ئایا ئافرەت لە خەودا تووشی لەشگرانی دەبێت ، ئەگەر تووش دەبێت ، چی پێویستە لەسەری ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئافرەت لە خەودا تووشی لەشگرانی دەبێت ، ئەگەر تووش دەبێت ، چی پێویستە لەسەری ؟

بێگومان ئافرەت تووشی لەشگرانی دەبێت ، چونکە ئافرەتیش بەهەمان شێوەی پیاوانەو تووشی لەشگرانی دەبێت ، بۆیە ئەگەر هاتوو ئافرەت تووشی لەشگرانی بوو بەڵام کاتێک بەخەبەردا هات و هیچ ئاسەوارو ئاوێکی بەخۆیەوە نەبینی ، ئەوا هیچی لەسەر نیەو خۆی ناشوات ، بەڵام ئەگەر تەڕی بینی بەخۆیەوەو ئاوی بینی ئەبێت خۆی بشوات ، چونکە دایکی ئیمانداران (أم سلمة) پرسیاری لەپێغەمبەری خوداکرد () ، فەرمووی : ئایا ئافرەت غوسلی لەسەرە کاتێ تووشی لەشگرانی بوو ؟ فەرمووی : "نعم، إذا هي رأت الماء" بەڵێ ، ئەگەر هاتوو ئاوی بینی .
ئەمەش ئەگەر هاتوو ئاوی بینی ، ئەوکاتە پێویستە خۆی بشوات ، وە ئەو کاتانەش کە لەپێشتردا تووشی لەشگرانی هاتبوو ، وە ئاوی نەبینی ، هیچی لەسەر نیە ، بەڵام ئەگەر هەڵساو ئاوی بینی ئەوکاتە پێویستە خۆی بشوات و نوێژەکانیشی چەندێک نەکردووە پێویستە هەموویان بکاتەوە .
سەرچاوە : مجموع الفتاوی والرسائل لابن عثيمين ، المجلد الثاني - باب الغسل .

سەردان: ١١,٥٧١ بەش: خۆشۆردن (غوسل)