ڕەفز کردنى گەنجی دیندار بە بیانوی شوو کردن بە لەو دیندار تر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕەفز کردنى گەنجی دیندار بە بیانوی شوو کردن بە لەو دیندار تر
پرسیار:

گەنجێک هاتۆتە خوازبێنیم ، ئەم گەنجە نوێژ خوێن و ڕوو لە دینە ، بەڵام من بەدوای گەنجێک ئەگەڕێم کەوا زیاتر لەم گەنجە دیندار ترو ژیر تر بێت ، ئایا دروستە ئەم گەنجە ڕەت کەمەوە ؟

گونجاو نیە کەوا مرۆڤ هەلێکی بینی و هاتە پێشی  لەدەستی بدات ، گەر کەسێکی دیندارو خاوەن ڕەوشت هاتە داوای کەسێک با لەدەستی نەدات ، بەمەستی بەدەست هێنان و چاوەڕوانی کردنی کەسێکی لەو باشتر ، چونکە ئەمە لەوەیە نەیەتە جێ بەتایبەتیش لە چونی بەتەمەندا و گەورەبوونی ئافرەت ، بۆیە بەهیچ جۆرێک ڕەوا نیە کە کەم تەرخەم بێت لە ئاست ئەو کەسەی خوازبێنی ئەکات ، وە لەپێغەمبەری خواوە هاتوە کەوا فەرمویەتی " إذا جاءكم من ترضون دینه و خلقه فٲنكحوه" واتا : گەر کەسێک هاتە خوازبێنی کچەکانتان لە دین و ڕەوشتی ڕازی بوون ، ئەوا کچی پێ بدەن .

جا ئەگەر ئەو کەسەى دێتە خوازبێنی کەسێک بوو لەدین و ڕەوشتی ڕازی بوون ، ئەوا شوی پێبکە ، وەچاوەڕێی شتێک مەکە کەوا نازانیت ئایا ڕو ئەدات یاخود نا .

شاعیریش دەڵێ : 

 قد يدرك المتأني بعض حاجته *** وقد يكون مع المستعجل الزلل

 وربما فات قوماً جل أمرهم *** مع التأني وكان الرأي لو عجلوا

واتە :

زۆر جار کەسی ئارامگر ئەگات بە ئاواتەکانی  *** زۆرجاریش ئەوەی پەلە ئەکات تێ ئەکەوێت
هەندێ کات کەسانێک زۆر لەکارەکانیان لەدەست ئەدەن بەهۆی لەسەر خۆ بونیان *** ڕاوبۆچونی دروست وایە گەر پەلەیان بکردایە لەدەستیان نەئەچوو و بەدەستیان ئەهێنا

وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [12]

سەردان: ٢,٥٩٦ بەش: ئافرەتان