لە شێوەکانی چاکەخوازی بەرامبەر دایک و باوک لە ژیانیاندا:
۱ـ هەوڵدان و خەرجکردنی توانا بۆ چاکەکردن لەگەڵیان۰
۲ـ واز هێنان و دوورکەوتنەوە لە ئازاردانیان بچووک بێ یان گەورە۰
خوای گەورە ڕێگری کردووە لە ئازاردانی بچووک بە ووتەی (فلا تقل لهما ٲف) وە لە ئازاردانی گەورەش بە ووتەی (ولا تنهرهما)
۳ـ دڵخۆشکردنیان بەووتەی جوان (وقل لهما قولا كریما)
ووتەی جوانیش ئەو ووشەیە کە ئەگەر بیستیان نەفس و دەرونیان پێی ئارام بێتەوە۰
٤ـ ملکەچبون و خۆبەکەمزانین بۆیان۰(واخفض لهما جناح الذل من الرحمة)
۵ـ دوعا کردن بۆیان۰(و قل رب ارحمهما کما ربیانی صغیرا)
زانایان دەفەرمون:
* گرنگە گوێیان لەئەم دوعایە بێت ـ چونکە کۆکەرەوەی دوعا‌و پاڕانەوە و دڵخۆشکردنیانە لە دڵەوە۰
*وە بەپەنهانی ونهێنیش ئەم دوعایەیان بۆ بکەین چونکە گرنگ و پڕ بەهایە لای خوا بۆ وەڵامدانەوەی۰
بۆیە نابیتە کەسێکی چاکەخواز و موحسن بۆ دایک و باوک مەگەر بەم پێنج کارەی سەرەوە نەبێ کە هەمویان لەم دوو ئایەتە پیرۆزەدا کۆبوونەتەوە ۰
( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا)
واتە (وه په‌روه‌ردگارت بڕیاری داوه که هیچ شتێ نه‌په‌رستن بێجگه له ئه‌و وه له‌گه‌ڵ دایك و باوکتان چاکه بکه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان (باوکت و دایکت) یان هه‌ردووکیان لای تۆ پیربوون قسه‌ی ناخۆشیان پێ مه‌ڵێ ته‌نانه‌ت ئۆفیش وه تێ‌یان مه‌خوڕه و پێیاندا هه‌ڵمه‌شاخێ (به‌ڵکو) وته‌ی نه‌رم و شیرینیان (له‌گه‌ڵدا) به‌کاربێنه.)
(وَٱخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِى صَغِيرًا)
واتە (باڵی خۆ به‌که‌م زانینیان بۆ ڕابخه له‌به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیت پێیان بڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمیان پێ بکه هه‌رچۆنێ ئه‌وان منیان په‌روه‌رده کرد به منداڵی.)
[ شرح كتاب التوحيد للشيخ أ.د. سليمان الرحيلي | الدرس الثاني | د29 ]