حوکمی ئافرەتێك لەگەڵ مێردەكەیدا ئیحرامى بەست ولەسوڕى مانگانەدا بوو، وە كەپاك بوویەوە بەبێ مەحرەمەكەى عومرەى كرد : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئافرەتێك لەگەڵ مێردەكەیدا ئیحرامى بەست ولەسوڕى مانگانەدا بوو، وە كەپاك بوویەوە بەبێ مەحرەمەكەى عومرەى كرد
پرسیار:

ئافرەتێك لەگەڵ مێردەكەیدا ئیحرامى بەست ولەسوڕى مانگانەدا بوو، وە كەپاك بوویەوە بەبێ مەحرەمەكەى عومرەى كرد كەچی دواى ئەوە خوێنى بینى جا ئایا ئەوە حوكمى چییە؟

ئەم ئافرەتە وەكو دەردەكەوێت كە خۆى و مەحرەمەكەى پێكەوە هاتوون بۆ مەككە، و لە میقات ئیحرامى بەستووە ولەسوڕى مانگانەدا بووە، وە ئیحرام بەستنەكەى لە میقات وبەسوڕى مانگانەوە ئیحرام بەستنێكى تەواوە، چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  كاتێك ئەسماى كچى عومەیس پرسیارى لێ دەكات و ئەو كاتە ئەو لە (ذي الحليفة)دەبێت، دەڵێت: ئەى پێغەمبەرى خوا من لە زەیسانیدام ئەویش پێى دەفەرموێت: خۆت بشۆرە و بە قوماشێك دامێنت توند ببەستە و ئیحرام بپۆشە. (( اغتسلي واستثفري بثوب، واحرمي))(1) واتە: خۆت بشۆرە و بە قوماشێك دامێنت توند ببەستە و ئیحرام بپۆشە.
جا كە ئەو ئافرەتە هات بۆ مەككە و پاك بوویەوەو عومرەى كرد بەبێ مەحرەم ئەوا ئاساییە وهیچی لەسەر نییە چونكە ئەو لەنێو شارەكەدایە، بەڵام گەڕانەوەى خوێن بۆى لەدواى ئەوە گومانێك بۆى دروست دەكات لەسەر ئەو پاك بوونەوەیەى كە بینیویەتى بۆیە پێى دەڵێین: ئەگەر تۆ بەدڵنیاییەوە پاك بوونەوەكەت بینیوە ئەوا عومرەكەت تەواوە، وە ئەگەریش لەگومان ودوودڵیداى لەو پاك بوونەوەیە ئەوا عومرەیەكى تازە بكەرەوە سەرلەنوێ، وە كە دەڵێین عومرەیەكى تازە بكەرەوە ماناى ئەوە نییە بڕۆ بۆ میقات و ئیحرام ببەستە، بەڵكو مەبەستمان ئەوەیە كە تەواف و سەعى نێوان صەفا ومەروە بكەو پرچ كورت بكەرەوە.
 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  


(1) أخرجه مسلم : كتاب الحج/ باب حجة النبي صلى الله عليه  وسلم (1218).

سەردان: ٤ بەش: حەج و عومرە