ئایا دروستە قورئان بەخێرای بخوێنیتەوە ؟ ئایا پاداشت بۆی ھەیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە قورئان بەخێرای بخوێنیتەوە ؟ ئایا پاداشت بۆی ھەیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئایا خوێندنەوەی قورئان بە خێرای حەڕامە ؟ 

لە وەڵامدا دەفەرمووێت : (( بە خێرای خوێندنەوە دوو جۆرە : جۆرێکیان بەخێرای دەخوێنیتەوە و پیتەکان و حەرەکەکان ناڵێیت ، ئەمەیان دروست نییە . 

جۆرێکی تر بەخێرای دەخوێنیتەوە و پیتەکان و حەرەکەکان دەڵێت ئەمەیان دروستە . ))

 " فتاوى نور على الدرب" (5/2) الشاملة .

سەردان: ٢,٠٣١ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان