ئایا خوێندنی قورئان و فێربوونی و فێركردنی خەڵکى تا چەند خێرە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خوێندنی قورئان و فێربوونی و فێركردنی خەڵکى تا چەند خێرە؟

فەزڵی خوێندنی قورئان و فێربوونی و فێركردنی:
یەکەم : قورئان شەفاعەت دەكات بۆ خاوەنەكەی لە رۆژی دواییدا: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " اقْرَءُوا الْقُرْآنَ فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لِأَصْحَابِهِ " (صحیح مسلم) واتە: قورئان بخوێنن چونكە لە رۆژی دواییدا شەفاعەت دەكات بۆ خاوەنەكانی.
دووەم : قورئان هۆی سەربەرزی وشكۆمەندیە لە دونیا و دوارۆژدا: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " إِنَّ اللَّهَ يَرْفَعُ بِهَذَا الْكِتَابِ أَقْوَامًا وَيَضَعُ بِهِ آخَرِينَ " (صحیح مسلم) واتە: خوای گەورە بە هۆی ئەم كتێبەوە خەڵكانێك بەرز دەكاتەوەو خەڵكانێكیشی پێ نزم دەكاتەوە.
سێیەم : قورئان خوێندن هۆی دابەزینی ئارامی و سەكینەتە: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " تِلْكَ السَّكِينَةُ تَنَزَّلَتْ لِلْقُرْآنِ" (متفق علیە) واتە: ئەو سەكینەتە بەهۆی قورئان خوێندنەوە دابەزی.
چوارەم : پاداشتی قورئان خوێندن بەچەند قات دەدرێتەوە: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا لَا أَقُولُ الم حَرْفٌ وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ" (الترمذی) واتە: ئەوەی پیتێك لە كتێبەكەی خوا بخوێنێتەوە ئەوا چاكەیەكی بۆ هەیە, وە چاكەش بە دە ئەوەندەی خۆیەتی, من ناڵێم (الـم) پیتێكە بەڵكو (أ) پیتێكە و (ل) پیتێكە و (م) یش پیتێكە.
پێنجەم : مامۆستا و فێرخوازی قورئان باشترینی خەڵكن, پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ " (البخاری) واتە: باشترینتان ئەوانەن كە قورئان فێر دەبن و خەڵكیش فێر دەكەن.
شەشەم : ئەو كەسەی قورئان لەبەر دەكات و بەجوانی دەیخوێنێتەوە لەگەڵ فریشتە بەڕێزە گوێڕایەڵەكاندایە: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " مَثَلُ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَهُوَ حَافِظٌ لَهُ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ وَمَثَلُ الَّذِي يَقْرَأُ وَهُوَ يَتَعَاهَدُهُ وَهُوَ عَلَيْهِ شَدِيدٌ فَلَهُ أَجْرَانِ" (البخاری) واتە: نموونەی ئەو كەسەی كە قورئان بەباشی دەخوێنێتەوەو لەبەری دەكات و سنورەكانی دەپارێزێت ئەوا لەگەڵ كۆمەڵی فریشتە نێردراوە بەڕێزە گوێڕایەڵەكاندایە و ئەوەشی كە قورئان دەخوێنێت و تەتەڵەی تێدا دەكات لەبەر لاوازی خوێندنەوەكەی ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە (پاداشتێك بۆ قورئان خوێندنەكەی وپاداشتێكیش بۆ ناڕەحەت بوونەكەی لەكاتی قورئان خوێندندا).
حەوتەم : ئەو كەسەی قورئانی لەبەرە ئەگەر كاری پێ بكات شایستەی ئەوەیە كە ڕێزی لێ بگیرێت و بەگەورە سەیربكرێت: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " إِنَّ مِنْ إِجْلَالِ اللَّهِ إِكْرَامَ ذِي الشَّيْبَةِ الْمُسْلِمِ وَحَامِلِ الْقُرْآنِ غَيْرِ الْغَالِي فِيهِ وَالْجَافِي عَنْهُ " (أبوداود وحسنه الألباني في صحيح الجامع ٢١٩٩) واتە: لەبەرزی و شكۆمەندی خوای گەورەوەیە كە دەبێت ڕێز لە كەسی پیروبەساڵاچوو هەڵگری قورئان بگیرێت (ئەو هەڵگرەی كە زیادەڕۆیی و كەمتەرخەمی نەكردبێت سەبارەت بە قورئانەكەی).

سەردان: ٦,٩١١ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان