ترسان لەخوا پێویستی بەچەند هۆکارێکە:
یەکەم ـ یادکردنەوەی خوای گەورە چونکە خوای گەورە دەفەرموێت: (ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ)
واتە( بێگومان بڕواداران ته‌نها که‌سانێکن که کاتێك که‌باسی خوا کراو ناوی هێنرا دڵیان ده‌ترسێت و ترسی لێ ده‌نیشێت۰)
دووەم ـ بیرکردنەوە لە تووندی تووڕەیی خوای گەورە و بەدەسەڵات و تووندی تۆڵە و سزاکانی و خوای گەورە دەفەرموێ:
(وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلْقُرَىٰ وَهِىَ ظَٰلِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُۥٓ أَلِيمٌ شَدِيدٌ)
واته:(ئا به‌و شێوه‌یه سزادانی په‌روه‌ردگارت کاتێ خه‌ڵکی شاره‌کان سزا ده‌دات له کاتێکدا سته‌مکاربوون به‌ڕاستی تۆڵه سه‌ندنی ئه‌و ئازار ده‌رو به‌تینه.)
سێیەم ـ بیرکردنەوە لەو دوو فریشتەیەی کە خوای ئەگەر ئەرکی نووسینی چاکە و خراپەکانمانی پێ سپاردوە۰
خوار گەورە دەفەرموێ: (إِذْ يَتَلَقَّى ٱلْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلْيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٌ)
واته( کاتێ ئه‌و دوو فریشته (کردارێ) تۆمار ده‌که‌ن که له‌لای ڕاست و لای چه‌پیه‌وه دانیشتوون.)
(مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ)
واته: (هه‌ر وته‌یه‌ك له ده‌می ده‌رچێ چاودێرێکی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ده‌ینوسێ.)
چوارەم ـ بیرکردنەوە لە مردن و گیانکێشان و تووندی هەلومەرجەکەی و خوای گەورە دەفەرموێ:
(وَجَآءَتْ سَكْرَةُ ٱلْمَوْتِ بِٱلْحَقِّ ۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ)
واته(ناڕه‌حه‌تی و بێهۆشی مردن دێت له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کاندا (پێ ی ده‌ووترێ) ئه‌مه ئه‌و (مردنه) یه که خۆت لێ ده‌پاراست و لاده‌دا.)
وە ڕۆژێ پەیامبەری خوا صلی اللە علیە و سلم دانیشتبوو لەلای گۆڕێک و گریا هەتا ڕیشی پیرۆزی تەڕبوو و پاشان فەرموی:
(یا ٲخواني لمثل هذا فٲعدوا) واتە (ئەی برایانم بۆ ڕۆژێکی لەم جۆرە خۆتان ئامادە بکەن۰)
پێنجەم ـ بیركردنەوە لە ناڕەحەتی دیمەنەکان و تووندی لێپێچینەوەی ڕۆژی دوایی ۰
خوای گەورە دەفەرموێت: (يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ إِنَّ زَلْزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَىْءٌ عَظِيمٌ)
واته(ئه‌ی خه‌ڵکینه بترسن له (سزای) په‌روه‌ردگارتان چونکه به‌ڕاستی بوومه‌له‌رزه‌ی قیامه‌ت هه‌ستان شتێکی زۆر گه‌وره‌یه، کاره‌ساتێکی سامناکه.)
(يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّآ أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٌ)
واته(له‌و ڕۆژه‌دا ئێوه ئه‌و (بوومه‌له‌رزه) ده‌بینن بێ ئاگا ده‌بێ (له‌ترسی ئه‌و ڕۆژه) هه‌موو ئافره‌تێکی شیرده‌ر (کاتێ مه‌مکی له ده‌می منداڵه‌که‌یدایه) له ئه‌و (منداڵه) ی شیری پێ داوه وه فڕێی ده‌دات و له‌باری ده‌چێ هه‌موو دوو گیانێك (مێینه‌یه‌کی سك پڕ) سکه‌که‌ی (کۆرپه‌که‌ی)، خه‌ڵکی ده‌بینی (وه‌ك) سه‌رخۆشن به‌ڵام سه‌رخۆشیش نین به‌ڵکو سزای سه‌خت و به‌تینی خوا (وای لێ) کردوون.)
شەشەم ـ بیرکردنەوە و تێڕامان لە پەشیمانی ئەهلی ئیمان لە ڕۆژی دوایدا لە زیادەرەوی کردنیان لە بێئاگایی و تاوانکردن لە دونیادا و هاوڕێیەتی کردنی دەست بەتاڵان۰
حەوتەم ـ بیرکردنەوە لە ترسناکی ئەندامەکانی لاشە لە ڕۆژی دواییدا کە تیایدا شایەتی دەدەن لەسەر خاوەنەکانیان لەسەر تاوانەکان و ئاشکرایی دەکەن لەپێش چاوی خەڵکی۰
هەشتەم ـ بیرکردنەوە لە ترسناکی کۆتایی هاتنى تەمەن لەسەر خراپە.
پەیامبەری خوا صلی اللە علیە و سلم دەفەرموێ: (ٳن ٲحدكم لیعمل بعمل ٲهل الجنة حتی ما یكون بینه و بینها ذراع فیسبق علیه الكتاب فیعمل بعمل ٲهل النار فیدخلها.) رواه البخاری
واته :(یەکێک لە ئێوە کار دەکات بەکردەوەکانی ئەهلی بەهەشت هەتا یەک هەنگاو دەمێنێتەوە لەنێوان خۆی و بەهەشتدا بەڵام نووسراوو کتابەکەی پێشی دەکەوێ و کار دەکات بە کردەوەی ئەهلی دۆزەخ و دەخرێتە ناویەوە)