حوکمی قورئان خوێندن لە لەنێو مزگەوتدا بەدەنگی بەرز: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی قورئان خوێندن لە لەنێو مزگەوتدا بەدەنگی بەرز
پرسیار:

حوكمى خوێندنى قورئان چییە لەنێو مزگەوتدا بەدەنگى بەرز كە ببێتە هۆى ژاوەژاو دروست كردن بۆ نوێژخوێنان؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

حوكمى قورئان خوێندن بە شێوەیەك كە ببێتە هۆى تێكدانى نوێژخوێنان و ژاوەژاو دروست كردن لەسەر ئەوان یان خەڵكانێك كە قورئان دەخوێنن یان خەڵكانێك كە وانە دەخوێنن كە حەرامە، لەبەر ئەوەى دەكەوێتە ناو كارێكەوە كە پێغەمبەرى خوا نەهى لێ كردوە

حوكمى قورئان خوێندن بە شێوەیەك كە ببێتە هۆى تێكدانى نوێژخوێنان و ژاوەژاو دروست كردن لەسەر ئەوان یان خەڵكانێك كە قورئان دەخوێنن یان خەڵكانێك كە وانە دەخوێنن كە حەرامە، لەبەر ئەوەى دەكەوێتە ناو كارێكەوە كە پێغەمبەرى خوا نەهى لێ كردوە، فقد روى مالك في الموطأ(١): عن البياضي (هو فروة بن عمرو) أن النبي خرج على الناس وهم يصلون وقد علت أصواتهم بالقراءة، فقال: ((إن المصلي يناجي ربه فلينظر بما يناجيه به، ولا يجهر بعضكم على بعض بالقرآن)) . وروى نحوه أبو داود(٢) من حديث أبي سعيد الخدري –رضي الله عنه- واتە: پێشەوا مالك لە كتێبى (الموطأ)دا لە بەیازیەوە كە فەروەى كوڕى عەمرە گێڕاویەتیەوە كە جارێكیان پێغەمبەرى خوا دەرچوو بۆ لاى خەڵك و لەوكاتەدا ئەوان قورئانیان بەدەنگى بەرز دەخوێندەوە، ئەویش فەرمووى: نوێژخوێن قسە لەگەڵ پەروەردگاریدا دەكات جا با سەیربكات كە بەچى قسەى لەگەڵدا دەكات وە با هەندێكتان دەنگى قورئان خوێندنەكەتان بەرزنەكەنەوە بەسەر هەندێكی ترتاندا.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) في الصلاة باب العمل في القراءة 1/86 (225) .
) في الصلاة باب رفع الصوت بالقراءة في صلاة الليل (1332) .

سەردان: ١,٦٢٤ بەش: ئادابەکانى مزگەوت