ئایا دروستە ئافرەت مەسحی سەر بکات لەسەر سەرپۆش بێ ئەوەی لابدات ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ئافرەت مەسحی سەر بکات لەسەر سەرپۆش بێ ئەوەی لابدات ؟
پرسیار:

ئایا دروستە ئافرەت مەسحی سەر بکات لەسەر سەرپۆش بێ ئەوەی لابدات ؟ 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

 

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان

ئەوەی دیاربێت دروستە مەسح لەسەر سەرپۆش بکەیت لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " مەسح بکەن لەسەر خوف و خمار " رواە احمد ، زانایان دەلێن ئەوەی ڕاست بێت بۆ ئەمە کردەوەی پێغەمبەر جێگیر بووە نەک وتەی ، ئافرەتیش داخلی ئەمە دەبێت بۆ مەسح کردن لەسەر خمار ھەروەک چۆن داخل دەبن بۆ مەسح کردن لەسەر خوف . 

چونکە دروستە پیاو مەسح بکات لەسەر جل و بەرگی " واتە مەسح لەسەر جامانە " دروستە بۆ ئافرەتیش وەک پیاو ، چونکە دروستە جل و بەرگ لەسەر سەر دابنێی ، وە داکەناندنی قورسە وەک جامانەی پیاو حسابی بۆی دەکرێت و لەپێشترە ، چونکە سەرپۆشی ئافرەت زیاتر سەر دادەپۆشێت لە جامانەی پیاو ، وە داکەناندنی قورسترە ، وە پێویستی ئافرەت بۆ مەسح کردن لەسەر سەرپۆش زیاترە لە مەسح کردن لەسەر خوف . )) "شرح العمدة " ( 1 / 265 ، 266 ) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کرا : ئایا دروستە ئافرەت مەسح بکات لەسەر سەرپۆش " لەچکە " بۆ دەست نوێژ ؟ 

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەوەی بەناوبانگ بێت لە مەزھەبی ئیمام ئەحمەد مەسح دەکرێت لەسەر سەرپۆش  " لەچکە " ئەگەر درێژ بێت بۆ ژێر مل  ، چونکە ئەمە جێگیر بووە لە ھەندێک لە ئافرەتانی صحابی . 

بە ھەر حال ئەگەر بارگرانی دروست بوو یان کەش و ھەوا سارد بوو یان قورس بوو سەرپۆش داکەنین و جارێکی تر بەستنەوە ، ئاسانکاری کردنی وەک ئەم حالەتانە لە پێشتر و باشترە ، ئەگەر نا باشتر وایە مەسح نەکات لەسەر سەرپۆش . ))

 " الشرح الممتع على زاد المستقنع " ( 1 / 239 )

سەردان: ٢,٧٧٧ بەش: دەستنوێژ