ئەوانەى ناتوانن وەڵامى پرسیارەکانى ناو گۆڕ بدەنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەوانەى ناتوانن وەڵامى پرسیارەکانى ناو گۆڕ بدەنەوە
پرسیار:

کێن ئەو کەسانەى کە لە ناو گۆڕدا ناتوانن وەڵامى پرسیارەکانى دوو مەلائیکەتەکە بدەنەوە ؟ وە چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆ ئەو کەسانەى کە خەریکى خراپە و تاوانن و مردنیان لە یاد نیە و تەوبە ناکەن؟ 

ئەو کەسەى لە دنیادا خۆى بۆ پرسیارەکانى ناو گۆڕ ئامادە نەکردبێ ناتوانێ وەڵام بداتەوە 
1- ئەوانەی خەریكی تاوان و خراپە و ڕابواردنن ناتوانن وەڵام بدەنەوە 
2-  ئەوانەی خەریكی زینا و داوێن پیسین و بێ ڕەوشتین ناتوانن وەڵام بدەنەوە
3- ئەوانەی خەریكی عەرەق خواردنەوەن تلیاك كێشانن ناتوانن وەڵام بدەنەوە
4- ئەوانەی كە نوێژ ناكەن و گوێی پێ نادەن ناتوانن وەڵام بدەنەوە
5- ئەوانەی شەو تا بەیانی خەریكی نامەگۆڕینەوە و پەیوەندی ناشەرعین و غافڵ و بێ ئاگان لە نوێژ و مردن و قەبر و قیامەت ناتوانن وەڵام بدنەوە
 6- ئەوانەی كافتریا و نێرگەلە خانەكانی لە مزگەوت و نوێژ و جمعە و جەماعەت لا خۆشەویستترە ناتوانن وەڵام بدنەوە
7-  ئەوانەی خەریكی ڕیبا و بەرتیل و غەش و فێڵ و درۆ كردنن ناتوانن وەڵام بدەنەوە 
8- ئەوانەی بەس دنیایان خۆش دەوێ و پشتیان كردۆتەوە مردن و قەبر و قیامەت ناتوانن وەڵام بدەنەوە
9- ئەوانەی كە شوێنی بەرنامە و ئاینی تر دەكەون جگە لە ئیسلام ناتوانن وەڵام بدەنەوە
10- ئەوانەی كەوا گاڵتەیان بە ئیسلام و قورئان و زیندوو بونەوە دێ ناتوانن وەڵام بدەنەوە

11- ئەوانەى شوێن سوننەتى پێغەمبەرى خوا ناکەون ناتوانن وەڵام بدەنەوە
12- ئەوانەی خەریكی قەبر پەرستی و هاواركردنە قەبر و دار و بەردن ناتوانن وەڵام بدەنەوە
13- ئەوانەی خەریكی تێركردنی ئارەزوەكانیان بە ڕێگای حەرام ناتوانن وەڵام بدنەوە 

بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێین بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە :
 نوێژ ناكەن یان كەمتەرخەمن و بەفیڕۆی دەدەن
ئەوانەی شوێنی ئارەزوەكانیان كەوتوون
ئەوانەی مونافیق و دووڕوون
ئەوانەی زیناكەر وداوێن پیسن
 ئەوانەی زوڵم و ستەم دەكەن
ئەوانەی ژیانی دونیایان داوە بەسەر خۆشییەكانی دواڕۆژدا
بۆ هەموو غەیبەت چی و دوو زمان و حەسودەكان
بۆ ڕیبا خۆرەكان
بۆ ئەو كەسانەی بە هۆی ماڵی دونیاوە ناخۆشی ناو گۆڕو دۆزەخیان لە بیر كردووە
بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە چاوەكانیان كوێرو ماندووكردووە بە تێڕوانینی حەرام بۆ كەناڵ و فیلمە بەدڕەوشتەكان
بۆ ئەو كەسانەی گوێیان پڕ كردووە لە بیستنی گۆرانی و مۆسیقاو ووتەی خراپ
بۆ ئەو كەسانەی ماڵ و ئیش و كارگە حەرامەكانیان سەرقاڵی كردوون
بۆ هەموو ئەو كەسانەی هەواو ئارەزوو چاوو دڵی كوێر كردوون "بەلاشە زیندوون بەڵام لە ڕیزی مردووەكانن"
بۆ ئەو هەموو كەسانەی بەرتیل دەدەن یان وەری دەگرن
بۆ هەموو عارەق و تلیاك خۆرەكان
بۆ ئەوانەی كەل و پەلیان بە سوێندی درۆ دەكڕن یان دەفرۆشن
بۆ هەموو ئەو ئافرەتانەی کە جلى ناشەرعى لەبەر دەکەن
بۆ هەموو تاوان باران بە گشتی
تاوەکو لە ژیانى دونیادان و نەمردوون تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لاى خواى گەورە .

وە ئاگاداربن مردن و ناڕەحەتی سەرەمەرگ لە بیر نەكەن، بەڵكو خۆتانی بۆ ئامادە بكەن، تا لە دوای مردن لە پەشیمانان و خەسارەو مەندان نەبن....
     داواكارین لە خوای پەروەردگار كە هیدایەتى خراپەکاران بدات ، و یارمەتی دەرمان بێت و مردن بكاتە مایەی حەسانەوەمان لە ناخۆشی و ناڕەحەتییەكانی دونیا، لە دوای مردن ماندووبونمان بحەسێتەوە، ڕەحم بە مردووەكانمان بكات و لە ئێمەو ئەوانیش خۆش بێت، بە بەهەشتی پان و بەرین و پڕ لە نازوو نیعمەت شادمان بكات، لە سزای ناو گۆڕو ئاگری دۆزەخ بمان پارێزێت .

سەردان: ٢,٤٢١ بەش: مردن