حوکمی بازدان بەسەر شانی خەڵکدا لەڕۆژی هەینیدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بازدان بەسەر شانی خەڵکدا لەڕۆژی هەینیدا
پرسیار:

ڕاى بەڕێزتان چییە لەسەر ئەو كەسەى كە ڕیـزەكان تێ دەپەڕێنێت لە رۆژى هەینیدا؟

دانیشاندنى ئەو كەسانەى كەلەنێوان ریزەكان تێپەڕدەبن لەكاتى وتارى هەینیدا واجبە بەڵام بەبێ قسەكردن، واتە بەڕاكێشانى جلەكەى یان ئاماژەبۆكردنى، وە ئەوە كارى وتاربێژەوە ئەو لە پێشترە بیكات وەكو پێغەمبەرى خوا خۆى ئەو كارەى كردووە كاتێك بینی پیاوێك بەسەر ریزەكاندا تێپەڕدەبێت ئەویش وتارى دەدا لەرۆژى هەینیدا ئەوەبوو پێى فەرموو: (( اجلس فقد آذيت الناس)) (١)

واتە: دانیشە بەڕاستى ئازارى خەڵكیت دا.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) ابن ماجة، كتاب إقامة الصلاة، باب ما جاء في النهي عن تخطي الناس يوم الجمعة، الإمام أحمد 4/188.

سەردان: ١,٥٢٥ بەش: نوێژى هەینى