جیاوازی نێوان فیقه وبنچینە فقهیەکان چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازی نێوان فیقه وبنچینە فقهیەکان چیە؟

بۆ زانینی جیاوازی نێوان فیقه وبنچینەکانی فیقهدا پێویستە پێناسەی هەریەکەیان بخەینەڕو.
فیقە: زاناکانی بنچینەناسی (الأصولیون) لە پێناسەیدا دەڵێن: بریتیە لە زانینی ئەو حوکمە شەرعیەیانەی کە لەڕێگەی بەڵگە بەرفراوانەکانەوە بەدیهاتوە.
بەڵام بنچینەکانی فیقە: ئەوا زانایانی بنچینەناسی شافعی ومالکی وحەنبەلی لە پێناسەیدا دەڵێن بریتیە لەو: بنچینانەی کە لەڕێگەی لێکۆڵینەوە تێیاندا دەگەین بە دەستخستنی حوکمە شەرعیەکان لە ڕێگەی بەڵگە بەرفراوانەکانەوە. یان بریتیە لە زانینی ئەو بنچینانە.
کەواتە فیقه بریتیە لە ناسینی حوکمە شەرعیەکان وەک حەڵاڵ وحەرام وموستەحەب ومەکروە وڕێگەپێدراو. ئەم حکومە شەریعیانەیش لە بەڵگە بەرفراوانەکانی قورئان وسوننەت وەردەگیرێت.
بنچینەکانی فیقیەیش بریتیە لەو کۆمەڵە بنچینانەی کە بۆ فیقەناسی ڕوون دەکاتەوە چ ڕێگەیەک بگرێتە بەر بۆ دەسخستنی حوکمە شەرعیەکان بەپشتبەستن بە بەڵگەکان.

سەردان: ٦,٠٥٩ بەش: زانست و بانگەواز