ئەوانەى کە چاکە و خراپەیان وەکو یەکە لە قیامەت دەچنە بەهەشتەوە یان دۆزەخ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەوانەى کە چاکە و خراپەیان وەکو یەکە لە قیامەت دەچنە بەهەشتەوە یان دۆزەخ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
(ئەوانەى کە چاکە و خراپەیان وەکو یەکە پێیان دەوترێ ئەهلی ئەعراف)
ئەهلى ئەعراف ئەوانەن كە چاكە وخراپەیان وەكو یەكە ، نە لەئەهلی ئاگرن ونەلە ئەهلی بەهەشت بەڵكو لەشوێنێكی بەرزن بەشێوەیەك كە ئەهلی دۆزەخ و بەهەشتیش دەبینن، وە لەوێدا دەمێننەوە هەتا خوا ویستی لێ بێت و پاشان دەخرێنە بەهەشتەوە.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٣,١٣٠ بەش: بەهەشت