كەسێك مەشرۆب بخۆات و زینا و قەتڵ بكات دواى مرد 40 كەس نوێژى لەسەر بكات ئەچێتە بەهەشتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێك مەشرۆب بخۆات و زینا و قەتڵ بكات دواى مرد 40 كەس نوێژى لەسەر بكات ئەچێتە بەهەشتەوە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان 

مەشروب خواردنەوە و زیناكردن و قەتڵ كردن سێ تاوانی گەورەن و بە تەوبە كردن نەبێت خوا لێیان خۆش نابێت، وە خاوەنی ئەم تاوانانە شایستەی چوونە ناو دۆزەخە ئەگەر خوا لێی خۆش نەبێت و بەر شەفاعەت و تكای پێغەمبەر () و ئیمانداران نەكەوێت.
وە یەكێك لە هۆكارەكانی نەڕۆیشتنە ناو دۆزەخ و چوونە ناو بەهەشتەوە یان كەم كردنەوەی سزای تاوانباران و دەرهێنایان لە ناو دۆزەخەوە بۆ بەهەشت بریتى یە‌ لە تكا و شەفاعەتی ئیمانداران..
وە یەكێك لە جۆرەكانی تكا و شەفاعەتی ئیمانداران بۆ تاوانباران بریتى یە لە نوێژی جەنازە، كەوا ئەگەر چل (40) كەسی یەكخواپەرست و دوور لە شەریك بڕیاردان نوێژی جەنازە بكەن لە سەر مردوویەكی موسڵمان (با تاوانباریش بێت) ئەوا خوا دەیانكات بە تكاكاری ئەو مردووە و دوعا و پاڕانەوەیان قەبووڵ دەكات ئەگەر ویستی لێبێت.
وە مەرج نى یە هەركەسێك ئەو (40) موسڵمانە یەكخواپەرستە نوێژی لە سەر بكات ئەوا خوا بیخاتە بەهەشتەوە، ئەوەندە هەیە ئێمە داوامان لێكراوە نوێژەكەی بۆ بكەین و ئومێدیشمان بەوە هەیە كەوا خوا تكا و شەفاعەتمان قەبووڵ بكات.
وە نابێت كەسانی تاوانبار بە هۆی ئەم جۆرە شەفاعاتانەوە دەستبەرداری تاوان نەبن و فەرمانی خوا بشكێنن و سەركەشانە هەڵكوتەنە سەر هەموو تاوانێك بە تایبەت تاوانە گەورەكانیش وەك تاوانی مەشروب خواردنەوە و زیناكردن و قەتڵ كردن !!!
بەڵكو دەبێت تەوبە بكەن و ڕوو لە خوا بن و لە گەڵ ئەوەشدا ئومێدمان بە ڕەحمی خوا و شەفاعەتی ئیمانداران هەیە.
لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتە

سەردان: ٣,٦٠٨ بەش: بەهەشت