بسم الله الرحمن الرحیم بەڕێزینە من ویستى كارێكى خێرم هەیە بەڵام بۆم نایەتەدى لێرەدا دەپرسم: چۆن هاوسەنگى دروست بكەم لە نێوان ئایەتى(قدر الله وما شاء فعل) لەگەڵ ئایەتى (فعال لما یرید)؟
بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
سەرەتا ئەوە بزانە كەوا بڕگەی (قدر الله وما شاء فعل) فەرموودەیەكی صەحیحە نەك ئایەت.
واتای ئەم فەرمودەیە ئەوەیە كەوا: هەموو شتێك یان هەموو كارێك بە قەدەری خوا و بە ویستی خوا دەبێت، وە ئەوەش كە ویستی لێبێت هەر دەبێت.
وە واتای ئایەتی: [فَعَّالٌ لِّمَا يُرِيدُ] .ئەوەیە: خوای گەورە ئەوەی بیەوێت دەیكات.
كەواتە واتای هەردوو فەرموودە و ئایەتەكەش یەكە و هیچ نەسازیەك لە نێوانیاندا نى یە.
زانایانی ئەهلی سوننە فەرموویانە: (ما شاء الله كان وما لـم يشأ لـم يكن) واتە: خوای گەورە ویستی لە هەر كارێك هەبێت دەبێت و ویستیشی لە هەر كارێك نەبێت نابێت.وە بەنیسبەت ئەو كارە خێرەوە كە بۆت نابێت، ئامۆژكاریت دەكەم كەوا نوێژی ئیستیخارە بكەیت.
وە نوێژى ئیستیخارە بەم شێوەیە دەكرێت
نوێژى (الإستخارة)
واتە ئەو نوێژەى كەداوا لە خوا دەكەیت كام شتەى چاكە ئەوەت بۆ بكات. شێوازى نوێژەكە ئەوەیە دوو ڕكات نوێژ دەكەیت وەكو چۆن دوو ڕكات سوننەت دەكەیت بە نییەتى نوێژى (الإستخارة) لە دڵەوە. پاشان دواى نوێژەكە دوعاى الإستخارة دەكەیت كە ئەمە دەقەكەیەتى: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلَا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ وَلَا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ -ناوى پێویستى یەكەى دەهێنى- خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْڕي -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَاڕكْ لِي فِيهِ وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْڕي -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاصْڕفْهُ عَنِّي وَاصْڕفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِي الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي]
واتە: خوایە من بە زانستى خۆت داواى خێرو چاكەت لێ دەكەم وداواى توانات لێ دەكەم بە تواناى خۆت وە لە فەزڵى گەورەت داوات لێ دەكەم بەڕاستى تۆ دەتوانى ومن ناتوانم و تۆ زاناى و من نازانم و تۆ زاناى نهێنی ى غەیبەكانى، خوایە ئەگەر ئەم مەسەلەیە چاكە و خێرى تیایە بۆ دین و ژیان و بژێوى و كۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە بەنسیبم بكەیت و ئاسانى بكەیت لەسەرم و بەرەكەتى تێ بخە بۆم وە ئەگەر ئەم كارە خراپە بۆ دین و بژێوى وكۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە لێم دووربخەرەوە و منیش لەو دوور بخەرەوە و خەیو چاكەم بە نسیب بكە لە هەر شوێنێك و پاشان دەروونم ڕازى بكە پێى.
لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوه