ئایە قورئان خوێن گەر لەقورئان نەگات بەخوێندنەوەی پاداشت وەردەگێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە قورئان خوێن گەر لەقورئان نەگات بەخوێندنەوەی پاداشت وەردەگێت؟
پرسیار:

ئایە قورئان خوێن گەر لەقورئان نەگات بەخوێندنەوەی پاداشت وەردەگێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

زاناى پایەبەرز ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەر خوێندنەوەی قورئان جا ماناکەی تێ بگات یان تێ نەگات ، بەڵام دەبێت ھەوڵ بدات بۆ تێگەیشتنی و تێگەیشتن وەربگرێت لە زانایانی جێگای متمانە ، ئەگەر بۆی نەکرا ئەوا با بگەڕێتەوە بۆ کتابی تەفسیری باش و جێگای متمانە ، وەک : تەفسیری ابن جریر و ابن کثیر و تەفسیرەکانی تر . ))

 فتاوى الشيخ ابن عثيمين . لقاء الباب المفتوح لابن عثيمين /165

سەردان: ١,٧٩٨ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان