیە ڕاڤەى فەرموودەكەى پێشووى دەكات.
وە مافی دراوسێ یەكێكە لەو مافە جەخت لەسەر كراوانەى كە لە ئیسلامدا هاتووە: وئەو فەرموودانەى كە باسی رێز لەدراوسێ و چاك بوون بۆی و هەڕەشە كردن لە ئازاردانى و زەرەر پێگەیاندنى دەكەن گەیشتۆتە حەدى (التواتر).
لەوانە: عائیشە دەیگێڕێتەوە دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمووى: (مَا زَالَ جِبْرِيلُ يُوصِينِي بِالْجَارِ، حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُوَرِّثُهُ)(3)، واتە: جبریل بەردەوام وەصیەتى بۆ دەكردم سەبارەت بە چاكبوون بۆ دراوسێ هەتا وا گومانم برد كە دراوسێ میراتى بەردەكەوێت (جبریل دراوسێ دەخاتە نێو میراتگرانەوە).
هەروەها لە فەرموودەیەكى تردا هاتووە كە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: (وَاللَّهِ لاَ يُؤْمِنُ، وَاللَّهِ لاَ يُؤْمِنُ، وَاللَّهِ لاَ يُؤْمِنُ، قِيلَ: وَمَنْ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: الَّذِي لاَ يَأْمَنُ جَارُهُ بَوَائِقَهُ)(4)، واتە: سوێند بەخوا باوەڕى تەواو نییە, سوێند بەخوا باوەڕى تەواو نییە, سوێند بەخوا باوەڕى تەواو نییە, وترا: كێ ئەى پێغەمبەرى خوا ﷺ ئەویش فەرمووى: ئەو كەسەى كە دراوسێكەى لە ئازار وخراپەى دڵنیا نییە.
ئەم جۆرە دراوسێیە هەمیشەوكات لەترسدایە لە دراوسێكەى لەوەى ئازارى بدات و خراپ بێت بۆى, جا ئەم جۆرە دراوسێیە كە دڵنیا نییە لە خراپەى دراوسێكەى باوەڕى تەواو نییە.
لە فەرموودەیەكى تردا پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێت: (وَأَحْسِنْ إِلَى جَارِكَ تَكُنْ مُؤْمِنًا)(5) واتە: چاك بە بۆ دراوسێكەت دەبیتە باوەڕدار.
جا ئەگەر ورد بینەوە لەو فەرموودانە سەرنجى ئەوە دەدەیت كە پێغەمبەرى خوا ﷺ چاك بون لەگەڵ دراوسێدا ورێز لێگرتنى لە باوەڕ داناوە و بە پێچەوانەشەوە لە كەمى و ناتەواوى باوەڕ دایناوە.
جا ئێستا چەند نمونەیەك باس دەكەین لەسەر چاك بوون بۆ دراوسێ و جۆرى دراوسێ:
دراوسێ سێ جۆرە:
1- دراوسێیەك كە موسڵمانە و خزمیشە: ئەم جۆرە سێ مافی هەیە: مافی ئیسلام, مافی خزمایەتى, مافی دراوسێیەتى.
2- دراوسێیەك كە موسڵمانە بەڵام خزم نییە: ئەم جۆرە دوو مافی هەیە: مافی ئیسلام و مافی دراوسێیەتى.
3- دراوسێیەك كە موسڵمان نییە وخزمیش نییە: ئەمەیان تەنها یەك مافی هەیە ئەویش مافی دراوسێیەتیە.
كەوابوو: تەنانەت ناموسڵمانەكانیش مافی دراوسێیەتیان هەیە لە دینەكەماندا, ئەمەش چاكێتى و سنگ فراوانى دینەكەمان دەردەخات و ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەم پەیامە رەحمەت وبەزەییە بۆ و هانمان دەدات بۆ بەرزترین ئاكار ورەوشت, بەشێوەیەك كە تەنانەت دراوسێى بێباوەڕ و هاوبەش دانەر بۆ خوایش مافی هەیە ودروست نییە ئازارى بدەیت وەكو پێشەوا ابن الحجر – رەحمەتى خواى لێ بێت- لەكاتى راڤەكردنى فەرموودەى(مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ جَارَهُ)دا دەڵێت: " وشەى دراوسێ موسڵمان وبێباوەڕ و خواپەرست وفاسق و هاوڕێ و دوژمن و رێبوار و شارنشین و سودبەخش و زەرەربەخش و خزم وبێگانەش دەگرێتەوە " (6).
وە لە پێشترین دراوسێ بۆ چاكەكردن بەرانبەرى بریتیە لەوەیان كە دەرگاكەیان نزیكترینە, چونكە ئەوە دەبینێت كە دەچێتە نێو ماڵە دراوسێیەكەیەوە, و چاكەى دەبینێت, وە ئەگەر بینی سەلامى لێ دەكات و وەڵامى سەلامى دەداتەوە, بۆیە عائیشە رەزاى خواى لێ بێت دەلێت: وتم: ئەى پێغەمبەرى خوا من دوو دراوسێم هەیە ئایا هەدیەكەم پێشكەش بەكامیان بكەم؟ ئەویش فەرمووى: (إِلَى أَقْرَبِهِمَا مِنْكِ بَابًا)(7).واتە: ئەوەیان كە دەرگاكەى نزیكترینە لێتەوە.
وە ئیسلام كە گرنگى داوە بە دراوسێ لەهەمان كاتدا چاك بوون بۆ دراوسێى كردۆتە پلەى ئیمان كە بەرزترە لە پلەى ئیسلام, ئەوەش لەبەر گەورەیی مافی دراوسێ, چونكە جارى وا هەیە لەنێوان دراوسێدا دەمەقاڵێ و ڕاجیاوازى و لێك دووركەوتنەوە ڕوودەدات بۆیە فەرمان بەچاكە كردن بەرانبەر بە دراوسێ هاتووە لەپێناو نەهێشتن ولابردنى ئەو گرژى وئاڵۆزیەى كە دروست دەبێت.
جا چاكە كردن كارێكى زیاد لە خۆشەویستیە و هەرچەندە مەرج نییە خۆشەویستى لەگەڵدا بێت:
بۆنمونە : دراوسێیەكت هەیە خۆشت ناوێت بەڵام واجبە لەسەرت كە چاك بیت لەگەڵیدا چونكە دراوسێتە, وە واجبە ئازارى نەدەیت, جا دەبێت چاك بیت بۆ دراوسێ تەنانەت ئەوەشی كە ڕقت لێیەتى لەبەر ئەوەى لە ڕووى شەرعیەوە فەرمانى پێكراوە, بۆیە دەبێت ئیسلام بكەینە پێوانەى مامەڵەكردن و هەڵسوكەوت و هەست و سۆزمان لەگەڵ خەڵكیدا, بۆیە نابێت بڵێم: ئەمە خزم و نزیكمە وئەگەر توڕەى كردم مافی نادەم, نەخێر بەڵكو هەردەبێت مافی خۆى پێ بدەیت چونكە خزم و دۆستە و ئەگەریش ڕقت لێی بێت.
ئێستا زۆرێك لە خەڵكى دەبینین بە هەست وسۆز وكاردانەوە مامەڵە و هەڵسوكەوت لەگەڵ خەڵكیدا دەكەن, و بە ئیسلام مامەڵە ناكەن وپیادەى ناكەن, جا ئەوە ئیسلامە كە مافی خۆى پێ دەدات ئەگەرچی ئەو كەمتەرخەمى هەیە بەرانبەرت, و ئەگەریش پەیوەندى پچڕاندووە لەگەڵتدا, بەڵام واجبە لەسەر تۆ كە پەیوەندى خزمایەتى بگەیەنیت وسیلەى رەحم دروست بكەیت وتازەى بكەیتەوە ئەگەرچی ئەوان پچڕاندویانە, جا ئەگەر ئەوان بەم ئەركە هەڵنەسان ئەوا تۆ پێى هەستە, بەهەمان شێوە لەگەڵ دراوسێشدا تۆ هەستە بە پێدانى مافی دراوسێیەتى خۆى ئەگەرچى ئەو خراپ بێت.
جا فەرموودە زۆر هەیە دەربارەى چاك بوون بۆ دراوسێ:
لە هەردوو كتێبە صەحیحەكەى فەرموودەدا هاتووە لە ئەبوهورەیرەوە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: (لاَ يَمْنَعْ جَارٌ جَارَهُ أَنْ يَغْرِزَ خَشَبَهُ فِي جِدَارِهِ)(10)، واتە: با دراوسێ رێگرى نەكات لە دراوسێیەكەى بەوەى كە دارەكەى بخاتە سەر دیوارەكەى ئەو.
جا هەندێ لەخەڵكى لایان وایە كە رێزگرتن لە دراوسێ وچاك بوون بۆى تەنها بریتیە لە ئازار نەدانى و ئەمەش صەحیح نییە, چونكە رێزگرتن لە دراوسێ دان بەخۆداگرتن بەرانبەر ئەزیەت وئازارى و ئەگەر توڕەى كردیت خۆت بگریت ئەوەش چاكە كردنە بەرانبەر دراوسێ.
هەروەها چاك بوون بۆ دراوسێ بە قسە وگوفتار وەكو سەلام لێكردنى و ڕووخۆش بوون بەرانبەرى وبەشدارى كردن لە خۆشی و ناخۆشیەكانیدا وپرسیاركردنى و گەڕان بەدوایدا یان بەدواى منداڵەكانیدا ئەگەر دیار نەمان, و ئەمەش لەدینەكەمانەوەیە.
هەر بۆیە بە صەحیحى هاتوە لە پێغەمبەرى خواوە ﷺ كە فەرموویەتى: (مَا آمَنَ بِي مَنْ بَاتَ شَبْعَانًا وَجَارُهُ جَائِعٌ إِلَى جَنْبِهِ وَهُوَ يَعْلَمُ بِهِ)(11)، واتە: باوەڕى بە من نەهێناوە كەسێك بە سك تێرى شەو بخەوێت و دراوسێكەشی لەپاڵیدا برسی بێت و ئەم پێى بزانێت.
بۆیە كارەكە هەروا بە ئاسانى نییە و لەسەرمانە بگەڕێینەوە بۆ ئیسلام و ئەخلاق وئاكارى ئیسلامەتى.
پێدانى مافی دراوسێ وەكو بەشدارى كردن لەگەڵیاندا لە خۆشی وناخۆشیەكانیاندا, وئەگەر یەكێكیان لێ مرد بڕۆ سەرەخۆشی لێ بكە و ئەگەریش خۆشی وبۆنەیەكى هاوسەرگیرى هەبوو ئەوا وەڵامى بانگهێشتى بدەرەوە چونكە ئەوە لە مافەكانى دراوسێیە.
وە ئیسلام دراوسێى چاكى بەیەكێك لە خۆشی وخۆشبەختیەكانى ژیانى دونیا داناوە وئەمەش نیعمەتێكى گەورەیە و پیاوچاكانى پێشو پێش خانوو كڕین دراوسێیان هەڵدەبژارد ودەستنیشان دەكرد وپرسیاریان دەربارەى دراوسێكان دەكرد, و ئەگەر بیانزانیایە كە دراوسێكانى چاكن ئەوا خانوەكەى دەكڕی ئەگەر نرخى هەرچەند بوایە. چونكە دراوسێ چاكى لە خۆشبەختیەوەیە.
بە صەحیحى لە پێغەمبەرى خواوە ﷺ هاتووە وەكو لە صەحیحى ابن حباندا هاتووە كە فەرمویەتى: (أَرْبَعٌ مِنَ السَّعَادَةِ: الْمَرْأَةُ الصَّالِحَةُ، وَالْمَسْكَنُ الْوَاسِعُ، وَالْجَارُ الصَّالِحُ، وَالْمَرْكَبُ الْهَنِيءُ، وَأَرْبَعٌ مِنَ الشَّقَاوَةِ: الْجَارُ السُّوءُ، وَالْمَرْأَةُ السُّوءُ، وَالْمَسْكَنُ الضِّيقُ، وَالْمَرْكَبُ السُّوءُ)(12)،واتە: چوار شت هەن لە خۆشبەختیەوەن: هاوسەرى چاك, و خانوى گەورە وفراوان و دراوسێى چاك و سوارڕەوێكى گونجاو, وە چوار شتیش لە ناڕەحەتى وبەدبەختیەوەن:دراوسێى خراپ و هاوسەرى خراپ و خانوى بچوك وتەسك و سواریەكى نەگونجاو.
وە ئارام گرتن لەسەر ئەزیەت وئازارى دراوسێ هۆكارى بەدەست هێنانى خۆشەویستى خوایە بۆ بەندە:
چونكە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: (ثَلَاثَةٌ يُحِبُّهُمُ اللَّهُ: الرَّجُلُ يَكُونُ لَهُ الْجَارُ يُؤْذِيهِ جِوَارُهُ، فَيَصْبِرُ عَلَى أَذَاهُ حَتَّى يُفَرِّقَ بَيْنَهُمَا مَوْتٌ أَوْ ظَعْنٌ)(13)، واتە: سێ كەس خواى گەورە خۆشیانى دەوێت: پیاوێك دراوسێیەكى هەبێت ئازاری بدات و ئەمیش ئارام بگرێت لەسەر ئەزیەت و ئازارەكەى هەتا مردن یان باركردن لەیەكیان دەكاتەوە.
یەكێكى تر لە شێوازەكانى چاكەكردن بۆ دراوسێ ئەوەیە كە ئەگەر داواى یارمەتى و هاوكارى لێ كردى بەهانایەوە بچیت و هاریكارى بكەیت وئەگەر داواى قەرزى لێ كردى قەرزى پێ بدەیت وئەگەر نەخۆش كەوت سەردانى بكەیت وئەگەر بانگهێشتى كردى بۆ خواردن وەڵامى بدەیتەوە و ئەگەر خواى بیرچوو بیرى بهێنیتەوە و ئەگەر مرد شوێنى جەنازەكەى بكەویت.
وە ئازاردانى دراوسێ لەتاوانە گەورەكانە: (قَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّ فُلَانَةَ يُذْكَرُ مِنْ كَثْرَةِ صَلَاتِهَا، وَصِيَامِهَا، وَصَدَقَتِهَا، غَيْرَ أَنَّهَا تُؤْذِي جِيرَانَهَا بِلِسَانِهَا، قَالَ: هِيَ فِي النَّارِ)(14).
واتە: پیاوێك وتى ئەى پێغەمبەرى خوا ﷺ فڵانە ئافرەت باسی زۆر نوێژكردنى ورۆژوگرتنى وصەدەقەكردنى دەكرێت بەڵام ئەوەى هەیە بە زمانى ئازارى دراوسێكانى دەدات, ئەویش فەرمووى: ئەو ئافرەتە لە ئاگردایە.
كەوابو ئەزیەت و ئازاردانى دراوسێ تاوانە و بەڵكو لە تاوانە گەورەكانیشە وسەرپێچیەكە كە هەڕەشەى ئاگر دراوە لە ئەنجامدەرەكەى.
بۆیە مافی دراوسێ و چاكەكردن لەگەڵ دراوسێدا لە دین وباوەڕمانە و دەبێت بزانین چۆن هەڵسوكەوتى لەگەڵدا دەكەین و دانیش بەخۆدابگرین بەرانبەر خراپە وكەموكورتیان.
وآخر دعوانا أنْ الحمد لله رب العالمين
(1) متفق عليه: رواه البخاري برقم (6019) واللفظ له، ومسلم برقم (47).
(2) صحيح مسلم برقم (48).
(3) متفق عليه: رواه البخاري برقم (6015)، ومسلم برقم (2625).
(4) متفق عليه: رواه البخاري برقم (6016) واللفظ له، ومسلم برقم (46).
(5) مسند أحمد برقم (8096)، وهو عند الترمذي، والبخاري في الأدب المفرد.
(6) فتح الباري لابن حجر (10/ 441)
(7) صحيح البخاري برقم (2259).
(8) تقدَّم تخريجه.
(9) تقدَّم تخريجه.
(10) متفق عليه: رواه البخاري برقم (2463)، ومسلم برقم (1609).
(11) المعجم الكبير للطبراني برقم (751)، وهو في صحيح الجامع برقم (5505).
(12) صحيح ابن حبان برقم (4032)، وهو في صحيح الجامع برقم (887).
(13) مسند أحمد برقم (21340)، وهو في صحيح الجامع برقم (3074).
(14) مسند أحمد برقم (9674)، وهو في السلسلة الصحيحة برقم (190).
الشيخ: إبراهيم بن عبد الله المزروعي